٧\٢\٢٠١٠
بانگه‌وازێک ده‌رباره‌ی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د و
عه‌بدوڵڕه‌حمان بامه‌ڕنی.

وشەجاڕ
ھاوڕێ و ئازیزان!
به‌داخه‌وە له حه‌فته‌ی پێشوودا ھه‌واڵێکی دڵته‌زێنم پێگه‌یشت که
باسی له دەستبه‌سه‌ر کردنی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسێکی ڕۆژنامه‌ی
چاڤدێری دھۆک، عه‌بدولڕەحمان بامه‌ڕنی سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌که و ھۆشه‌نگ
شێخ محه‌مه‌د شاعیر و نووسه‌ر، له سه‌ر بڵاوکردنه‌وەی شیعرێکی ھۆشه‌نگ
شێخ محه‌مه‌د له‌و ڕۆژنامه‌یه‌دا، کردبوو. گوایه ھۆشه‌نگ له شیعرێکدا
مه‌مکی به قوببه‌وە شوبھاندووە و مه‌لاکانی ناوچه و خاوەنه‌کانی
قوببه و خاوەنه‌کانی ئازادی ڕادەربڕینمان به تۆمه‌تی ته‌شھیر «ناوزڕاندن»
و به پێی یاسایه‌کی سوواوی سه‌ردەمی به‌عس، واته مادەی 433ی یاسای
سزادانی عێراقی، سکاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و دوو که‌سه تۆمار کردوە و له
لایه‌ن حاکم جاسم دادوەری دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی دهۆک ئه‌مری دەستبه‌سه‌ر
کردنیان دەرچووە و پۆلیسی دھۆک ھه‌ستاوە به جێبه‌جێ کردنی ئه‌م کارە
نایاساییه. ئه‌مه له کاتێکدایه که به‌پێی یاسای کاری ڕۆژنامه‌نووسی
هه‌رێمی کوردستان که له مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2008دا سه‌ندیکای
ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان پێشنیاری کردبوو و له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانه‌وە
په‌سه‌ندکرا و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش دانیپێدا ناوە، نابیت حاڵه‌ته‌کانی
ته‌شهیرو ناوزڕاندن به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی دادگایی بکرێن.
سه‌رەتا به‌یاننامه‌ی سه‌نته‌ری میترۆم بۆ ئیدانه کردنی ئه‌م کارە له
لایه‌ن ڕەحمان غه‌ریبه‌وە به دەست گه‌یشت و پاشان به‌یاننامه‌ی کۆمیته‌ی
به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان، که ئه‌وانیش له‌لای خۆیانه‌وە
گیرانی ئه‌و دوو که‌سه‌یان ئیدانه کردبوو.
ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه و دواجاریش نابێت که شمشێر ھێرش دەکاته سه‌ر
قه‌ڵه‌م. ھه‌ر له شه‌ھید کردنی یاری ھه‌میشه زیندووی قه‌ڵه‌می ئازاد،
عه‌بدوالخالق مه‌عرووفه‌وە تا ھه‌ڕەشه له سه‌دان قه‌ڵه‌می‌تر که ته‌نیا
ڕاستی و جوانییه‌کانیان دەرخستووە و به‌س، تا شمشێر به‌رز کردنه‌وە له
مه‌ریوان ھه‌ڵه‌بجه‌یی له میحرابی مزگه‌وته‌کاندا و فتوای کوشتنی
ئارام ڕەشید و ... خێڵی شمشێر و دەسه‌ڵات بێڕێزی و سووکایه‌تییان به
قه‌ڵه‌م کردووە و ھێرشیان کردۆته سه‌ر ئه‌ندێشه ئازاده‌کان.
ماددەی 19 جاڕنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ باس له‌وە ئه‌کات که:
ھه‌موو که‌سێک مافی ئازادی دەربڕینی بیروڕای ھه‌یه، ئه‌م مافه‌ش ھه‌ڵگرتنی
بیروڕا به بێ ترس له‌خۆتێکه‌ڵکردن و دەست‌تێوەردان له لایه‌ن که‌سێکیتر
و ھه‌روەھا وەرگرتن و بڵاوکردنه‌وەی زانیاری و بیروڕا به ھه‌ر شێوەیه‌ک
و به بێ خۆبه‌ستنه‌وە به سنوورە جوگرافیاییه‌کانه‌وە دەگرێته‌وە.
له کاتێکدا که دەسه‌ڵاتی کوردی، کوردستانی ئازاد به تابلۆی نه‌خشینی
مافه‌کانی مرۆڤ له ڕۆژھه‌ڵاتی ناوەڕاستدا ئه‌داته قه‌ڵه‌م ، که‌چی
لێرە قه‌ڵه‌م به یاساکانی سه‌ردەمی دیکتاتۆرییه‌ت ئه‌درێته دادگا و
لێرە عه‌شیرە و مێزەرە ھه‌زاران ھێڵی سووریا‌ن بۆ قه‌ڵه‌م داناوە و لێرە
له‌ترسی گیان ھه‌زاران کتێب و بابه‌ت که ته‌نیا بوێژی ڕاستییه‌کانن له
کونجی ماڵی نووسه‌راندا که‌ڵه‌که کراون و تاسێنراون و لێرە ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌مێک
بیه‌وێت ڕاستییه‌ک دەربخات ئه‌بێ له پێشدا ئاوارەی وڵاتان بێت و ئه‌گه‌ر
له غوربه‌ت کولانه‌یه‌کی دەست که‌وت ئینجا دەنگ ھه‌ڵبڕێت و ڕاستییه‌کان
بدرکێنێت و دەسه‌ڵاتیش نه‌ک ته‌نیا بێدەنگه بگرە پشت و په‌نای ھێڵه
سوورەکانی عه‌شیرە و مێزەرەیه!
له لای خۆمانه‌وە وەکوو ئه‌رکێک ھه‌ستاین به ڕێخستنی ماڵپه‌ڕێک بۆ
کۆکردنه‌وەی پشتیوانی بۆ ھۆشه‌نگ و کاک عه‌بدولڕەحمانی ئازیز و ھه‌واڵه‌کانی
دۆسییه‌که‌ی ئه‌وان و ھه‌موو ئه‌و قه‌ڵه‌مه ھه‌ڕەشه لێکراو و ماف
خوراوانه‌ی که ته‌قه‌ددوس، ئازادی لێ زەوت کردوون. ئه‌م ماڵپه‌ڕە ته‌نیا
به کۆتایی که‌یسی ئه‌م خۆشه‌ویستانه دەست له کار ناکێشێته‌وە و به
ھاوکاری ئێوەی دۆستان و یاوەرانی ئازادی ڕادەربڕین و ئه‌ندێشه به‌ردەوام
له گه‌ڕدا ئه‌بێت و چاوی تیژی ھه‌موو ئه‌و کردەوە ناشارستانی و نا
ئینسانییانه‌ی که ئه‌یانه‌وێ ته‌نگ به قه‌ڵه‌مه ئازادەکان ھه‌ڵچنن،
ئه‌بینێ و بۆ ھه‌موو ئێوەی ئازیزی ئه‌خاته ڕوو و به یاری ئێوە به‌دوای
که‌یسه‌که‌یاندا ئه‌چێت ھه‌تا سڕینه‌وەی ھه‌موو ھێڵه سوورەکانی ته‌قه‌ددوس.
ھیوادارم ئێوەی ئازیزیش
بۆ سڕینه‌وەی ھێڵه سوورەکانی ته‌قه‌دووس،
بۆ ڕەواندنی ترس له دەربڕینی جوانی و ڕاستییه‌کان،
بۆ پاککردنه‌وەی ته‌پ و تۆزی سه‌ردەمه‌کانی دیکتاتۆرییه‌ت و
بۆ پشتیوانی وشه و قه‌ڵه‌م و ھزرە بێ‌سنوورەکان و ھه‌نگاو نان به‌رەو
ڕاپه‌ڕاندنی ماف و ئازادی بۆ قه‌ڵه‌م و بیروڕا که به ھه‌موو مرۆڤێک و
ھه‌موو قه‌ڵه‌مێک ڕەوایه، به ناردنی ھه‌ر بابه‌تێکی په‌یوەندیدار
وەکوو به‌یاننامه و نامه‌ی پشتیوانی و ڕاپۆرت و ھه‌واڵه‌کانی له‌و
بوارەدا و ناردنی ناوی به‌ڕێزتان بۆ تۆمارکردن وەکوو پشتگیریکه‌ری قه‌ڵه‌مه
ئازادەکان له‌گه‌لمان بن.
ھیوادارین ڕۆژێک دابێت بتوانین له جێی بڵاو کردنه‌وەی به‌یاننامه و
بابه‌ت و ھه‌واڵی له‌م چه‌شنه ته‌نیا په‌یامی خۆشه‌ویستی و ھه‌واڵی
دڵخۆشکه‌ری بڕینی پله‌کانی زانست و گه‌شه‌ی قه‌ڵه‌مه ئازادەکانتان بۆ
بنێرین.
بۆ ناردنی ھه‌واڵ و بابه‌ت و ناو و پشتیوانییه‌کانتان پێوەندی بکه‌ن
به ئێمایلی wshejar@hotmail.com
لینکی ماڵپه‌ڕی دامه‌زراو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته:
http://www.yasasuawekan.kurdblogger.com
ماڵپه‌ڕی
وشەجاڕ
|