٢١\١\٢٠١٦
بانگەوازێکی
دڵپاکانە.
بۆ:
پارتی کرێکارانی کوردستان!
پارتی دێمۆکراتی کوردستان!
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان!
ئەم
بانگەوازە لەلایەن کۆمەڵێک لە نیشتمانپەروەرانی کوردستان، لە کات و
بارودۆخێکدا دەنێردرێت بۆتان کە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین بەگشتی و
کوردستان بەتایبەتیی پێی ناوەتە دۆخێکی ئێجگار گرنگ و ئالۆز و
چارەنووسسازەوە. هاتنی سوپای زلهێزەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان
لە رۆژهەڵاتی ناڤین، ململانێیەکی ئاشکرای بەوێنەی سەردەمی ''جەنگی سارد''
لەنێوان بەرەی رۆژاوا و رووسیا دروستکردووە. رۆژهەڵاتی ناڤین جارێکی دی
بووەتە گۆڕەپانی جەنگی یەکلاکەرەوەی بەرژەوەندیی ئابووریی زلهێزەکان و،
شەڕ و پێکدادانی خوێناویی نێوان رژێم و پێڕەوانی ئاین و ئاینزاکان،
بەتایبەتیی شیعە و سوننە.
ئەگەر سەرۆکایەتیی بزاڤی رزگاریخوازیی کوردستان کە ئەوڕۆکە ئێوە
نوێنەرێتیی دەکەن، لەم دۆخە ناسکەدا هۆشیارانە و بەرپرسیارانە
بەرەوپیری رووداو و ئاڵوگۆڕ و گۆرانکارییەکان نەچێ و، وەک رابردوو خۆی
بکات بەلایەن لەنێوان کێشەی وڵاتانی داگیرکەر و زلهێزەکان، ئەوا
بەدڵنیاییەوە ماڵوێرانییەکی گەورەتر لە رابردوو چاوەڕوانیماندەکا و زۆر
ناخایەنێ باشووری کوردستان لە سیستەمی چەوتی ''دووئیدارەی'' یەوە دەبێ
بە ''دوو ئەمارەت'' ی دژ بەیەکی سەر بە ئێران و ترک و، بزاڤی
رزگاریخوازیی گەلەکەمان لە بەشەکانی دیکەش بەدڕندانەترین شێوە
سەرکوتدەکرێتەوە.
ئەم بانگەوازە لە کاتێکدا دەنێردرێ بۆتان کە بەپێچەوانەی تێڕادیویی
جەماوەری کوردستان، ناکۆکیی حیزبی گەیشتووەتە ئاستێکی ئێجگار مەترسیدار
و ئەمەش زیاتر لە جاران دەستی داگیرکەرانی ترک و ئێرانی ئاواڵە کردووە
دەست بخەنە نێو کاروباری ئابووری و سەربازی و سیاسی و بڵاوکردنەوەی
هێزی چەکدار و پێگە و لەشکرگەی سەربازیی لە باشووری کوردستان.
ئەم بانگەوازە لەکاتێکدا دەنێردرێ بۆتان، سوپای داگیرکەری تورک،
بەئاشکرا و بە بەرچاوی دنیاوە، شارەکانی کوردستان بۆمباباراندەکا و
دەستیکردووە بە وێرانکردنی مالوسامانی دانیشتوانی شارەکان و کوشتنی
بەکۆمەڵی رۆڵەکانی گەلەکەمان. رژێمەکانی بەناو دێمۆکرات و مرۆڤدۆستی
هەردوو کیشوەری ئەمریکا و ئۆرووپا وەک سەردەمی ''جەنگی سارد''، سیاسەتی
بێدەنگییان هەڵبژاردووە. لەمیدیاکانیشیانەوە بارودۆخی باکووری کوردستان
و نیوخۆی ترکیا بڵاوناکرێتەوە. ئەمەش جارێکی دی ئەو راستینە مێژوویەمان
بۆ دووپاتدەکاتەوە، کە تاکە ''دۆستی خۆمان، هەر خۆمانین''.
هەر لەم پێوەندەدا، هێژای گۆتنە، لەئالیی نێوخۆشەوە بێدەنگبوونی
زۆرینەی حیزب و رێکخراوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کەسایەتیی نەتەوەیی،
بەتایبەتیی لە هەردوو بەشی رۆژهەڵات و باشوور و لە دەرەوەی وڵات،
بەرامبەر گەمارۆدان و کۆمەڵکوژکردنی دانیشتوانی شارەکانی باکووری
کوردستان، جێی رەخنە و گازندەیە و، ئەم بێدەنگی و بێهەڵوێستییەیان
ناڕاستەوخۆ رەوایەتیدانە بە ئەنجامدانی تاوانکارییەکانی رژێمی
رەگەزپەرستی تورکیا.
ئەم بانگەوازە لە کاتێکدا دەنێردرێت بۆتان، لە باشوور و رۆژاڤای
کوردستان پێشمەرگە و گەریلا بە دوور لە روانگە و بەرژەوندیی حیزبیی،
سنگی خۆیان کردووەتە قەڵخانی پارێزگاریکردن لە نیشتمانەکەیان. لە بەشی
رۆژهەڵاتی کوردستانیش رژێمی سێدارە و کوردکوژی کۆماری ئیسلامیی ئێران،
سەرلەنوێ شەپۆلێکی دیکەی گوللەبارانکردنی دەستپێکردووە و بەردەوامە لە
سەرکوت و نکوولیکردنی مافەکانی نەتەوەی کورد.
داوای لەمێژینەی هەرتاکێکی کورد لە کۆن و ئێستا لە سەرکردەکانی
ئەوەبووە کە یەکبگرن! ئەم یەکگرتنەش بێگومان گەر بخرێتە بواری
کردەییەوە، ئەوا لە دامەزراندنی ناوەندێکی راستینە و یەکگرتووی
کوردستانیدا خۆی دەبینێتەوە کە تێیدا هێزی چەکداری هەموو بەشەکانی
کوردستان لەچوارچێوەی سوپایەکی هاوبەش و کوردستانیی رێکبخا، میدیایەکی
هاوبەش و دیپلۆماسییەکی هاوبەش پێکبهێنرێ و، بەژیری و وریاییەوە کورد و
کێشەی کورد لەنێو ئەم دۆخ و کڵافەئاڵۆزەی تێیکەوتووە بهێنێتەدەرێ و،
خاکی کوردستان و نەتەوەی کورد لەژێر چەپۆکی ئەو گەلەگورگە دڕندە و
خوێنخۆرە رزگاربکات کە لەهەر چوارلاوە بەر بوونەتە هەڵلووشینی کانزا و
خاک و جێنۆسایدی رەگەزیی کورد.
لەم قۆناخە مێژووییەدا، جێبەجێکردنی ئەم ئەرکە مێژووی و نەتەوەییە بە
هەڵوێستی ئێوەوە گرێدراوە. چارەنووسی خەبات و قوربانیدانی بێئەژماری
سەدسالەی گەلەکەمان بە هەڵوێستی نەتەوەیی و بوێرانە و دڵسۆزانەی ئێوەوە
گرێدراوە. داواتان لێدەکەین، بە یەکگرتنتان شانازیی هەتاهەتایی بۆخۆتان
و رزگاریی بۆ نەتەوەکەمان دەستەبەربکەن.
چاوەروانی وەرام و هەڵوێستی دڵسۆزانەتانین!
هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی هەموو شەهیدانی کوردستان!
سەرکەوێ خەباتی یەکگرتووی نەتەوەی کورد بۆ گەیشتن بە ئازادی و رزگاریی
یەکجارەکی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان!
واژۆی بانگەواز لە لایەن:
١- دوکتۆر حسێن خەلیقی، نووسەر، کۆمەڵناس و سەرۆکی ئینستیتۆی کورد لە
ستۆکهۆڵم/ سوید
٢- حەکیم کاکە وەیس، نووسەر و کەسایەتیی نەتەوەیی، کەرکووک/باشووری
کوردستان.
٣- حەمە رەشید هەرەس، هونەرمەندی شانۆکار، نووسەر و کەسایەتیی نەتەوەیی،
سلێمانی/باشووری کوردستان.
٤- رێبوار حەسەن ئەندامی شارەوانیی شاری ستۆکهۆڵم/ سوید
٥- دوکتۆر تاهیر حکمەت، چاودێری سیاسی، دۆسێلدۆرف/ئاڵمان
٦- سیروان کاوسی، نووسەر و رۆژنامەنووس لە نۆروێژ
٧- شوان بەرزنجی ئەندازیار و چاودیری سیاسی، درامێن/نۆرویژ
٨- سمکۆ علی رۆژنامەنووس و چاودیری سیاسی، ئۆسلۆ/نۆروێژ
٩- محەممەد قورئانی، مامۆستا و چالاکی مەدەنی لەندەن/بریتانیا
١٠- شاناز قورئانی چالاکی مەدەنی، شاری کۆێڵن/ئاڵمان
١١- دوکتۆر تاهیر حکمەت چاودێری سیاسی، کۆڵن/ئاڵمان
١٢- حەسەن شافعی، شاعیر و نووسەر ئۆتاوا/ کانادا
١٣- حسێن شافعی شاعیر و چاودێری سیاسی، ئۆتاوا/کانادا
١٤- نێعمەت کاوسی، چالاکی فەرهەنگی، لەندەن/کانادا
١٥- ئارێز داراپوور چاودێری سیاسی لە وڵاتی ئاڵمان
١٦- دوکتۆر ناجێح گوڵپی هەڵەبجە/باشووری کوردستان
١٧- یۆنس حەمەد رۆژنامەنووس هەولێر/باشووری کوردستان
١٨- ئەیوب ڕەحمانی، ڕاهێنەری وەرزشی و هیپنۆتیزۆڕ، نووسەر، وەرگێڕ،
وڵاتی سویس
١٩- کەژاڵ مەرزبان چالاکی سیاسی و فەرهەنگی، ترۆندهایم/نۆروێژ
٢٠- رزگار موکری چالاکی سیاسی و فەرهەنگی، ترۆندهایم/نۆروێژ
٢١- ئاریا موکریانی رۆناکبیر و خوێندکار لە زانستگەی ڤانکۆڤێر/ کانادا
٢٢- رێبوار نەڵاسی چالاکی سیاسی و فەرهەنگی، ولاتی بلژیک
٢٣- سوورکێو زەکی مامۆستا، شاری وێستەرۆس/ سوید
٢٤- بێکەس بەرواری ئەندامی شارەوانیی ترۆندهایم/ نۆروێژ
٢٥- هاوڕێ میرویی خوێندکار لە زانستگەی ئۆسلۆ/نۆروێژ
٢٦- رێبوار ئەحمەدزادە چالاکی سیاسی ئۆسلۆ/نۆروێژ
٢٧- مەنسوور ئەمیری چاودیری سیاسی و پێشمەرگەی دێرین، ئۆسلۆ/نۆروێژ
٢٨- ئەمیر نژادیان چالاکی مەدەنی لەندەن/بریتانیا
٢٩- ئاری عبداللە هەولێر/باشووری کوردستان
٣٠- فەرمان مەحەممەد هەولێر/باشووری کوردستان
٣١- عومەر عەزیز هەولێر/باشوری کوردستان
٣٢- دانا سالم هەولێر/باشوری کوردستان
٣٣- هەندرێن محەممەد هەولێر/باشووری کوردستان
٣٤- نیشتمان فیشاڵ، چالاکی سیاسی، شاری ئۆسلۆ/نۆروێژ
٣٥- گەلاوێژ عەباس چالاکی مەدەنی دانیشتووی ئۆسلۆ/نۆروێژ
٣٦- رەحمان ئەمینی چاودێری سیاسی، لەندەن/کانادا.
٣٧- بەختیار شەمەیی کەسایەتیی نەتەوەیی و چاودێری سیاسی، لەندەن/بریتانیا
٣٨- دەرسیم دێبەگەیی نووسەر، دانمارک
٣٩- مانی رەحیمی سیاسەتکار، ئۆسلۆ/نۆروێژ
٤٠- عەبدۆڵڵا ئەمینی، لەندەن/ بریتانیا
٤١- ئەمین وەیسی چاودێری سیاسی، ئۆسلۆ/نۆروێژ
٤٢- فەرەیدوون عەلی وڵاتی نەمسا/ئۆتریش
٤٣- محەممەد تاهیر بەرهوون، لێکۆڵەر و
شارەزای سیاسی، کۆێڵن/ئاڵمان
٤٤- کەریم محەممەدی پێشمەرگەی دێرین و چاودێری سیاسی، هامبۆرگ/ئاڵمان
٤٥- شەماڵ شایکەهی دانیشتووی تیگزاس/ئەمریکا
٤٦- عەلی دیواندەرە پێشمەرگە و شارەزای سیاسی، هەولێر/باشووری کوردستان
٤٧- زارالی نیکڕەوش چاودیری سیاسی، برۆکسل/ بەلژیک
٤٨- کاوە فتوحی چاودێری سیاسی، کۆپێنهاگن/دانمارک
٤٩- ئازاد ساڵح، چاودێری سیاسی، شاری مەنچەستەر/بریتانیا.
٥٠- جەلیل سلێمانبەگی، چاودێری سیاسی، ناشیولە/فینلاند
٥١- ئاریاس کوردستانی، سەربەخۆییخواز، لەندەن/بریتانیا
٥٢- ئێقباڵ مرادی رۆژهەڵاتی کوردستان.
٥٣- برایم فەرشی شانۆکار و نووسەر، شاری کۆێڵن/ئاڵمان.
١٨\١\٢٠١٦
sirwan.kawsi@gmail.com
|