بانگەوازێک بۆ بەرگریکەرانی مافەکانی پەنابەران و هەڵسوڕاوانی
فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەئەڵمانیا....

جهمال
کۆشش
پەنابەرانی کوردستانی عێراق بەتایبەتی و عێراقی بەگشتی لەئەڵمانیا
لەگەڵ هەلومەرجێکی سەختی ژیان بەرەوڕوون، دیپۆرتی هەمەڕۆژە،
تازەنەکردنەوەی ئیقامەکان، دابڕانی چەند ساڵەی هاوسەر ومناڵ، ترس
لەلێسەندنەوەی ئیقامەی ئینسانی، ....پەرەگرتنی ڕاسیزم و گروپی ڕاسیستی،
بێگانەدوژمنی و ئایزەلاسیۆن و دابڕان لەکۆمەڵگاو دوورکەوتنەوە لەخۆشی و
بەختەوەرییەکانی هاوچەرخی ئەڵمانیا...
ئەم هەلومەرجەی ژیان پێویستی واقعی بەبوونی ڕێکخراوەیەکی جەماوەری هەیە
کە لەبەرامبەر سیاسەتی دژی پەنابەری دەوڵەتی ئەڵمانیا بوەستێتەوە. ئەم
سیاسەتەی دەوڵەت خۆی بەرئەنجامی نەبوونی ڕێکخراوەیەکی بەهێزی ئامادە بۆ
بەرانگاری لەگەڵ دەوڵەت هەیە لەنێوخودی پەنابەراندا. جێگای
ڕێکخراوەیەکی جەماوەری وتێگەیشتوو لەخواست و ئامانجەکانی پەنابەران و
پێکهاتوو لەنێو پەنابەران خاڵیە. ڕێکخراوەیەک بتوانێت، ناڕەزایەتی
جەماوەری پەنابەر سازمانبداو هەڵخرێنێ و یەکگرتوو بکات و لەتەنیشت
ڕێکخراووکەسایەتیە ئینسانیەکان لەبەرامبەر دەوڵەت ڕاوەستێ.
بەهۆی نەبوونی ئەم ڕێکخراوەوە، بەزۆری پەنابەران پەنا دەبەنە بەر هانای
تاکی و هەوڵی سەرنەکەوتوو، لەئەنجامیشدا بئومێدی و فەزای کابووس بەسەر
ژیان و خەباتی تاکەکاندا دادەپۆشێ ولەنێو ئەم پرۆسەیەدا دەیان کەس
لەگەڵ نەخۆشی دەروونی و ئیدمان بوون و ڕەفتاری توندوتیژی وزیندان بەرەو
ڕوودەبن، ئەوان بۆ ڕزگاری سەریخۆیان هەڵگرتبوو، وەلی بەرەو ئایندەیەکی
نادیارو ڕەش دەڕۆن.
بەرپرسیارەتی تەواو لەئەستۆی سیاسەتێکە کە دەوڵەت لەکێشەی پەناریدا
جێبەجێی دەکات.
هاوڕێیانی پەنابەروهەڵسوڕاوانی مافەکانی
پەنابەران...
ئەو دەرگاو پەنجەرەی ئومێدانە بکەنەوە لە ژوورە تاریکەکانی پەنابەران،
ئازادیخوازان و ڕۆشنبیران ڕۆڵتان هەبێت لەبەدەستهێنانی مافی
نیشتەجێبوونی بۆ پەنابەرانی کوردستانی عێراق و عێراقی. لەپاراستنیان
لەڕاسیزم و ڕاستڕەوەکان، هزرو بیرو ئاکاری مەدەنیانەو ئینسانیانەی
پەنابەرانی کوردستانی عێراق و عێراق بەکۆمەڵگای ئەڵمانیا و ڕێکخراوەو
حزبەکانیان و بەدەوڵەتی مێرکل بناسێنن.
زۆربەتان ناوی ڕێکخراوەکەی ئێمەتان بیستووە، وە هەندێک لەئێوە لەچەند
ساڵی ڕابردوودا لەخەبات و تێکۆشانەکانی دا ڕۆڵی گرنگ و پڕبایەختان
گێڕاوە. فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ڕێکخراوەیەکی جەماوەری
و سیاسی وئینسانی یە، فەلسەفەی پەیدابوونی بەرگری سەرسەخت و ئەوپەڕی
لەماف و ژیانی پەنابەرانی عێراقی دەکات لەتەواوی گۆی زەوی. بەڵگەنامە
نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ و مافەکانی مناڵان و ژنان بەبەرنامەی خۆی
دەزانێت و خەباتی بۆ دەکات. بڕیارنامەی مافەکانی پەنابەران
پەسەندکراوەی کۆنگرەی یەکەمی ستکۆهۆڵمی ئۆگووستی 2007 ی فیدراسیۆنە،
یەکێک لەپێشکەووتوترین بڕیارنامە جیهانیەکانە بۆ کێشەی پەنابەری و
مافەکانی پەنابەر لەسەدەی بیست ویەکەمدا. دژی ڕاسیست ودژی هەموو جۆرە
جیاکارییەکی نێوان ئینسانەکانە لەسەر بنچینەی زمان و ڕەگەزو بیروباوەڕو
ئیمان و دین وووڵات. ئێمە پێمان وایە هیچ کەس ناقانوونی نیە، هەموو کەس
مافی ژیان و کارکردنی هەیە.مافی نیشتەجێبوون یەکێک لەسەرەتایترین
مافەکانی پەنابەران و کۆچکردوانە. ئێمە پێمان وایە، مافەکانی پەنابەر
بەشێکن لەمافەکانی ئینسان و لەو ووڵاتانەی مافەکانی پەنابەر پێشێل
دەکرێت، مافەکانی ئینسان نیە.
سەرەتای کارمان لەکۆبوونەوەی هەڵسوڕاوانی مافەکانی پەنابەر و پەنابەران
لەکانتۆنەکانەوە بێت و ناوکی ڕێکخراوەیەکی جەماوەری دروست بکەین، ئەم
یەکەیە وەک ڕێکخراوەیەک پەیوەندی لەگەڵ پەنابەران، لەگەڵ ڕێکخراوەکانی
بواری پەنابەری، لەگەڵ وەزارەتی کاروباری پەنابەری، لەگەڵ کەسایەتیەکان
و پەرلەمانتارەکان، دامەزرێنێ. لەئاستی کانتۆنەکاندا خەبات وناڕەزایەتی
پەنابەران لەخۆیدا بنوێنێ . پاشان ئەگەر فورسەت هەبوو فیدراسیۆنی ئەم
یەکانە لەئاستی ووڵاتی ئەڵمانیا یەکبگرن و خەباتێکی سەراسەری و
هاوئاهەنگ ویەکپارچە بەڕێبخرێت.
سکرتاریەتی سەراسەری
فیدراسیۆن و سکرتیری گشتی ڕ
ێکخراوەکەمان و من
لەهەموو بارێکەوە ئامادەی
هەموو هاوکاریوپێویستیەکم کە بەئێمەی
بسپێرن.
دەستەکانتان بەگەرمی دەگووشم و هیوادارم
لەخەبات وژیاندا سەرکەووتووبن.
ئادرەسی ئیمەیل تەلەفۆنی سکرتیری گشتی دەشتی جەمال
ئادرەسی ئیمەیل و تەلەفۆنی جەمال کۆشش بەرپرسی ڕێکخستنی سەراسەری
فیدراسیۆن
0041787557786 email-jamal-hasan@hotmail.com
ئادرەسی پۆستی IFIR;postfach7643،Bern3000CH
|