په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٨\٢٠١٥

بانگەوازێک بۆ ئەو پەنابەرانەی کە لە فینلاندا ژیان بەسەردەبەن.



بەڕێزان وەک خۆتان ئاگادارن ئێمە ماوەی مانگێکە دەستابەکاری کۆمەلێک کارو چالاکی بووین سەبارەت بە جولاندنی کێشەی پەنابەران و یاساوڕێساکانی حکومەتی فینلاندو بارودۆخی کوردستان وعیراق بەگشتی. کە دیارە بەڕادەیەکی باش پێشوازی لەو کارانە کراوەو ڕەنگدانەوەیەکی بەرچاویان ھەبوو چ لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنداو ھەندی لە حزب و ڕێکخراوەکانی ئەم کۆمەلگایەداو چ لەنێو پەنابەراندا. بۆیە ئێستە جێگەی خۆیەتی ھەنگاوێکیتری عەمەلی و گشتگیربنێن و ئامانج و داواکاریەکانمان ئاراستەی حکومەت و دەزگا پەیوەندارەکان بکەین.


لەم بارەشەوە ئەوەی کە لە ئێستەدا دەبێت ھەولی بۆ بدەین کۆکردنەوەی زۆرترین ژمارەی واژۆی پەنابەرانە بۆ خستنەرووی داواکاریەکانمان. چونکە چ لە وەلامەکەی سەرۆکی بەشی پەناخوازانی فەرمانگەی کۆچبەران( یوھا سیمیلە)‌دا، ‌وە بەشێوەیەکی گشتی لایەنە بەرپرسە حکومەیەکانی فینلاند، ئاراستەی باسەکانیان زۆر گرنگی بەوە دەدەن کە گوایە پەنابەران خۆیان خوازیاری گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەن.‌ کە ‌دیارە ئێمە ھیچ ڕێگریەکمان لە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ھیچ کەسێک نیە، بەلام نابێت باز بەسەر ئەوەدا بدەین کە ئەمە بکرێتە چەکێک دژ بە درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەو بەدەستھینانی مافی پەنابەری بۆ زۆربەی ئەو پەنابەرانەی کە نایانەوێت بگەڕێنەوە. نابێت ڕێگە بدەین کە ئەمە بکرێتە پاساوی داسەپاندنی یاساکانی خۆیان و گەڕانەوەی چوار کەس لەسەر حسابی سەدان کەسیتر تەواوبێت. بۆیە زۆرگرنگە ھەرکەسێک لە ڕێگەی خۆیەوە ھەوڵ بدات ئەم کارانە بکات:


یەکەم: ئەو بابەتانەی کە ئێمە سەبارەت بەکێشەی پەنابەران دەیانخەینەڕوو ھەوڵ بدرێت لەلای خۆتان شێری بکەن تا زۆرترین ژمارەی پەنابەران لێی ئاگاداربن.


دووەم: ھەوڵ بدەن بەتایبەت ئەو بابەتەی کە لە لڤیندا بلاوکراوەتەوە بەناوی (حکومەتی فینلاندو پەتای گەرانەوەی ئارەزوومەندا چی لە پشت سەردایە؟) کە لە ‌فەیسبووکەکەی ئێمەدا ھەیە بەناوی (بەھا عمر)ەوە لەلای خۆتان شێری بکەن بۆ ئەوەی کە زورترین پەنابەر بیبینیت و تالە ناوەرۆکی مەسەلەکان باشتر حالیبن.


سێیەم: ھەول بدرێت کە ھەر کەس لەلای خۆیەوە ئەو فۆرمی واژۆکردنە پریند بکات و ناوی خۆی بنووسێت و ھاوکات زانیاریە داواکاراوەکانیتریش پڕکەنەوە. کە دیارە ھاوکات دەتوانن واژۆی ھەموو ھاورێ و دۆستانیتریشی لەسەر بکریت کە ھێشتا مافی پەنابەریان وەرنەگرتووە یان ( ئیقامەی ب )یان ھەیە.


چوارەم: دەکرێت ئەم ڕێنمایانە بنێرێت بۆ ھەر ھاورێ و دۆستیکی خۆتان لە ھەر شارو کەمپ و ناوچەیەکی فینلاندا ژیان بەسەر دەبەن بۆ ئەوەی ئەوانیش بەھەمان شێوە ئەو کارە ئەنجام بدەن کە لێرەدا ئاماژەمان پێکراوە.


پێنجەم: ھەروەک لە ڕێنمایەکەی فەرمانبەرایەتی کۆچکدا ھاتووە لەبەرواری ١٦/٦ /٢٠١٥دا، ئەگەر ھەر کەسێک ئیقامەکەی بۆ تازە نەکرایەوەو ھقوقەکەیان بڕی وەک بژوی ژیان، کرێ خانوو، خزمەتگوزاری تەندروستی... بە زووترین کات ئێمە ئاگاداربکەنەوە.


شەشەم: ئەگەر ھەر پەنابەرێک دەناسن کە نەخۆشی کوشندەی وەک شیرپەنجە ( سەرەتان) ھەبێت و کاربەدەستان ھیچ چارەسەرێکی بۆ نەکەن، بە زووترین کات ئێمە ئاگاداربکەنەوە. کە دیارە لێرەدا مەبەستامان تەنیا پەنابەرانی کوردزمان نیە، بەلکو ھەر پەنابەریک کە (ئیقامەی ب )ھەبێت چارەسەری نەخۆشیەکەی نەکەن.


هەفتەم: ئەگەر ئاگاداربوون لەوەی کە ھەر پەنابەرێک دەست بەسەر دەکرێت و یان مەترسی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە بە زووترین کات ئاگادارمان بکەنەوە. ھاوکات ئەگەر ئاگاداربوون لەوەی کە ھیچ ژن و خیزانیک لەو شوینانەدا ژیان بەسەر دەبەن کە وەک دەستبەروان بەزووی ئیمە ئاگاداربکەنەوە.


لە کوتایدا ھیوادارم ھەر ئینسانێکی ئازادیخوازو ھەموو ئەو بەریزانەی کە تەنانەت خۆیان ھیچ کیشەیەکی پەنابەریان نیە بتوانن ھەستیاربن لەبەرامبەر بە ژیان و چارەنووسی ھاوشیوەکانی خۆیانداو چاو لەو ھەموو رەنج و نارەحەتیە نەنوقینین کە ئەمرۆ بەرۆکی بە سەدان و بگرە ھەزاران پەنابەر گرتووە. بۆیە چاوەرانیم لەیەک بەیەکی ھەموو ئەو ئینسانانەیە کە ھەست بەبەرپرسیاریەتی دەکەن لە کەمپەینی واژۆکوکردنەوەدا بەتەنگەوەبن و ھاوکاریکی باشمانبن .

 


بەھا عمر ناسراو بە (ریبوار عارف)
بەرپرسی فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە فینلاند
٦\٨\٢٠١٥


 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک