په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٢\٢٠٢٣

بانگەوازێک بۆ خۆپیشاندان و کۆبوونەوە لە پەرلەمەانی بەریتانیا.



خۆپیشاندان و کۆبوونەوە لەگەڵ راپەڕینی شۆڕشگێڕانە و بزووتنەوەی کرێکاریی لە ئێران.


کۆمیتەی هاوپشتیی لەگەڵ بزووتنەوەی کرێکارانی ئێران کە جۆن ماکدۆنێڵ ئەندامی پەرلەمان، سەرۆکایەتی دەکا، ئامانجەکانی بریتین لە کۆکردنەوە و پێشکەشکردنی زانیاریی لەسەر خەباتی خەڵک لە ئێران و رێکخستن و ئامادەکردنی پشتیوانیی لە راپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ئێران و لە دژی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و هەروەها بۆ ئاسانکردنی پەیوەندیی راستەوخۆی نێوان رێکخراوەکانی کرێکاران لە بەریتانیا و ئێران.

رۆژی چوارشەمە رێکەوتی ٨ی شوباتی ٢٠٢٣ چالاکییەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێ:
- کاتژمێر ٤ تا ٥ خۆپیشاندان لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا.

- کاتژمێر ٥ تا ٧ی ئێوارە سازکردنی کۆبوونەوە لە ناو پەرلەماندا. کۆبوونەوەکە لە لایەن جۆن ماکدۆنێڵ پەرلەمانی پارتی کرێکاران سەرۆکایەتی دەکرێ.


یەکگرتوویی هێزە!

نەخێر بۆ ئاپارتایدی رەگەزیی لە ئێران!
کرێکارانی یەکگرتوو هەرگیز شکست ناهێنن!


بۆ زانیاریی پتر تکایە پەیوەندیی بکەن بەو ژمارانەی خوارەوە:
٠٧٤٨٨٨٦٨٤٦٦ - ٠٧٧١٩١٦٦٧٣١ - ٠٧٧٢٠٢٩١٥١٦

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک