په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٦\٢٠٢٤

بانگەواز بۆ خۆپیشاندان لەبەردەم باڵۆێزخانەی یۆنان لە لەندەن لە رۆژی ١٤\٦\٢٠٢٤.
- داوای رێگەیەکی پارێزراو و یاسایی بۆ هەموو پەنابەران دەکەین -

 

 

خۆپیشاندان لەبەردەم باڵۆێزخانەی یۆنان لە لەندەن.
رۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤
کاتژمێر: ٦ی ئیوارە
شۆین: لەندەن

1A Holland park
London W11 3TP


لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، کەشتیی “ئادریانا” کە بەزیاتر لە ٧٥٠ پەنابەر مەزەندەکرێت لە کەنارئاوەکانی پایلۆس لە یۆنان نوقم بوو. زیاتر لە ٦٠٠ کەس لە نێویاندا منداڵێکی زۆر خنکان. لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوی لێبووردن ئاماژە بە کردەوەکانی پاسەوانی کەنارئاوەکانی یۆنان دەکەن کە بەشداربوون لە نوقمبوونی بەلەمەکە و لەدەستدانی ژیانیان. سیاسەتەکانی ڕێگرییکردن لە ڕێگەی تیرۆرکردنی پەنابەران، کە لەلایەن حکومەتەکانمانەوە بەکاردەهێنرێن سیاسەتی ڕواندا و هەروەها پاڵنانی توندوتیژانە لە دەریای ناوەڕاستدا دڕندە و بەربەری و نامرۆڤانەن. ئێمە داوای رێگایەکی پارێزراو و یاسایی بۆ هەموو پەنابەران دەکەین.


ئەم خۆپیشاندانە نارەزایەتییە لە لایەن ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەولەتی و care for Calais راگەیەنراوە. فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و ڕێکخراوی سەراسەری پەنابەری ئێرانی پشتیوانی لەم نارەزایتیە دەکەن، بانگەوازی ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران و ئازادیخوازن دەکەین لەگەڵمان لەم خۆپیشاندانە نارەزایەتیە بەشداریی بکەن.


بۆ زانیاریی پتر پەیوەندیی بکەن بە یەکێک لەو دوو ژمارە تەلەفۆنە: ٠٧٧٢٠٢٩١٥١٦ ، ٠٧٨٧٧٤٨٩٦٢٦

 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک