بانگه‌وازێک له پردی ئاسمانی نێوان ئێراق و ئه‌ڵمانیاوه.
وێنه‌ی منداڵه‌کان که له رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌ڵمانی بڵاوکراوه‌ته‌وه. پێمانخۆشه به ئاگاداریتانی بگه یه نین، که به خۆشحاڵی یه وه ، به هه وڵ و ماندوبوونی که‌سه به‌ڕێزه‌کانی ( پردی ئاسمانی نێوان ئیراق و ئه‌ڵمانیا) ، وه‌ک به‌ڕێزان: D. Heiner Ehrenbrink و ڕۆژنامه نووس Michaeil Gelassen و د. میرزا به‌رپرسی ڕه‌ڤه‌ندی ئێزیدی له ئه‌وروپادا و هادی با‌به شێخ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی چاک. بۆ خزمه تکردن به دۆزی ڕه وای گه له که مان و له پێناو مرۆڤایه تی دا ، 3 سێ منداڵی به رکه وتووی ته قینه وه کان و کاریگه‌ری کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه گه‌یاندرایه ئه‌ڵمانیا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن، شایانی باسه له ساڵی 2007 یشدا 6 منداڵی ترمان گه‌یانده هه‌مان وڵاتی ناوبراو و دوای چاره‌سه‌رکردنیان گه‌یه‌ندرانه‌وه باوشی که‌س و کاریان. ئومێدیش زۆره ئه مه تاقه هه نگاو نه بێ و له و سه رچاوه ڕوونه ئاوی سازگارتر هه ڵقوڵێ. هیچ کارێکیش ڕه‌نگه به‌بێ پشتیوانی ئامانج نه‌پێکێ. بۆیه داواتان لێده که ین، که هه رچی بۆتان ئه کرێت، یارمه تی ئه و منداڵانه بکه ن، تا ئه وانیش هه ست بکه ن که مرۆڤن و ژیان لایان مانایه کی هه یه. خه ون به ڕۆژێکه وه ببینن که ئه وانیش وه ک هه موو که سێکی ته ندروست درێژه به ژیانی خۆیان بده ن. هاوکاری و پشتیوانی ئێوه بۆ ئه و چرۆ تازه پشکوتوانه، که هیچ تاوانێکیان نه بوو، ئه و چاره نووسه یان بۆ به دیاری بۆ هێنران ، له لایه ن که سانێکه وه که بیر‌و هه ست و هۆشیان له شه وه زه نگێکی قیرین زیاتر، چی دیکه ی تێدانیه . تا ئه و جێگایه ی ئێمه بۆمان کرا، له باوه شی گه رمی خۆمانمان ناون ، با هه ر که سێک دڵی بۆ مرۆڤایه تی لێده دات، ویژدانی خۆی ئاسووده بکات ، ئه م منداڵانه ی له بیر بێت. بۆ ناردنی یارمه تی یه کانتان ، وا له خواره وه ژماره بانکی یه کتان ده خه ینه پێش چاو ، که تایبه ته به یارمه تی ئه و منداڵانه. و به پردی ئاسمانی ئێراق ئه‌ڵمانیا بۆ خزمه‌تکردن به‌م منداڵانه‌و ئه‌م جۆره هه‌وڵانه. ئاگاداریشتان ئه که ینه وه که ته واوی ئه و کۆمه کانه ی له ئێوه ی دڵسۆزه وه پێیان ده گات، بڵاو ده که رێته‌وه ، له گه ڵ چۆنێتی خه رجکردنیدا. که سێکیش نه یه وێت ناوی بڵابکرێته وه ، مافی ده پارێزرێت. هه‌ر لێره‌شه‌وه سوپاسی به‌ڕێز دلێر محمه‌د کۆڵنه‌ده‌ر و هاوسه‌ره به‌ڕێزه‌که‌ی ده‌کین که به بڕی 200 یورۆ و کۆمه‌ڵیک جلوبه‌رگ هاوکاری ئه‌م منداڵانه‌یان کرد. هیوادارین هه‌مو که‌سایه‌تی و ڕێکخراوه‌کان وه‌ک ئه‌ندامانی ناوه‌ند چاک پشتیوانی مه‌عنه‌وی و داراییمان بکه‌ن. ناوی منداڵه‌کان: لاره ته‌مه‌ن 3 ساڵ، عه‌لی ته‌مه‌ن 11 ساڵ، ڕه‌یان ته‌مه‌ن 10 ساڵ که‌ر‌کوکیه. بۆ ئاگاداری: دایکی لاره له کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ته‌مه‌نی 10 ساڵان بوه، به کاریگه‌ری کیمیا و جیناتی ژه‌هراوی بوه، ئه‌م کاریگه‌ریه له‌سه‌ر لاره ده‌رکه‌وتوه و توشی سه‌رتانی کردوه.
ژماره حساب بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا:
Name: YUVe.V IBAN: DE 67250501800900329130 BIC:SPKHDE2H XXX Bank Name: Sparkasse Hannover-Germany Purpose of the transferØwaisenkinder _______________________________________
ژماره حساب بۆ ناو ئه‌ڵمانیه
Name: YUVe.V Kontonummer: 900329130 BLZ: 250501800 Bank: Sparkasse- Hannover Verwendugszweck: Waisenkinder ________________________________
|