په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\١١\٢٠١٢

بانگەواز بۆ هەڵمەتێکی داکۆکییکردن

لە داواکاریی گرووپی کەمئەندامانی کوردستان.



وەک فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پشتگیری خۆمان بۆ گروپی کەمئەندامانی کوردستان رادەگەیەنین و داواکارین دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان زۆر بەجدی گوێ لە داواکاریەکانیان بگرنء ئاوڕێکی بەپەلە لە ژیان و گوزەرانی ئەو هاوڵاتیانە بدەنەوە کە چەند رۆژێکە لەبەردەم نوسینگەى سلێمانى پەرلەمانى کوردستاندا مانیان لەخواردن گرتووە.


خۆشگوزەرانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی هەر وڵاتێک بە چین و توێژە کەم دەرامەت و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دەپێورێت نەک بە ژیانی سیاسییە بازرگانە مشەخۆرەکانء ئەو بەرپرسانەی بوونەتە بارگرانی بەسەر داهات و بودجەی وڵاتەوەو لە ژێر ناوی پەرلەمانتاری خانەنشینکراو و بەڕێوەبەری گشتی و وەزیر و ڕاوێژکاردا قوتى ژیانی هاوڵاتیانی کوردستان فەرهود دەکەن و باکیان بە گوزەرانی هاوڵاتیانەوە نییە.


رەنگە بەرپرسان پێیان شتێکى ئەستەم و خەیاڵی بێت کە توێژى کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت داوای ژیانێکی شایستە بەم سەردەمە بکەنء بیانەوێت لە مووچەو شوێنی نیشتەجێبوون و بواری تەندروستی و خزمەتگوزاری بەهرەمەند بن! بەڵێ بێگومان لە وڵاتێکدا کە مرۆڤەکان بە چاوی پلە دوو، سێ و چوارەوە پۆلێن بکرێن رەنگە کەسانى خاوەن پێداویستی تایبەت لە دیدی دەسەڵاتدا هێشتا لەو ریزو پلەبەندییەشدا نەبێتء ناڕەزایەتی ئەو هاوڵاتیانەش دەرئەنجامی ئەم بارودۆخەیە.


وەکچۆن لەماوەی رابوردودا هەمووان بۆ پشتگیری لە مانگرتوانی باکورى کوردستان هاتینە سەر شەقام ، هیوادارین مانگرتنی گروپی کەمئەندامانیش فەرامۆش نەکرێت و چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە پشتوانیان لێ بکەن.


داوا لە سەرجەم رێکخراوەکان دەکەین کە هەموومان پێکەوە هەڵمەتێکی پشتوانی پێکبهێنین و جەخت لە داواکارییە رەواکانی گروپی کەمئەندامانی کوردستان بکەینەوە، ئێمە پێشنیاری هەڵمەتی داکۆکیکردن لە کەمئەندامانی‌ کوردستان دەکەین و هەر رێکخراو و کەسایەتی و لایەنێک ئامادەیی بەشداریکردنی هەیە با پەیوەندیی بکات بە ئیمەیڵی: fidrasionrexraw@yahoo.com.

 


فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی
٢٢\١١\٢٠١٢

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک