په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٩\٢٠١٧

بانگەوازێك روو لە حكومەتی هەرێم و ئیدارەی رۆژئاوای كوردستان.

 


لە رۆژانی ربردوو بەهۆی هەرەسی سەربازی داعش لە موسڵ و تەلەعفەر و رەقە, ورەی چەكدارەكانیان دابەزیووە, تا دێت ژمارەی دیلكراوەكان و هەڵاتووەكان لە بەرەكانی جەنگ زیاد دەكات, پێشبینی هەرەسی زیاتر دەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا, ئێمە وەك تۆڕی (Koncicc) داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئیدارەی رۆژئاوای كوردستان دەكەین:

- دیلەكان بە پێی پەیماننامەی جنێف مامەڵەیان لە گەڵدا بكرێت و وەك دیلی جەنگ هەڵسوكەوتیان لە گەڵ بكرێت.


- ئەو دیلانەی هاوڵاتی ١٢٤ وڵاتی ئەندامی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتین بە تایبەت بڕیاربەدەستان و هاوبەشانی تاوانەكان, تەسلیم بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بكەن , ئامادەیی خۆتان بۆ هاوكاری دادگا دەرببڕن.


- ئەوانەی هەڵدین , شوێن پێیان هەڵبگرترێت, لە وڵاتی خۆیان سكاڵایان لەسەر تۆمار بكرێت, هەر ئێستا چەندین تیمی دۆست خەریكی ئەوكارەن.


- بۆ هەر یەكێك لە دوو هەنگاوەی سەرەوە ئێمە ئامادەی هاوكارین.
 


تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی - ٣٥٤ رێكخراو
k_cicc@yahoo.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک