٢٧\٨\٢٠١٤
بانگه‌وازێک بۆ هه‌موو
خه‌مخۆران و دڵسۆزانی بواری کارکردن
بۆ به‌جینۆسایدناساندنی
تاوانه‌کانی داعش.
له
رێگه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌وه، ئاگاداری دڵسۆزان، چالاکوانان و خه‌مخۆرانی
بواری کارکردن بۆ به‌جینۆسایدناساندنی تاوانه‌کانی داعش دژ به گه‌له‌که‌مان
و به‌تایبه‌تی تاوانی کۆمه‌ڵکوژی مه‌سیحی و ئێزیدییه‌کان و به‌زۆر
گۆڕینی ئاینیان, رفاندن و فرۆشتنی، کچه‌کانیان، ده‌که‌ینه‌وه، که هه‌ر
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی نوسراو، وێنه، بیستراو، یان پارچه فیلمی
ڤیدیۆیی‌یان له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه لا ده‌ست ده‌که‌وێت بۆمان بنێرن، به‌شی
ئه‌رشیف له رێکخراوه‌که‌مان ده‌ستی کردوه به کۆکردنه‌وه و
پۆڵینکردنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه، به مه‌به‌ستی ئاماده‌کردنیان بۆ هه‌ر
دادگایه‌کی ناوخۆ یان بیانی له داهاتوودا که کاریان له‌سه‌ر بکات بۆ
به جینۆسایدناساندنی ئه‌و تاوانانه، هه‌روه‌ها به سزاگه‌یاندنی
تاوانباران و راکێشانیان بۆ به‌رده‌م داد و دادوه‌ریی.
هه‌روه‌ها هاوکات، هه‌ر که‌س زانیاری هه‌یه له‌سه‌ر شایه‌تحاڵ و ده‌ربازبووه‌کانی
کۆمه‌ڵکوژی و تاوانه‌کانیان، تکایه ناونیشان و ژماره
ته‌له‌فونه‌کانیانمان بۆ بنێرن.... داواکارین له ئه‌و به‌رێزانه‌ش که
ده‌یانه‌وێت هاوکاریمان بکه‌ن، هه‌وڵ بده‌ن دڵنیا ببنه‌وه له ته‌واوی
و راستی به‌ڵگه‌نامه‌کان، فۆتۆشۆپ نه‌بن، یان وێنه و فیلمی ڤیدۆیی
تاوانی پێشتر و وڵاتانی تر نه‌بن. چونکه زۆر جار ئه‌و وێنانه تێکه‌ڵ
ده‌کرێن و به هه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌کاندا بڵاوده‌کرێنه‌وه...
زۆر سوپاسی هاوکاری و زانیارییه‌کانتان ده‌که‌ین، دڵنیاش بن له کاتی
پێویستدا و له‌سه‌ر داوای که‌سه‌که، ده‌توانین ناو و زانیارییه‌کانی
لای خۆمان به نهێنی بهێڵینه‌وه....
له رێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه یان لاپه‌ره‌ی فه‌یسبووکی
رێکخراوه‌که‌مانه‌وه ده‌توانن هاوکارمان بن:
archivekurdocid@gmail
www.facebook.com/kurdocidewatch.chak?fref=ts
چاودێری کوردۆساید - چاک
٢٣\٨\٢٠١٤
_________________________________
هەموو بابەتەکان دەربارەی
''داعش'' لێرە ببینە:
www.emrro.com/dosyeydahish.htm
|