په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\١\٢٠١٨

بانگەوازێک بۆ ھونەرمەندانی کورد لە ھونەرمەند (نەجم محەمەد)ەوە.


نەجم محەمەد     


ماوەی چەند ڕۆژێکە دەوڵەتی فاشی وتیرۆرست وکۆنەپەرستی تورکیا لەشکرکێشیەکی نامرۆڤانەی دەستپێکردووە بۆسەرشاری عەفرین بەمەبەستی داگیرکردنی ئەو شارەو لەناوبردنی کانتۆنی عفرین ئەم لەشکرکێشی یە دڕندانەودوژمنکارانەی بەبڕو بەبیانوی بێ بنەمای وەک گەڕانەوەی ئارامی وئاسایش بۆعفرین وپاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا ئەنجام دەدات.


دیارە کەلەڕاستیدا تورکیا بۆخۆی لەناوچەکەدا بۆتە مایەی نائارامی وشەڕو ئاشووب و پارچەپارچەکردنی سووریا ھاوئاھەنگ لەگەڵ ئەم لەشکرکێشیەدا لە مینبەری مزگەوتەکانی تورکیاوە فتوای جیھادو کوشتن وئەنفال و لەناوبردنی ئینسانی کورد لەعفرین وڕۆژئاوا دەدرێت ھاوکات لەگەڵ ئەمانەشدا چەندین ھونەرمەندی فاشی وڕاسیزم ودەمارگیری تورک لە بەشە جیاجیاکانی ھونەر لەتورکیا ھاوشێوەی ئەردۆغان ومەلای مزگەوتەکانی تورکیا پشتگیری ئەم لەشکرکێشیەدەکەن ولەگەڵ فتواو ئەنفالکردن ولەناوبردنەی خەڵکی کورد ان لەڕۆژئاوا.


ھەروەھا لەولاشەوە ئەمەریکاو ڕوسیا و ووڵاتە زل ھێزەکانی دونیاو کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی وئەنجومەنی نەتەوە یەکگرتووەکان وڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ بێ دەنگ و بێ ھەڵوێستن وعفرین وڕۆژئاوایان تەنیا جێ ھێشتووە وڕۆڵی تەماشاکار دەبین ئەمەلەکاتێکدایە کەشەڕڤانانی کوردی ڕۆژئاوا لەبری ھەموو جیھان شەڕی داعشیان کردو لەوپێناوەدا دەریایەک خوێنیان بەخشی و بەھەزاران کوڕوکچی شەڕڤان گیانیان بەخشی لەپێناو ئەمن وئاسایشی ھەموو مرۆڤەکانی جیھان بەداخەوە ئاوھا پاداشت دەدرێنەوە وبەتەواوەتی دەستی دەوڵەتی تورکیایان ئاوەڵاکردوە تاوەکو بەباشترین شێوە لەشکرکێشیە نامرۆڤانەو دوژمنکارانەکەی ئەنجام بدات.


دیارە ووڵاتە زلھێزەکانی دونیا لەسەرو ھەموشیانەوە ئەمەریکاو ڕوسیا ھاوپشتی وپشتگیری ئەم لەشکرکێشیەن وئەوانیش بەشداری ئەم پلان وخیانەت وتاوانە گەورەن کەدەرھەق بە خەڵکی ڕۆژئاوادەکرێ دیارە لەماوەی ئەو چەند ڕۆژەی لەشکرکێشیەدا چەندین خەڵکی سڤیل گیانیان لەدەست داوە ھاوکات ژنان وپیاوانی شۆڕشگێڕو قارەمانی عفرین بەرگریەکی گەورەو ئەفسانەیی و حەماسە خوڵقێنیان نواندووە ودەنوێنن.


ھەربۆیە پێویستە ئێمەی ھونەرمەندان بێ دەنگ وبێ ھەڵویست نەبین لەئاست خەڵکی عفرین وشەڕڤانانی ئازاو قارەمانی ڕۆژئاوا ولەوبارەیەوە دەبێ ھەڵوێستی جدیمان ھەبێ وئەم لەشکرکێشیە ئیدانەو شەرمەزاربکەین وبەھەڵوێست وھونەرەکەمان وبەرپەرچی ھونەرمەندانی شۆفێنی وڕاسیزمی تورکیا بدەینەوە بۆئەو مەبەستە لەدەوریەک کۆبینەوە وبەگژ ئەردۆغان ومەلاو ھونەرمەندە فتواچیەکانی تورکیادا بێینەوە وھێزی فشاردروست بکەین وبێینە شەقام ولەوبارەیەوە گردبوونەوە وخۆپیشاندان ئەنجام بدەین وچالاکی ھونەری ئەنجام بدەین و ھونەرەکەمان بھێنینە سەرشەقام ھاوپشتی وپشتیوانی خۆمان بۆخەڵکی عفرین وڕۆژئاوا دەربڕین وئەمەریکاو ڕوسیاو ووڵاتە زلھێزەکانی دونیاو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئیدانەو شەرمەزاربکەین سەبارەت بەبێ دەنگی وبێ ھەڵوێستیان بەرامبەر بەوتاوان ولەشکرکێشیەی کەتورکیای فاشی دەرھەق بەڕۆژئاوا ئەنجامی دەدات.


ھەربۆیەپێویستە ئێمەی ھونەرمەندان ھەفتەی بەرگری ڕاگەیەنین ناکرێ ھاوزمان وبراوخوشکەکانی ئێمە لەڕۆژئاوا ڕووبەڕووی لەشکرکێشی ولەناوبردن بنەوە ئێمە لێرە بێ دەنگ و بێ ھەڵوێست بین ناکرێ ژن و پیاوانی شەڕڤانی عفرین شێرانە لەسەنگەردا بجەنگن لەبەرابەر سوپایەکی فاشی پەیمانی ناتۆدا و ئێمە لێرەوە لەماڵەکانی خۆماندا بێ دەنگ لێ ی دانیشین وشەرمەزارییەبۆ ئێمەکەدەبینین ودەبیستین خەڵکانی ئازادیخوازی بیانی میللەتەجیاجیاکانی جیھان خۆبەخشانە دێن یۆڕۆژئاواوشانبەشانی شەڕڤانان دژی سوپای فاشی تورکیا دەجەنکن کەچی ئێمە لەم بەشەی کوردستانەوە بێ دەنکی ھەڵبژێرین ھەربۆ ئەو مەبەستە داواکارم لە سەندیکای ھونەرمەندان کەبێنە سەرخەت وبێ دەنگی وبێ ھەڵوێستی بشکێنن وڕۆڵی جدی خۆیان بگێڕنبەھەرشێوازێک لەشێوازەکانی خەباتی مەدەنی کەبۆیان دەکرێت بێنە مەیدان..


ھونەرمەندان سەرجەم بوارەکانی ھونەر بانگەوازی ھەمووتان دەکەم کەچیتر بێدەنگ مەبن و بێنە مەیدان وشەقام...ھونەروھونەرمەندبوون ھەر بەتەنھا شوھرەت ودەرکەوتن نیە ھەرئەوەنیە خەڵک بخەیتە ھەڵپەڕین وپێکەنین ولایەنی سۆزداری خەڵک بلاوێنیتەوە بەڵکو لەگەڵ ئەمانەشدا ھونەرو ھونەرمەند بوون ھەڵوێستەوپەیامی مرۆژایەتی وشۆڕشگێڕیە بەرگریکردنە لەمافەکانی خەڵکی ..لەئازادیەکانی ئینسان ..وەستانەوەیە دژی ستەم وچەوسانەوە وناعەدالەتی و کوشتنی ئینسانەکان.


ئێوە ئەی ھونەرمەندانی بواری گۆرانی مۆزیکا بانگەوازتان دەکەم کەبۆھەفتەیەک وازبێنن لەبەرنامەتەرفیھی یە ھونەریە کانتان وازبێنن لە گەعدەکانتان وازبھێنن لە لایڤ میوزیکەکانتان لە باڕو ڕیستۆرانتەکاندا بۆ ساتێ وازبێنن لەگۆرانی گوتن بۆ مەستەکان وەرن سروودو گۆرانی بۆشەرڤانان بڵێن ئاخر شەرمەزاریە ئێوە لەباڕو ڕیستۆرانتەکاندا بن وھاوزمان وبراو خوشکەکانی ئێوەش لە سەنگەردابن وبەخوێنی خۆیان بەرگری لەعفرین بکەن بەسیە بۆتەنھا ساتێ واز لەگۆرانی گوتن بێنن بەباڵای یارو بەسینگ وبەرۆک وچاوزوڵف وئەگریجەی ژندا وەرن گۆرانی بەباڵای ژنانی شەڕڤاندا بڵێن کەسوپای فاشی وکۆنەپەرستی تورک تاروماردەکات بەسیە وەرنەمەیدان ئەمڕۆ ڕۆژی بەرخۆدان و بەرگریە ...ڕۆژی ئەوە نیە چاومان لەپارە وموکافەئەبێ دەبێ خۆبەخشانە کاری ھونەری وچالاکی بکەین بۆ عفرین وڕۆژئاوائەمڕۆڕۆژی ھونەری خۆبەخشانەیە..ڕۆژی ھەڵوێستی شۆڕشگێڕی ومرۆڤایەتیە...ڕۆژی دەنگ ھەڵبڕین وبەرپەرچدانەوەیە ... بژی ئیرادەی گەورەی شەڕڤانانی عفرین وڕۆژئاوا ...سەردەکەوێ عفرین تێک دەشکێ سوپای فاشی تورکیاسەردەکەوێ ڕۆژئاوا.


 ٢٣\١\٢٠١٨ - سلێمانی
ماڵپه‌ڕی نه‌جم محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک