بانگه‌وازێکی کراوه، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ناوی چاکه‌وه کار ده‌که‌ن.
سه‌ره‌تا ده‌ستی هه‌موو لایه‌کتان و ده‌ستی هه‌موو ئه‌وانه‌ش خۆش که تاکه تاکه، یان به‌ناوی هه‌ر ڕێکخراو و ده‌زگایه‌که‌وه، له یاده‌کانی هه‌ڵه‌بجه و وه‌ستان به‌ڕوی هێڕشه‌کانی سوپا و پۆلیسی ئێران و تورکیا و سوریا و بۆنه‌کانی تردا کار و چالاکییان ئه‌نجام داوه. هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
له 29.2.2008 دا و له ڕاگه‌یاندنێکدا، جگه له ئاشکراکردنی هه‌ڵوێستی خۆم، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌م ڕاگه‌یاند:
" لێره‌دا ئازاد و سه‌ربه‌خۆ سه‌ره‌تایه‌ک له پرۆژه و شێوازی کارکردنی خۆم ڕاده‌گه‌یه‌نم و پێشوازی له هاوکاریی هه‌ر که‌سێکی دڵسۆزی هاوڕاش ده‌که‌م:
لێره‌وه ڕای ده‌گه‌یه‌نم که له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه‌ی که هاوڕان له‌م باره‌یه‌وه و په‌یوه‌ندییان کردووه یان په‌یوه‌ندی ده‌که‌ن، ده‌ست له‌ناو ده‌ستی هه‌موو ئه‌ندامێکی دڵسۆزی چاک، به بێ جیاوازی ئینفۆ و بێ، هه‌نگاو به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی چاک ده‌نێین و ده‌رگا به‌ڕووی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ک ده‌که‌ینه‌وه."
به داخه‌وه یادی هه‌ڵه‌بجه به په‌رته‌وازه‌یی چاک تێپه‌ڕی. ئێمه لای خۆمانه‌وه، هه‌وڵی پێداگرتن له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیی چالاکییه‌کانمان کرده به‌رنامه‌ی خۆمان و خۆمان له هه‌موو بارگرژییه‌ک پاراست و جگه له ڕاگه‌یاندنی كار و چالاکییه‌کانمان، خۆمان له هیچ ڕاگه‌یاندنێکی تر نه‌دا.
له ئه‌نجامی ئه‌و چالاکییه به‌رده‌وامانه‌دا، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی ئێمه‌وه، (چه‌ند هاوڕێیه‌ک) له‌جیاتی دڵشادبوونیان به‌و چالاکییانه، هه‌موو هه‌وڵی خۆیان خسته گه‌ڕ، بۆ ڕێگاگرتن له چالاکییه‌کانمان و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی مه‌وداکانی، چه‌ندین ڕه‌فتاری نه‌گونجاوی تریش ئه‌نجام درا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئێمه تا ئێستا و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و بۆ به‌فیڕۆ نه‌دانی وزه‌کانمان، له هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه بێده‌نگ بووین و لێره‌شدا نایه‌ینه سه‌ر ئه‌م باسانه. به‌و هیوایه‌ی بێده‌نگیی ئێمه، هانده‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودووا، ئه‌و هاوڕێیانه، کاتی خۆیان بۆ خۆڕێکخستنه‌وه‌ی زیاتر و کار و چالاکییه جۆربه‌جۆره‌کان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی چاک و گه‌لی کوردی جینۆسایدکراو ته‌رخان بکه‌ن، که مایه‌ی ده‌ستخۆشین و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و سیاسه‌ته‌ش بن که ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم نه‌بێت دوژمنمه". ئه‌م سیاسه‌ته، پیش‌تر ده‌ردی که‌سی تری تیمار نه‌کردووه و ئێستاش ده‌ردی ئێمه تیمار ناکات.
ئێستا که له‌یادی 20 ساڵه‌ی ئه‌نفال نزیک ده‌بینه‌وه ، دووباره به‌هه‌مان گیانی به‌رپرسیارێتییه‌وه، بانگه‌وازی هه‌موو هاوڕێیان، له "چاک. بێ" و "چاک.ئینفۆ" ده‌که‌ین، که هیچ نه‌بێت له‌م یاده‌دا، هه‌نگاوه‌کانتان یه‌ک بخه‌ن و له‌و وڵاتانه‌دا که کۆمیته، ئه‌ندام یان نوێنه‌ری هه‌ردوولای لێیه، هه‌ر وه‌ک دوو ڕێکخراوی جیاش بێت، هاوکاری یه‌کتر بکه‌ن و پێکه‌وه ئه‌م یاده بکه‌نه‌وه، ته‌نها له پێناوی به‌هێزتربوونی ڕۆڵ و کاریگه‌ریی یاده‌کان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا. ئێمه‌ش بۆ ئه‌م یاده، پاش ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕینتان، هه‌موو توانای خۆمان ده‌خه‌ینه خزمه‌تی هه‌ردوولا و به‌م جۆره، پێکه‌وه ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره به‌ده‌ست دێنین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ناو یه‌ک ڕێکخراوێشدا کار نه‌که‌ین.
با هه‌ڵوێست و ڕوانگه و ویسته که‌سییه جیاوازه‌کانمان بۆ دووای یادی ئه‌نفال هه‌ڵگرین. با له یادی "ئه‌نفال"دا که یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی دامه‌زراندنی چاک و به‌شێکی گرنگی ناوی (ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد-چاک)یشه، ڕاستگۆ بین به‌رانبه‌ر به‌و په‌یامه‌ی هه‌ڵمانگرتووه.
کاتێکی زۆرمان له‌پێش نه‌ماوه، بۆیه تا سێ ڕۆژی تر، واتا تا ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی، 4.4.2008 چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌ڕێزتانین و نه‌بوونی وه‌ڵام، مانای به ده‌نگه‌وه نه‌هاتنی ئه‌م پێشنیاره‌یه.
له هه‌موو بارێک‌دا، ده‌ستان خۆش بۆ هه‌ر کارێک که خزمه‌ت به دۆزی جینۆساید بکات.
له‌جیاتی هاوڕایانی تر سالار سۆفی هێلسینکی 1.4.2008
|