٢٢\١\٢٠١١
بانگه‌واز بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاساکانی
شه‌ریعه‌تی ئیسلامی.
نووسینی: (العفیف الاخضر)

وه‌رگێڕان و
کورتکردنه‌وه‌ی: عه‌باس رۆسته‌م
سه‌رۆکی کۆماری سودان
- عمر البشیر - به نیازی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له
دانیشتوانی باشوری سودان که زوربه‌یان مه‌سیحیو
- وه‌په‌نین - له
بریاردانی چاره‌نوسی خۆیان به جیا بونه‌وه له سودان ،هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی
کردوه که سودان بگه‌رێنێته‌وه به‌ره‌و جێبه‌جێکردنی ( یاساکانی شه‌ریعه‌ت
) وه‌ک چۆن له ساڵه‌کانی حوکمی
- نمیری - سه‌رۆکی پێشوو پشتیوانه
ئیسلامیه‌که‌ی -- الترابی
- په‌یره‌و ئه‌کران ، که به هۆیانه‌وه
7000 که‌س بیده‌ست و بێ‌قاچ بون له ماوه‌ی هه‌ژده مانگ حوکمی ئه‌م دوو
ئیسلامیه‌دا.
وه‌ک هه‌مو ئه‌وانه‌ی که نرخی مرۆڤ له‌سه‌رو هه‌مو نرخه‌کانه‌وه ده‌بینن
و دڵڕه‌قی مرۆڤ به‌رامبه‌ر مرۆڤ به گه‌وره‌ترین تاوان مه‌زه‌نده ئه‌که‌ن
، زۆر دڵخۆشبوم به هه‌واڵی ئازادکردنی ( سکینه محمد آشتیانی ) له
زندانه‌کانی جمهوری ئیسلامی ئێران ، به‌ڵام ئه‌و خۆشیه‌م زۆری نه‌خایاند
کاتێک ده‌سته‌ڵاتدارانی ئێران ئه‌و هه‌واڵه‌یان به درۆ خسته‌وه ، به‌مه‌ش
سه‌کینه هێشتا له ژێر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی سزای به‌رد بارانکردندایه
( رجم به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ) و جه‌لاده‌کان ده‌یبه‌نه گۆڕه‌پانی
به‌ردبارانکردن وبه پێی مه‌رجه شه‌رعیه‌کان به زیندویی تا سه‌ر سنگی
ده‌یخه‌نه چاڵه‌وه‌و به پێی فه‌رمانی قازی شه‌رعی ئه‌و مرۆڤ کوژانه‌ی
که له‌و گۆڕه‌پانه‌دا کۆ ده‌بنه‌وه ( له‌وانه‌ش کورانی سه‌کینه که
ته‌مه‌نیان له سه‌رو حه‌وت ساڵیه‌وه‌یه ) ده‌ست ئه‌که‌ن به به‌ردبارانکردنی
به جۆرێک که به‌ردبارانه‌که چل خوله‌ک بخاێنێت ونابێت ده‌سبه‌جێ
گیانی له‌ده‌ست بدات . ئا به‌م شێوه دڕندانه‌یه نزیکه‌ی هه‌زار ژن له‌کۆماری
ئیسلامی ئێران به‌ردبارانکراون ، ئه‌م تاوانانه‌ش ڕاگه‌یاندنه‌کان و
رۆشنبیرانی له جیهانی رۆژئاوا‌و عه‌ره‌بیدا نه جوڵاندوه .
ئه‌م سزا پڕ له دڵڕه‌قی و بێبه‌زه‌ییانه‌یه ( سادی )ه وه‌ک هه‌مو
سزاکانی دیکه‌ی ئه‌م شه‌ریعه‌ته به ناو لێبورده‌یه دژی ئه‌و نێر‌و
مێیانه ئه‌نجام ئه‌درێن که له‌گه‌ڵ یه‌کدا ده‌ست تێکه‌ڵئه‌که‌ن له
ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ژن‌و مێردایه‌تی .
هۆی یه‌که‌می دواکه‌وتنی موسڵمانان سوربونیانه له‌په‌یره‌وکردنی ئه‌م
( شه‌ریعه‌ته ) خوێناویه‌ی که وه‌ک مێروێیه‌کی زیانبه‌خش سه‌یری مرۆڤ
ئه‌کات ،ئه‌م شه‌ریعه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه که ئیسلام له شه‌ریعه‌تی
جوله‌که‌کانه‌وه کۆپیکردوه‌و له نوسراوه‌کانی حامورابیدا هاتون و له
سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌می پێش زاینی‌دا نوسراون ، واتا ته‌مه‌نیان 38 سه‌ده‌یه
هه‌تاوه‌کو ئه‌مرۆش په‌یره‌و ئه‌کرێن و قوربانیه‌کانیان له‌خاکی
موسڵماناندا به هه‌زارانه ، له‌کاتێکدا ئه‌و جوله‌کانه‌ی ئه‌م شه‌ریعه‌ته‌یان
لێوه‌رگیراوه له سه‌ده‌ی یه‌که‌می زاینیه‌وه وازیان لێهێناوه به
جۆرێک که جوله‌که هه‌ره توندڕه‌وه‌کانی ئیسرائیل داوای ئه‌وه ناکه‌ن
که بگه‌رێنه‌وه بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م سزا جه‌سته‌ییانه که ئێمه‌ی
موسڵمان به‌رده‌وامین له جێبه‌جێکردنیان به دڵێکی پڕ له ڕق‌و کینه‌و
ویژدانێکی مردوه‌وه .
ئه‌م بانگه‌وازه‌م ئاراسته‌ی گشت ئه‌و که‌س ولایه‌نانه ئه‌که‌م که به‌په‌رۆشن
بۆ به‌رگریکردن له مافی ژیان له خاکی ئیسلامدا ، ئه‌و خاکه‌ی که
رۆژانه هه‌زاره‌ها جار ئه‌م مافه‌ی تێدا پێشێل ئه‌کرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی
بێنه ده‌نگ و داوا بکه‌ن له حوکمڕانه ڕاستڕه‌وه ئیسلامیه سیاسیه‌کانی
وه‌ک حوکمڕانانی کۆماری ئیسلامی ئێران و سودان و پاشایه‌تی سعودیه که
ده‌ست هه‌ڵگرن له جێبه‌جێکردنی سزای به‌ردبارانکردن و گشت سزا شه‌رعیه‌کان
و قه‌ده‌غه‌کردنی سزای له سێداره‌دان له وڵاته عیلمانیه‌کان و
گۆرینی به سزای به‌ندکردن ،هه‌روه‌ک چۆن له ساڵی 2006 وه سزای له
سێداره‌دان قه‌ده‌غه‌کراوه له کۆماری تورکیا شانبه‌شانی وڵاته‌کانی
دیکه‌ی جیهان .
سزا شه‌رعیه‌کان تاوانگه‌لێکن دژی یاساکانی به‌رگریکردن له مافی مرۆڤ
و ئه‌و یاسا مرۆڤایه‌تیه ئه‌قڵانیه جیهانیانه‌ی که به گه‌شبینیه‌وه
چاوه‌روان ئه‌کرێت له ته‌واوی جیهاندا په‌یره‌و بکرێن . ئایا تاوان
نیه دژی مرۆڤایه‌تی که له‌ئێران و سعودیه - بۆ نمونه - مه‌ینۆشێک
به لێدانی 80جه‌ڵده سزا بدرێت وده‌ستی دز له‌مه‌چه‌که‌وه ببردرێت و
برینی باڵی چه‌پ له گه‌ڵ قاچی ڕاست و باڵی ڕاست له‌گه‌ڵ قاچی چه‌پ
سزای ئه‌وانه بێت که به به‌کار هێنانی چه‌که‌وه دزی بکه‌ن و به‌ردبارانکردنی
ئه‌و نێر‌و مێیانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ژن‌و مێردایه‌تی ده‌ست
تێکه‌ڵاوئه‌که‌ن و ملشکاندنی ئه‌وانه‌ی له ئاینی ئیسلام پاشگه‌ز ئه‌بنه‌وه
.
له پاشا نشینی سعودیه و له‌مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2010 سزای به‌ندکردن
بۆ 6 ساڵ سه‌پێنرا به‌سه‌ر تاوانبارێکدا وه‌ک مافێکی گشتی و به له
کارخستنی ڕه‌گی ژیانی (الحبل الشوکی ) وه‌ک مافێکی تاکه که‌سی له
جیاتی ئه‌وه‌ی که ئه‌و تاوانباره به چه‌قۆ ڕه‌گی ژیانی زاواکه‌ی له‌کار
خستوه وداواشکراوه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی شه‌رعی که نه‌شته‌رگه‌رێک
ته‌رخان بکرێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و سزایه . به‌م شیوه‌یه زانستی ته‌ندروستی
ئه‌م رۆژگاره له خزمه‌تی شه‌ریعه‌تی حامورابیدا به‌کار ئه‌هێنرێت ،ئایا
ئه‌مه‌یه چاکسازی و نوێخوازی له‌ئیسلامدا !!! .
دڵره‌قی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌سزادانی مرۆڤ و شێوه‌ی سه‌ربرینی ئاژه‌ڵدا
دیارده‌ێیه‌که له‌و دڵڕه‌قیه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه که له‌مێژه‌وه
مرۆڤ په‌یره‌ویکردون به‌رامبه‌ر مرۆڤ و ئاژه‌ڵی راودا ،له‌وه‌شه‌وه
بۆی ماوه‌ته‌وه که به درێژایی ملیۆنه‌ها ساڵ مرۆڤ مرۆڤی خواردوه وه‌ک
زانستی ( بالیونتولوجیا) ساغی کردۆته‌وه .
توندڕه‌وی و کوشتوبرو که‌له‌پاچه‌کردن له خانه‌کانی مێشکماندا
جێگیربون و به‌رنامه کراون ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌م مێشکه دڕنده‌یه‌مان
توانای چاکسازی تێدایه که به خوێندن و فێرکردن و به په‌یره‌وکردنی
ئه‌و یاسا ده‌ستکرده ئه‌قڵانیانه و به به‌کار هێنانی ڕاگه‌یاندن و
به هه‌وڵی رۆشنبیران ئه‌توانرێت چاکسازی تێدا بکرێت ،بۆیه پێویسته
ڕاگه‌یاندنه‌کان و رۆشنبیران داوا له‌کاربه‌ده‌ستان بکه‌ن که سیسته‌می
په‌روه‌رده و یاساکان و راگه‌یاندن له هه‌مو کاریگه‌رێیه‌کی یاساکانی
شه‌ریعه‌ت پاک بکه‌نه‌وه و جاڕی گه‌ردونی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان
له قوتابخانه بنه‌ره‌تیه‌کانه‌وه تا زانکۆکان بخوێندرێن شانبه‌شانی
خوێندنی ریککه‌وتنی جیهانی بۆپاراستنی مافی منداڵ و پاراستنی مافی که‌مایه‌تیه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کان .
هه‌ر له‌م پێناوه‌شدا پیویسته داوا له‌سه‌ر داوا پێشکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی
مافی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی جیهانی و
به‌تایبه‌تی رێکخراوی لێبوردنی جیهانی و دبلۆماسیه‌کان بکه‌ین به مه‌به‌ستی
فشارخستنه سه‌رحکومه‌ته ئیسلامیه‌کان بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و
یاسایانه‌ی له‌گه‌ڵ مافی مرۆڤدا ناگونجێن و جیاوازی نێوان پیاوان و
ژنان له‌مافه‌کاندا کۆتای‌یان پێبهێنرێت و مسۆگه‌رکردنی مافی که‌مایه‌تیه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له دیاریکردنی مافی چاره‌نوسی خۆیاندا به
دروستکردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان وه‌ک کورده‌کان له عێراق و
دانیشتوانی باشوری سودان ، له‌گه‌ڵ سنوردارکردنی ده‌سته‌ڵاتی پیاوانی
ئایینی و کاریان ته‌نها وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعیه‌کانی
ئیمانداران بێت ورێگه‌یان پێنه‌درێت فه‌توای هاندان بۆ توندڕه‌وی و حه‌رامکردن
و حه‌ڵاڵکردن بده‌ن و ده‌ست له کاری سیاسه‌ت وه‌رنه‌ده‌ن که کاری
پیاوانی ئاینی
نییه.
21\1\2011
ماڵپەڕی عەباس رۆستەم
|