٢٢\٣\٢٠١٠
بانگه‌وازێک
بۆ یادکردنه‌وه‌ی
سێیه‌مین ساڵڕۆژی به‌ردبارانکردنی
(دوعا خه‌لیل ئه‌سوه‌د)
و
به‌ره‌نگاربوونه‌وی
کوشتاری ژنان له ژێر بیانووی '' ئابڕوو ''.

سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له نیسانی
٢٠٠٧ دوعای کچه ته‌مه‌ن
١٧ ساڵ به
ناشرینترین شێوه له ناوه‌ڕاستی شار و به هاوکاری هێزی ئاسایشی شارله
لایه‌ن پیاوانی خانه‌واده‌ی خۆی به‌ردبارانکرا. جه‌سته‌ی دوعای دڵ پڕ
له ئه‌شق و خۆشه‌ویستی بریندار کراو
و له‌خوێنهه‌لکشاو‌یان کرده قوربانی
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ''
ئابڕوو ''.
ئه‌م کوشتنه‌ی دوعا په‌یامێکی خوێناوی بوو بۆ ته‌واوی کچان و ژنانی یه‌زیدی
که بۆیان نییه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری
ئه‌م ناوچه‌یه هاوسه‌رگیریی بکه‌ن و
ئاشق بن. وه‌کو ئه‌وه‌ی که خوای یه‌زید
بتوانێ سنوور بۆ خۆشه‌ویستی و ئاشق‌بوونی
ژنان دانێ.
کوشتنی دوعا تیرۆری ژنه، تیرۆری ئازادییه،
تیرۆری خۆشه‌ویستی و جوانترین ئاره‌زووه‌کانی
مرۆڤه. وه‌رن با یادی دوعا به‌رز راگرین،
داوا له هه‌موو هه‌ڵسوڕاوانی ژنان، ڕیکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، هه‌موو
که‌س و لایه‌نێک ده‌که‌ین که هه‌موو به
یه‌ک ده‌نگ بێینه مه‌یدان و ناڕه‌زایه‌تی نیشان بده‌ین له دژی
جێنۆسایدێکی خامۆش که بۆ ژنان دروست کراوه له کوردستان به‌درێژایی
چه‌ندین ساڵی ڕابردوو.
تیرۆری دوعا هه‌موو که‌سێکی ئازادیخواز و
یه‌کسانیخوازیی هێنایه ده‌نگ له دژی چه‌وسانه‌وه
و کوشتاری ڕۆژانه‌ی ژنان. ده با ئه‌مساڵ سێیه‌مین
ساڵیادی دوعا بکه‌یه‌نه ڕۆژێکی سه‌رتاسه‌ریی
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆه
توندوتیژییه‌کی دژ به ڕه‌گه‌زی مێ.
تکایه هه‌ر
جۆره کار و چالاکییه‌ک و یان ده‌ربڕینی
هونه‌ریی وه‌کو شیعر، نووسین،
گۆرانی، وێنه، و چالاکی سیاسی وه‌کو نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بۆ حکومه‌تی
هه‌رێم و بیرخستنه‌وه‌یان که ئێمه بێده‌نگ نابین له ئاستی ئه‌و هه‌موو
کوشتاره‌ی ژنان، ده‌توانێت به‌شێک بێت له
کار و چالاکی بۆ یادی دوعا و هه‌وڵێک بێ بوو
به‌رزڕاگرتنی خه‌باتی یه‌کسانیخوازیی له
کوردستان.
بۆ زانیاریی زیاتر ده‌توانن
په‌یوه‌ندیی بکه‌ن به:
هۆزان مه‌حمود/
houzan2007@yahoo.com
07534264481
ئارام عه‌لی/ ماڵپه‌ڕی هاوپشتی
www.hawpshti.com
hawpshti@gmail.com
دارا ئه‌حمه‌د/
ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ
www.emrro.com
emrro@emrro.com
ڕێگا ره‌وف/
نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له سوید
عه‌بدوڵا ساڵح/
که‌سایه‌تی سیاسی
ئاسۆ جه‌بار/ نووسه‌ر
ئیبراهیم عەباس/ سەرنووسەری رۆژنامەی رووبەر
www.rwber.net
پایزه ئه‌حمه‌د/
نووسه‌ر
یوسف عیزه‌دین/ نووسه‌ر
ڕه‌حمان غه‌ریب/ ڕۆژنامه‌نووس
ئاوات عه‌لی/ ڕۆژنامه‌نووس
سڵێمان قاسمیانی/ نووسه‌ر
عه بدولڕه‌حمان عه‌لی/ ڕۆژنامه‌نووس
له‌نجه عه‌بدولا/
خاوه ن ئیمتیاز و سه رنووسه ری ده زکای وارفین
www.warvin.org
سه‌ردار حامید/ هه‌ڵسوراوی سیاسی
گوڵزار عه‌لی قادر/ چالاکوانی ژنان
خولیا حسێن/ چالاکوانی ژنان
ڕێکخراوی ئازادی ژن له
عێراق و ماڵپه‌ڕی هاوپشتی
٢٢\٣\٢٠١٠
houzan2007@yahoo.com -
hawpshti@gmail.com
|