په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 


الاتحاد العام للاجئین العراقیین
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQI REFUGEES-IFIR

__________________________________________________
 

 

بانگەوازێک بۆ رێکخراو و مەڵبەنده‌ کوردییه‌ عێراقییەکان لە بەریتانیا.


سڵاوێکی گەرم و ماندوو نەبن..


بەرێزان هەروەک ئاگادارن بۆ جارێکی تر حکومەتی بەریتانیا دەستیکردۆتەوە بە زەختو و فشارهێنان بۆ پەنابەرانی کوردی عێراقی وناردنەوەی بەزۆری پەنابەران کە سەر ئەنجام 60 پەنابەری کوردی عێراقی رۆژی پینج شەمە لە ئۆپۆراسیۆنێکی سەربازیدا بە شێوەیەکی ئەوپەری نا ئینسانی و پێچەوانە بە یریارنامەکانی مافی مرۆڤ وبریارنامە نیو دەوڵەتیەکان لە بارەی مافی پەنابەرانەوە رەوانەی کوردستانکرانەوە، بەداخەوە دوای ناردنەوەی ئەو 60 پەنابەرە بۆ کوردستان لەلایەن هیزەکانی ئاسایش بەلیدانو سوکایەتی ئیهانەت مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت بە قەولی دەزگاکانی راگەیاندن ئەمە بە گەورەترین ئۆپراسیۆنی ناردنەوەی پەنابەران دەژمێریت لە بەریتانیادا.


سەرباری هەموو ئەو نارەحەتییەی بەسەر سەری پەنابەران داسەپێنراوە لە گرتن و راونان ، تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران لە گرتووخانە دەستبەسەرەکاندا بێ هیچ لیکۆلینەوەیەک راگیرون تەنانەت هەموو ئەوە دەزانیین کە ماوەیەکی زۆرە سیستەمى ئیمزاکردنى هەفتانە یان مانگانە بۆپەنابەران دانراوە. ئەم سیستەمەش وێراى ئەوەى دەست وپآى پەنابەرانى بەستووە و ئازادى هاتوچۆ و نیشتەجآ بووونیانى لێسەندونەتەوە ئەو حاڵەتەشى پێکهیناوە کە هەر کاتێک پۆلیس بیەوێت دەستگیریان بکا و بیان کاتە بابەتى ناردنەوەى بەزۆری پەنابەران، دەستبردن بۆ لەسەرکار دەرکردنى پەنابەران و ئاگادار کردنەوەى کۆمپانیاکان بۆ نەدانى کار بەپەنابەرە عیراقیەکان. ئەمە لەکاتیکدایە کەزۆرینە پەنابەران زەریبەى کار واتە (تاکس) دەدەن و بەشیوازى قانونى کاریان بەدەست هێناوە. ئەم فشاران حاڵەتێکی نەخوازراوی بۆ پەنابەران پێک هێناوە ،هەربۆیە ئێمە دەخاتە بەردەم مسولیتێکی میژووی گرنگ بەم کێشەیە وەڵام بدەینەوە.


ئێمە بۆ ئەم مەبەستە کۆبوونەوەیەکمان راگەیاندوە بەیانی سێشەمە 1-4 وکاتژمێر 3 پاشنیوەرۆ لە نووسینگەی فیدراسیۆن لە لەندەن داواکارین هەموولایەک بەشداری بکەن تا بتوانیین قسەو باسێک بکەین لەسەر ئەم بارودۆخە حەساسەی بەرۆکی بە پەنابەرانی کورد گرتووە و بە ئاکامێکی عەمەلی بگەین لەپێناو بە تەنگەوە چوونی پەنابەران و هاوکاریان و دەرکێشانیان لەو بەڵایەی یەخەی گرتوون.


بەهیوای ئەوەی هەموولایەک ئامادەبن و ئێمە دەستی هەر هەوڵێکی ئینسانی دەگووشین لە پێناو باشکردنی رەوشتی پەنابەران .


شاد و سەرکەوتووبن
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ئاسۆ گۆران بە ژمارەی 07895636633 یان سەمیرە ئەحمەد بە ژمارەی 07828424164

 

ئەدرەسی فیدراسیۆن :
Peel centre
Percy circus،London WC1X 9EY


نزیکترین ئیستگای قیتاری کینزکرۆسە لەسەر خەتی رەش و سەوز وشین


دەشتی جەمال
سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
31-3-2008


ژمارەی موبال(00447856032991))
PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK
d.jamal@ntlworld.com
www.csdiraq.com
www.federation.org