٢١\٥\٢٠٢٢
بانگەوازێك لە
فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە
بۆ وەستاندنی
ناردنەوەی پەنابەران.
فیدراسیۆنی پەنابەران بانگەوازی رەوەندی
کوردستانیانی بەریتانیا دەکا لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە
ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران بۆ کوردستان بەشداریی بکەن.
کات:
رۆژی سێشەممە: ٢٤\٥\٢٠٢٢
کاتژمێر: ٢ی پاشنیوەرۆ
شوێن:
بەردەم وەزارەتی ناوخۆ لە لەندەن:
2 Marsham St, London
SW1P 4DF
نزیکترین ئیستگای قیتار:
Westminster Station and St. James's Park
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا حکومەتی بەریتانیا هه‌ڵمه‌تێکی گرتنی
پەنابەرانی کوردی لە کاتی واژۆکردندا دەستپێکردوە و تا ئێستا چەند
پەنابەر کە بەشێکیان خاوەنی خیزان و منداڵن و ژیانیان لە وڵاتی
بەریتانیا دامەزراندوە، لە گرتووخانەی دەستبەسەر لەلەندەن ڕاگیراون وا
بڕیارە پێچەوانە بە خواستی خۆیان رۆژی ٣١ ئەم مانگە بنێردرێنەوە
فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
ئەم هەنگاوەی حکومەتی بەریتانیا لە کاتێکدایە کە ''پریتی پاتیل''
وەزیری ناوخۆ ڕووبەڕووی ناڕەزایەتیەکی بەرفراوان بۆتەوە سەبارەت بە
سیاسەتی تازەیان بەرامبەر بەپەنابەران کە دوورە له هه‌موو
پێوانه‌یه‌كی مرۆڤایەتی و نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی مافه‌كانی
مرۆڤه‌وه. ئاشكراشه ئه‌م هه‌ڵمه‌تەی ناردنەوەی پەنابەرانی کورد بە بێ
هاوكاریی و پشتیوانیی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان و عێراق پرۆسه‌ی
ناردنەوەیان جێبه‌جێ ناکرێ.
سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له كاتێكدا ده‌چێتە پێش کە
ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌وپه‌ڕی ئاستی خۆی گه‌یشتووه
به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات و به‌تاڵانبردنی سه‌روەت و سامانی ئه‌و
كۆمه‌ڵگایه، له پێناو ئازادیی و یەکسانیی كۆمه‌ڵایه‌تی و دژ
به‌گه‌نده‌ڵیی و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان. لە دەرەوەش دۆسیه‌ی
په‌نابه‌رانیان كردۆته كارتێکی سیاسی له پێناو قازانج و
به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و بۆ گه‌یشتن به هه‌ندێك ئیمتیازات، سیاسه‌تى
ناردنەوەی پ‌نابه‌رانى قبوڵكردوه و فرۆكه‌خانەکانیان خستۆته خزمه‌تی
ئه‌و سیاسه‌ته دژە مرۆڤایەتیەوه.
بەم هۆیەوە با هەموومان دژ بە سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران
ڕابوەستین و رێگەنەدەین ژیان لە دەیان خێزان و منداڵ تێكبچێ، با
گوشارکانمان توندبکەینەوە بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیاسەتی ناردنەوە و
ئه‌و پرۆتۆكۆلانه‌ی دژ بە ژیان و ئاینده‌ی په‌نابه‌ران لەسەری
رێککەوتوون.
داوا لە پەنابەران و رێکخراوه داکۆکییکەرەکان لە مافەکانی پەنابەران و
سەرجەم ئازادییخوازان دەکەین بەم خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەوە
پەیوەستبن.
بۆ زانیاریی پتر پەیوەندیی بکەن بە ژمارەکانی:
(٠٧٧٢٠٢٩١٥١٦ و ٠٧٣٨٣٦٤٧٢٧٢).
لەندەن - بەریتانیا
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی
|