په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٧\٢٠١٧

بانگەوازێک لە ھەڵسوڕاوانی ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان.
 


خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان..


خواستی سەربەخۆیی کوردستان خواستێکی ڕەوا و ڕیگاچارەیەکی گونجاو و پێویستە بۆ ڕزگاربون لە دۆخی نادیاری سیاسی و پاشکۆیەتی دەوڵەت و دەستورێکی عەرەبی و کۆنەپەرستانەی عێراق. لەم پێناوەدا ئێمە ناوەندی سەربەخۆیی کوردستانمان ڕاگەیاندوە تاکو بزوتنەوەیەکی گوشاری جەماوەری سازبکەین بۆ سەرخستنی خواستی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە کوردستان و ناکاحمکردنەوەی ڕێگریەکانی بەردەم سەرکەوتنی بڕیاری خەڵکی کوردستان لە سەربەخۆبونیدا.


ئێمە لەڕێگەی چالاکی و کاری جەماوەری و لۆبی و میدیاوە دەمانەوێ ئەم بزوتنەوەی گوشارە دروست بکەین تاکو ئەم ئامانجانە جێبەجێ بکەین:


١- بەڕیوەچونی رفراندۆم بە شیوەیەکی ئازادو ڕەسمی و جێبەجێکردنی ئەنجامی ئەم دەنگدانەی خەڵکی کوردستان، کە ئاشکرایە سەربەخۆیی کوردستانە.
٢- ڕێگا نەدرێ حزبە دەسەڵاتدارەکان ئەنجامی رفراندۆم بۆ مەبەستی سیاسی خۆیان بەکار بھێنن و نەیکەنە بابەتی سەودا ومامەڵەی لەگەڵ حکومەتی عێراق و دەوڵەتانی ناوچەکە.
٣- ڕێگاگرتن لەوەی خواستی سەربەخۆیی خەڵکی کوردستان بکرێتە قوربانی کێشەی دەسەڵاتی حزبەکان و کارکردن بۆ ئەوەی سەرجەم حزبەکانی کوردستان پابەندی مافی بەرپاکردنی رفراندۆم و سەربەخۆیی خەڵکی کوردستان بن.
٤- ھەوڵدان بۆ ئەوەی نەتەوەیەکگرتوەکان سەرپەرشتی ئەم رفراندۆمە لە ناوچە کوردنشینەکانی ھەرێم و دەرەوەی ھەرێمیش بکا و ڕەسمیەت بدا بە ئەنجامەکەی و بە سەربەخۆیی کوردستان.
٥- ڕاکێشانی پشتیوانی پەرلەمان و حزب و حکومەت و ئەندام پەرلەمان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی جیھان.
٦- ڕێکخستنی کاری جەماوەری بۆ ڕاوەستانەوە بەرامبەر ھەڕەشەی وڵاتانی دەوروبەر و ناکامکردنەوەی ھەوڵەکانیان دژی سەربەخۆیی
٧- بەشداردەبێ لە ھەوڵی جەماوەری بۆ ئەوەی دەستور و یاسا و دامودەزگا و کارەکانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، دەوڵەتێکی سێکولار بێ و مافی ھاوڵاتی یەکسان بۆ دانیشتوانەکەی دابین بکا بەبێ جیاوازی نەتەوە و ڕەگەز و زمان و ناوچە.


ئێمە بانگەوازی ھەڵسوراوانی ئازادیخوازی کوردستان دەکەین کە لە پێناو ئەم ئامانجانەدا بەشداری لەم ناوەندەدا بکەن و لە ھەموو شار و شارۆچکە و وڵاتێکدا ھەڵسوراوان دەستەکانی دروست بکەن تا یەکدەست و پێکەوە بزوتنەوەی سەرتاسەری جەماوەری ڕێک بخەین لەپێناو سەرخستنی خواستی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ.


ھەر ھاوڵاتیەک دەیەوێ بەشداری لەم خەباتە بۆ سەربەخۆیی کوردستاندا بکات دەتونێت پەیوەندی بکات بە ھەڵسوروانی ئەم ناوەندەوە لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان و لە دەرەوەی وڵاتدا کە ناوەکانیان لە خوارەوە ھاتوە:

ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان:
ھەولێر: حەلی مەحممود (عەلی سیاسی)، چۆلی ئەسعەد ، نەھرۆ ئەڵایی/ سلێمانی: کنێر عەبدوڵا، ڤینا کەمال ،عیماد عەلی ، سالاری ئاسنگەر، نەغەدە عوسمان ، دیاری فەرەیدون، عەزیز رەووف، ئاری جەلال/ کفری و کەلار: شەمال رەووف ، جەلال ھۆرینی/ بەریتانیا: ئاسۆ کەمال، دەشتی جەمال، د.نەزەند بەگیخانی، سەعید ئارمان، نوری بەشیر، سەوسەن سەلیم، بەیان ئەمین/ سوید: فاتح شێخ، عەبدوڵا مەحمود ،ئاسۆ زەند/ سویسرا: ئەحمەد عەلی، ستار حەمە شەریف/ ھۆلەندە: حەمە غەفور/ کەنەدا: سەردار عەبدوڵا حەمە، ئاراس ڕەشید، مریەم عەبدوڵا/ دانیمارک: عوسمان ئەحمەد، شوان سدیق/ ئەمەریکا: جانی دیلان/ ئوسترالیا: موزەفەر عەبدوڵا/ ئەڵمانیا: پشتیوان کەریم گەڵاڵی.

 


٢٢‏\٧‏\٢٠١٧
asokamal@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک