بانگه‌واز بۆ یادکردنه‌وه‌ی ''دوعا'' و ته‌واوی قوربانیانی'' قه‌تڵی ناموسی'' له کوردستان.
هه‌ربۆیه‌ش بانگه‌وازی هه‌موو ژنان و پیاوانی یه‌کسانیخواز ده‌که‌ین که ئه‌مساڵ له مانگی ئه‌پریل هه‌فته‌یه‌ک له چالاکی بۆ یادکردنه‌وه‌ی دوعا خه‌لیل ئه‌سوه‌د که له 7/04/2007 به ناشرینترین شیوه به‌رده‌باران کراو به دوای ئه‌ویشدا چه‌ندین ژنی تر کوژران یان" سوتاون" له ژێر به‌هانه‌ی "شه‌ره‌ف" دا سازبکه‌ین.
ئه‌کرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌ندین چالاکی جۆراو جۆر سازبکرێت له کوردستان و وڵاتانی دونیادا که هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ و یه‌کگرتوانه له دژی ئه‌م دیارده نامرۆڤانه‌یه بێینه مه‌یدان.
ئێمه بانگه‌وازی هه‌موو که‌سایه‌تی و ڕێکخراوه و پارت و گروپه‌کان ده‌که‌ین که پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌م بانگه‌وازه ڕابگه‌یه‌نن و له وڵاتانه‌ی که پێیان ده‌کرێت چالاکی ساز بکه‌ن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ریش توانای چالاکی سازکردن نه‌بێت له هه‌ندێک وڵات به‌ڵام پشتیوانی کردنتان له‌م هه‌فته‌یه به دژی کوشتاری ناموسی له‌كوردستان بۆئێمه مایه‌ی دڵگه‌رمییه.
ئێمه له که‌مپینی جیهانی له دژی ڕه‌شه‌کوژی و به‌رده‌بارانکردنی ژنان له کوردستان و ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق، دوای کۆمه‌ڵێک کار‌و چالاکی به‌رچاو له‌یه‌ک ساڵی ڕابردودا بۆ ناساندنی تاوانه‌کانی شه‌ره‌ف وه به تایبه‌ت به‌رده‌بارانکردنی دوعا به جیهان هێشتا گرنگی کاردانه‌وه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌ترو به‌هێز به پێویست ده‌زانین بۆ بنه‌بڕکردنی ئه‌م دیارده یه که شیاوی کۆمه‌ڵگای سه‌ده‌ی بیست ویه‌ک نیه.
ئه‌کرێت له ماوه‌ی ئه‌و یه‌ک هه‌فته له کاروچالاکی وه یان نوسین و نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئاماده کردن بۆ حکومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌رگرتن به‌م کاره‌ساتانه کاربکه‌ین.
تکایه ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگرن که ئه‌م به‌یاننامه‌یه سه‌ره‌تای یه و ئێمه ناوی هه‌موو که‌س و لایه‌نێک به شێوه‌ی به‌رده‌وام به‌م لیسته زیاد ده‌که‌ین و ده‌بێته بانگه‌وازی هه‌موو که‌س و لایه‌نێک که بیه‌وێت به‌شێک بێت له‌م ته‌وژمی ناڕه‌زایه‌تی یه به دژی ئه‌نفال کردنی ژنان له کوردستان.
تکایه بۆ زانیاری زیاتر وه یاخود بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌م بانگه‌وازه‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن به:
هۆزان مه‌حمود: Tel: 00447534264481 رێگا ڕه‌وف:
|