بانگه‌واز بۆ شوێنه‌وارناس، ڕۆشنبیر، که‌سایه‌تی و
ڕۆژنامه و میدیاکان.
رێگامه‌ده‌ن
پارتی به‌ناوی جوانکاریی و ئاوه‌دانکردنه‌وه، شوێنه‌واره
مێژوویه‌کانی هه‌ولێر، وێران بکات.

قادرنادر
هه‌ولێر پایته‌ختی کوردستانی باشوره، به‌ڵام به‌ئاست پایته‌خت
بونه‌که‌ی نه‌بۆته هۆکاری گه‌شه‌پێدانی بواری کۆمه‌لایه‌تی، سیاسی
،چالاکی جه‌ماوه‌ری دژ به ناداد په‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی ومه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیه سیاسیه‌کان !!؟ ،هه‌ڵه‌ش نیه ئه‌گه‌ر بلێین ،
له‌دوای راپه‌رینه‌وه ، قورسایی و ململانێی (پارتی ویه‌کێتی ) به
شه‌ری سارد و گه‌رمه‌که‌ی ، له‌م شاره‌دا چربۆته‌وه . ئه‌مه سه‌رباری
ئه‌وه‌ی هیچ سنورێکی ده‌وڵه‌تی هاوشێوه‌ی (دهۆک و سلێمانی ) لێ نزیک
نیه ،تا بوژانه‌وه‌یه‌کی ئابوری و جوله‌یه‌کی بازرگانی له نێو
چه‌ندین ئابلۆقه‌ی هه‌مه‌جۆری کۆنی ، ناوه‌خۆ و داگیرکه‌ران .
له‌ئازاره‌کانی که‌م کردبێته‌وه .
وه‌ک
وتمان به‌هۆی زاڵنه‌بونی هیچ یه‌کێک له م 2 پارته له‌م شاره‌دا ،
به‌رده‌وام ململانێیه به‌هێزه‌که له‌م شاره‌دایه ، وه‌ک دوای شه‌ری
4 ساڵه‌ی سارد ، شه‌ری گه‌رم و ناوه‌خۆی درێژخایه‌ن ده‌ستی پێ کرد ،
که سه‌ره‌تا یه‌کێتی ، پارتی ده‌رکرد ، دواتریش له 31ی ئاب پارتی
به‌پاڵپشتی ده‌بابه‌کانی به‌عس ، هه‌ولێری خسته ژێر ده‌سه‌لاتی خۆی .
دیاره پێشوتریش هه‌ولێر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی ، به‌ده‌یان کێشه
و تاوانه‌وه ده‌یناڵاند . به‌لام له‌دوای هاتنه‌وه‌ی پارتی ، هه ول
ده‌درێت سیمایه جوان و ڕه‌سه‌نه‌کانی له ڕه‌فتار و ئاکاری و خه‌ڵکه
ساده‌که‌ی و تاده‌گاته بێ ده‌نگ کردنی خه‌ڵک له زه‌بروزه‌نگ و
پاوان‌کردنی خاک و خؤڵ و گۆڕینی سیمای شار‌و شوێنه‌واره‌کانی ، به
ڕێچکه‌یه‌کی نوێ ی ئه‌خلاق پارتیانه به‌ڕێوه ببردرێت.
لاتان سه‌یر نه بێت هه‌ولێرێک گه‌وره‌ترین سیمبۆلی که‌سێتی
پێشکه‌وتوخوازی (عه‌بدولخالق مه‌عروفه) په‌یکه‌ر و شه‌قامێکی به‌ناو
نیه ، وه له‌مانگی 9 ی 1996 ئه‌و په‌یکه‌ره بچوکه‌ی له به‌رده‌رگای
هۆڵی میدیا به‌رامبه‌ر (مو‌سا عه‌نته‌ر) دروست کرابوو پارتی هه‌ردو
په‌یکه‌ری فه‌یله‌سوفی کوردی تێک دا‌و ، به‌مه‌ش سه‌رله‌نوێ تیرۆری
ئه‌وان وئێمه‌شی کرده‌وه. لاشتان سه‌یر نه‌بێت یه‌کێک له نمونه‌ی
به‌رخودانی شاره‌که‌ی، شه‌هید ی سه‌رکرده مامۆستا (کۆچه‌ره ) که چی
له نێو سه‌دان و هه‌زاران شه‌قام و خوێندگای تابلۆیه‌ک نیه ناوه‌که‌ی
له‌سه‌ر نوسرابێت ؟ له‌هه‌ولێر شاعیرێکی یه‌کجار به‌رز و
به‌هه‌لوێستمان هه‌بوو( جه‌میل ره‌نجبه‌ر ) که به شیعره‌کانی زۆرجار
له‌گه‌رمه‌ی زه‌بروزه‌نگی به‌عس و سه‌رما و سؤله‌ی کوردستان ، جه‌سته‌ی
له‌شمانی گه‌رم ده‌کرده‌وه و هه‌سته چینایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌کانیشی
به‌ره‌و لوتکه ده‌برد ، که‌چی هۆڵ و بنکه‌یه‌کی ڕؤشنبیری به‌ناو نیه
!! هه‌ولێر و ده‌شته به‌رفراوانه‌که‌ی چه‌ندین تێکۆشه‌ری جوتیارانی
له نمونه‌ی قاره‌مانی شه‌هیدی سه‌رکرده‌کانی وه‌ک (قادر شۆڕش و
مه‌حمود عه‌دۆ..)تیا هه‌ڵکه‌وتوه ، که‌چی له‌و پانتایه گه‌وره‌یه‌ی
ده‌شته‌که‌ی ،شوێنێک نیه ناوی قادر شۆرش ومه‌حمود عه‌دۆکانی تیا بێت
!!!؟.
ولاتی
سوێد به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌هه‌ردو جه‌نگی جیهانی به‌شداری نه‌کردوه ،
بۆیه قاره‌مانی سه‌ربازیان نیه‌و له‌سه‌نته‌ری شاریش وێنه‌ی
ده‌مانچه‌یه‌کی گه‌وره‌ی لوله به‌ستراو دانراوه ، به‌لام ساڵی پار
سه‌ردانێکی له‌نده‌نم کرد هه‌رچی وێنه و په‌یکه‌ر هه‌بوو
.قاره‌مانه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی بوو نه‌وه‌ک سه‌رکرده حزبه دیرینه‌کانی
پارێزگاران و کرێکاران وه‌ک
.(ویلنگتۆن)
قاره‌مانی شه‌ڕی (واترلۆ)، (مۆنت گومری) تێکشكێنه‌ری گه‌وره‌ترین
سه‌رکرده‌ی نازی (ڕۆمل) ، ( لۆرد نیلسۆن) ، سه‌رکرده‌ی قاره‌مانی شه‌ری
میسر له به‌رامبه‌ر ناپلیۆن که‌چی پارتی که‌ده‌ستی به‌سه‌ر شاری
هه‌ولێر گرتوه وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌س ئه‌و شۆڕش و قوربانی دابێت
،له‌کاتێکدا له‌شۆڕشی ئه‌م جاره به‌ئاسته هه‌رێمه‌که‌ی مام
قادره‌کانی سۆسیالست خوێنی نه‌ڕشتوه !!؟ به‌نمونه گه‌وره‌ترین
یاریگای تۆپێن به‌ناوی ( فرانسۆ حه‌ریریه ) ، گه‌وره‌ترین پردی ناو
شار به‌ناوی( ئه‌کره‌م مه‌نتکه) ، گه‌وره‌ترین هۆڵ به‌ناوی ( سه‌عد
عه‌بدوڵلایه ) وه گه‌وره‌ترین باخچه‌ی گه‌وره‌ی شاریش به‌ناوی ( سامی
عه‌بدولره‌حمانه ) که‌دیاره ئه‌و هه‌ولێره گه‌وره‌یه شوێنی بۆ
ئه‌وانه و سیمبوله‌کانی ئێمه‌ش تیا ده‌بوو ؟
له‌مه‌ش مه‌ترسیدارتر هه‌ردوای هاتنه‌وه‌ی پارتی ، ده‌نگه بوێر و
ڕه‌خنه‌گره‌کانی ئه‌م شاره‌ی به (فشار وزه‌بروزه‌نگ ، به‌خشینی دۆلار
) که 2 سیمای ره‌فتاری سیاسی پارتیه ، کپ و لاواز و به‌ره‌و
هه‌نده‌ران کۆچ پێ کرد . که‌ده‌بێت ئه‌وه بلێین مێژوی شۆڕشگێری و
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتی کوردی له‌دوای
راپه‌رینه‌وه، تا یه‌ک مانگ دوای شه‌ری نه‌گریسی ناوه‌خۆش ، هه‌ولێر
سه‌رمه‌شقی هه‌مو شار‌و شارۆچکه‌کان بوو ، که‌چی ئه‌مڕۆ سه‌رباری
ئه‌وه‌ی پایته‌خته ، 12 ساڵه که‌مترین چالاکی جه‌ماوه‌ری و هوشیاری
ڕۆشنبیری تیا ڕو ده‌دا !!؟؟ وه ئه‌گه‌ر ده‌نگی چه‌ند پۆڵێک گه‌نجی
تازه پێگه‌یشتوشی شاره‌که و پۆلێکی که‌م له‌قه‌ڵه‌مه بوێره‌کانی لێ
ده‌ربکه‌یت ، سوپایه‌ک له خۆ به‌رؤشنبیر زانی هه‌ڵپه‌رست و بێ
هه‌لوێست داگیری کردوه که‌هه‌مو خه‌مه‌کانیان بۆته دۆلار و پله‌ی
سیاسی و ئیداری و دانیشتنێکی یانه‌ی نوسه‌ران که بۆنی گه‌نده‌ڵیان
ده‌گاته هه‌نده‌ران.
له‌ته‌ک داماڵینی سیمبۆله‌کانی هه‌ولێر و ده‌رپه‌ڕاندنی ده‌نگه
ناره‌زایه‌تیه‌کانی شار‌و په‌روه‌رده‌کردنی توێژێکی گه‌نده‌ڵی خه‌ڵک و
به‌ناو ڕۆشنبیر .... ئه‌مڕۆ به‌ناوی ئاوه‌دانی و جوانی و مه‌ده‌نیه‌ت ،
خه‌ڵک فریوده‌ده‌ن و له‌تاوانێکی بێ وێنه‌دا ، شوێنه‌واره مێژویه‌کانی
شاره‌که وێران ده‌که‌ن .
هه‌مومان له‌یادمانه ساڵانه بازا‌ری له‌نگه فرۆشانی ناو شار ئاگری
ده‌گرت ، بێ ئه‌وه‌ی هۆکاره سه‌ره‌کیه‌که‌ی ئاشکرا بکرێت ؟
تاسه‌ره‌نجام پیلانه شاردراوه‌که ده‌رکه‌وت ، که چه‌قی سه‌نته‌ر به
بازارێک ده‌وری گیرا ، ناو نرا (بازا‌ری نیشتمان) ، 3 ساله ئه‌م
بازاره دروست بوه به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م بازاره،چوارده‌وری
به‌کۆمه‌ڵێک بازا‌ری بچوک له ( ده‌لالخانه‌و و قه‌یسه‌ری و سیروان و
حاجی یه‌حیا ، حه‌نان‌و فه‌رهاد‌و باڵه‌خانه‌ی عوسمان موهه‌ندیس که
نرخی شتومه‌که‌کانی هه‌رزانتره له چاو (بازا‌ری نیشتمان) .
نه‌یتوانیوه کۆنترۆلی کڕین و فرشتنی شار بکات) بۆیه به‌رده‌وام
له‌هه‌وڵی تێکدانی ئه‌م بازارانه‌ن . هه‌ر ئه‌مسال به‌قودره‌تی قادر
بازا‌ری حاجی یه‌حیا ، بۆیه‌که‌م جار ئاگری گرت و به‌گوته‌ی
پارێزگار(نه‌وزاد هادی ) شۆرتی کاره‌با بوو !! ئێستاش به‌نیازن خه‌لکی
ده‌لال خانه به‌ناوی ئه‌وه‌ی دوکانیان له‌ناو بازا‌ری نیشتمان پی
ده‌ده‌ن رابگوازن و بیکه‌ن به شوێنێک بۆ پارکی ئۆتۆمۆبیله‌کانی (
بازا‌ری نیشتمان ).
له‌مه‌ش کاره‌ساتر به‌نیازن گه‌ره‌که مێژویه‌کانی ئه‌م شاره ، که
هه‌ولێر له‌کۆندا ، هه‌ر له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیه‌وه
ناسراوه له ( خانه‌قا و ته‌عجیل و عاره‌بان و گه‌ره‌کی جوله‌کان و
سه‌عدوناوه ...) که‌به‌شیکی گرنگی شارستانی و مێژوی کورد به‌گشتی
وهه‌ولێر به‌تایبه‌تیه ، وه‌ک زه‌وی ته‌خت بکه‌ن و بیکه‌نه
باخچه‌یه‌ک بۆ میوانه‌کانی (بازا‌ری نیشتمان) دیاره هه‌موو ئه‌م
تێکدانه‌ش که ئه‌م بازاڕانه ده‌گرێته‌وه که‌ده‌کاته 640 دوکان ،
به‌شێکه له پیلانی شێواندنی هه‌ولێر له سیمایه‌که‌ی ، به‌ناوی
ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر !!؟ .
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه ده‌ست له‌هه‌ندێک شوێنی ناو
بازا‌ری قه‌یسه‌ریه‌ش وه‌رده‌ده‌ن ، سه‌رباری هه‌موو ئه‌م ئازاره له‌بن
نه‌هاتوانه ، ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه149 ژماره ئاماژه به‌وه ده‌کات
به‌هۆی ئه‌وه‌ی نزیک به 3 ساڵه قه‌ڵا ، که‌ناسنامه‌ی هه‌ولێره
به‌ناوی نۆژه‌ن کردنه‌وه ، چۆڵ کراوه ، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ،
له‌گه‌ل باران بارینێکی زۆر به‌شێک له شوێنه‌واره مێژویه‌کانی بروخێت
(1) !!! سه‌رجه‌م ئه‌م کارانه‌ش به‌ناوی ئاوه‌دان کردنه‌وه و
جوانکردنی هه‌ولێر، ئه‌نجام ده‌ده‌ن . له‌کاتێکدا به‌م شێوه‌یه
هه‌ولێر له‌جوانی و شارستانیه‌که‌ی داده‌ماڵن و له‌ناوی ده‌به‌ن و
ده‌یانه‌وێت هه‌ولێر هاوشیوه‌ی پر له باله‌خانه‌ی دوبه‌ی بکه‌ن !!
ئاخر دوبه‌ی بیابان بوو ، بۆیه له‌جه‌رگه‌ی شار باڵه خانه دروست
ده‌که‌ن . ده‌لێن مریشک چاوی له‌قازی کرد ،....
به‌نده
ده‌لێت ده‌ستان خۆش بیت بۆ دروستکردنی چه‌ندین ئه‌هرامی هاوشێوه‌ی
زه‌که‌ریا ، گه‌رچی داهاتی گه‌له‌و کۆمه‌لێک مافیای ئاشکراو نهێنی
سودی لێده‌بینێ و ده‌یان تاوانباری گه‌ل له شاره‌که‌م ، ولاتێکیان
بۆخۆیان و مریده هورگ ئه‌ستور و بێ هه‌سته‌نه‌ته‌وه‌یه‌کان ، دروست
کردوه . ده‌ستان خۆش بێت بۆ دروستکردنی فرۆکه خانه ی ئه‌ربیلی نێو
ده‌وڵه‌تی ، گه‌رچی نرخی بلیته‌کانی به‌رزترین نرخه له جیهان .
ده‌ستان خۆشبێت ده‌یان شه‌قامی هاوشێوه‌ی نێچیر وبه‌ستۆره‌و سه‌ری
ره‌شتان دروست کردیه گه‌رچی بۆ ناوی خۆتانه، به‌لام هه‌زار جار ئه‌و
ده‌سته بشکێ و تف له چاره‌ی هه‌ر به‌رپرسێ و ئه‌ندازیارێک که
شوێنه‌واری مێژویه‌کانی شاره‌که‌م به‌ناوی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌و
جوانکاری ، وێران ده‌کات . که‌لێره‌دا هه‌ندێ بۆ چون ده‌خه‌مه ڕوو
:
1/
سه‌رباری ئه‌وه‌ی شوێنه‌وار ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی کورتیش بێت به‌پێ ی
هه‌موویاسایه‌ک به‌عێراقی سه‌دام و دوای روخانیشیه‌وه قورسترین سزا
ده‌یگرێته‌وه ، ئه‌وه‌نده‌ی له‌کاتی ڕژێم ئاگاداربم سزای
له‌سێداره‌دان بوو ،که‌چی له‌هه‌ولێر (نه‌وزاد هادی) پارێزگاری پارتی
نه‌وه‌ک شاره‌که ، به‌نیازه روحی شوێنه‌واری هه‌ولێریه‌کان
له‌گه‌ره‌که‌کانی ( ته‌عجیل و خاناقا و عاره‌بان و ته‌عجیل و
سه‌عدوناوه و گه‌ره‌کی جوله‌که‌کان ) به‌ئاستی زه‌وی ته‌خت بکات ،
ئه‌مه سه‌رباری خه‌م ساردیان له‌نؤژه‌ن کردنه‌وه‌ی قه‌لا که‌وه‌ک
وتمان ئه‌گه‌ری ڕوخانی هه‌یه .
2/
له‌هیچ ولات و سیسته‌میکی جیهان نیه شوێنه‌واره مێژویه‌کانی شار و
ولاتێک به‌ناوی ئاوه‌دان کردنه‌وه ته‌خت بکرێت ، به‌لکو له‌هه‌مو
ولاته پێشکه‌وتوه‌کان ، به‌هه‌مان نه خش و نیگار نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه
، له‌ولاتی سوێد و پایته‌خته‌که‌ی ، چه‌قی شاری گه‌ره‌کێکی هه‌یه
به‌ناوی ( گه‌ملا ستان ) واتا شاری کۆن هاوشێوه‌ی کۆلان ته‌سکی و خانوی
گه‌ره‌که‌کانی ( ته‌عجیل و خانه‌قایه ... که‌زۆر جار هه‌ولێریه‌کان
به‌هه‌مان ناو ناوی ده‌به‌ن ، که‌چی به‌مۆدێرنیترین شێوه نۆژه‌ن
کراوه‌ته‌وه.
له‌مانگی
6 ی ئه‌مساڵ سه‌ردانێکی له‌نده‌نم کرد ، به‌شێکی گرنگی ئه‌م شاره
مێژویه ، سیما‌و شوێنه‌واری کۆنی پێوه دیاره ، دوای پرسین وتیان
یاساغه که‌س شێوه‌ی خانوه‌کۆنه‌کان به‌ئاره‌زوی خۆی بگۆڕیت ته‌نیا بۆت
هه‌یه به‌هه‌مان نه‌خش ، نوێ ی بکه‌یته‌وه یان ناوه‌وه‌ی ده‌ستکاری
بکه‌یت ، هه‌مان نمونه‌ش له رۆمای ئیتالیا و ئه‌سینا ی یۆنان هه‌یه ،
وه‌له‌هه‌مو شوێنێک حکومه‌ت که‌شوێنێک تێکده‌دات ، خه‌لک به‌گشتی و
شوێنه‌وار ناسه‌کان به‌تایبه‌تی ،مافیان هه‌یه ئه‌و بواره به
حکومه‌ت بده‌ن . خۆ ئه‌گه‌ر هه‌رئه‌نجامیش درا ، ئه‌وا ناره‌زایه‌تی
تاده‌گاته سکالا تۆمارکردن له‌سه‌ر حکومه‌ت بۆ به‌رده‌م دادگا
ده‌گیرێته به‌ر . 2 مانگ له‌مه‌وبه‌ر کۆمۆنی شاره‌که‌مان بڕیاری دا
گۆڕه‌پانێکی یاری کردن که 30 مه‌تر له‌قوتابخانه‌ی مناله‌که‌م دور بوو
بکاته باڵه‌خانه ، به‌گشتی دایک و باوکه‌کان دژی وه‌ستاینه‌وه
به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی دیمه‌نی قوتابخانه و گؤره‌پانی یاریه‌که‌یان تێک
ده‌چێت ، تاسه‌ره‌نجام شکست به حکومه‌ت هات ، که‌چی سه‌رۆک
حکومه‌ته‌که‌ی هه‌ریم که بێ هه‌ست کردن به‌ترس له‌مێژوو (نێچیرڤان
بارزانی ) به‌ناوی جوان کردنی هه‌ولێر شوینه‌واره مێژویه‌کانی بۆ
هه‌تا هه‌تایی له ڕوحی ئێمه و نه‌وه‌کانی داهاتوو شاره‌که
ب‌سرێته‌وه !!؟ تؤ بڵێیت ئاستی حکومه‌تی کوردستان و پارێزگاره
مریده‌که‌ی پارتی له عومده‌ی له‌نده‌نی خاوه‌ن شکۆ و و پایته‌خته
ئه‌ورپیه‌کان به‌رزتر بێت . یان خه‌می پڕکردنی گیرفان له‌سه‌روی به‌ها
نیشتمانیه‌کانه و هه‌ڕاجی و خاک و ئاسمانێتی !!! من تێ ناگه‌م ئه‌م
حکومه‌ته ئه‌مه‌نده حه‌یران به‌سه‌ر مه‌ده‌نیه‌تی خۆی ده‌ڵێت و
بۆلاسایی ڕۆژهه‌لاتی پر له سیسته‌می دیکتاتۆرو چه‌ته ده‌کاته‌وه ،
هه‌نگاوێک به‌ره‌و ئه‌وڕپیانه ناهاوێژێ !!!
هه‌موتان له‌یادتانه به‌روخانی 2 په‌یکه‌ره که‌ی (بؤزا)
له‌ئه‌فغانستان ، چۆن بوه سه‌ره‌تای ترس و هه‌ست کردن به‌دواکه‌وتویی
قوڵه‌که له حکومه‌ته‌که‌ی (تالیبان) و تاسه‌ره‌نجام روخانی ئه‌م
رژێمه‌ی به‌دوادا هات . وه هه‌مووی چه‌ند سالێک له‌مه‌وبه‌ریش
ده‌سه‌لاتی سه‌وز (یه‌کێتی ) هاوشێوه‌ی پارتی هه‌وڵی دا ، ( به‌رده‌رکی
سه‌را و ئه‌سحابه سپی) ، که 2 شوێنه‌واری مێژویی سلێمانیه ، تێک
بدات ، خه‌لکی ڕۆسنبیری سلێمانی به‌تایبه‌تی ئه‌کره‌می سالحه ره‌ش
وشوێنه‌وار ناس ( عه‌بدوره‌قیب یوسف ) ده‌ستیان به‌که‌مپین کرد‌و
ڕێگایان نه‌دا شاره‌که له‌و شوێنه‌واره مێژویانه داببڕیت وه‌ئێستاش
کوران دژ به پڕۆژه‌ی گاپی تورکی ده‌وه‌ستنه‌وه که‌ده‌یه‌وێت حه‌سه‌ن
کێف شاری کوردان ته‌خت بکات . بۆیه ئه‌رکی هه‌موو کوردستانیه‌که ه ،
به‌تایبه‌تی هه‌ولێریه‌کان، له‌ڕۆشنبیر و رۆژنامه‌نوس و شوێنه‌وار
ناسه‌کان ، بوار نه‌ده‌ن ، شوێنه‌واره مێژویه‌کان وڕوحیه‌تی هه‌ولێر
به‌ناوی ئاوه‌دان کردنه‌وه وێران بکرێت .
ئه‌م
هه‌ولێره ده‌یان ده‌سه‌لاتی به‌زه‌بروزه‌نگی دیوه ، به‌لام هیچیان
به‌ئاستی ده‌سه‌لاتی کورد به‌گشتی و پارتی به‌تایبه‌تی ،به‌ناوی
جوانکاری ئاوا وێران و تاوانی به‌رامبه‌ر نه‌کردوه له تێک شکانی
که‌سێتی خه‌لکه‌که‌ی و هه‌وڵدان بۆ وێران کردنی شوێنه‌واره‌کانی . ئیتر
نازانم شوێنه‌واره مێژویه‌کانی هه‌ولێریش ، وه‌ک حاجی له‌قله‌قه‌که‌ی
مزگه‌وتی خانه‌قا تیرۆر ده‌کرێت و ساڵانه له هه‌ولێر وهه‌نده‌ران
له‌دڵمانه‌وه یادی ده‌که‌ینه‌وه ، یان وه‌ک خه‌لکی سلیمانی
هه‌ولێریه ره‌سه‌ن و ڕۆشنبیره‌کان هه‌لوێست وه‌رده‌گرن و خۆیان
شه‌رمه‌زار قه‌لاو مناره‌و مێژوو ناکه‌ن ؟؟؟.
|