١٦\١٢\٢٠١٠
بانگه‌واز بۆ
کوردستانیانی نیشته‌جێی دانیمارک ..
با هه‌موومان
پێنووسه‌کانمان به‌رز ڕابگرین.
به
مه‌به‌ستی پشتگیری له‌و که‌مپینه‌ی که ئێستا له باشووری کوردستان له
ئارادایه، بۆ داواکردنی خوێندن به‌زمانی کوردی له تورکیا وئیران و
سوریادا، ئێمه‌ی کوردستانیانی نیشته‌جیی دانیمارک
هه‌ڵده‌ستین به سازدانی خۆپیشاندانێک له‌به‌رده‌می باڵوێزخانه‌ی
تورکیا‌و ئێران‌دا. به‌به‌رزکردنه‌وه‌ی قه‌ڵه‌م هاوسۆزی و هاوپشتی خۆمان
بۆ ئه‌و داوا ڕه‌وایه ده‌رده‌بڕین.
داواکارین هه‌رکه‌س لای خۆیه‌وه ئه‌م ئه‌رکه نیشتمانیه جێبه‌جێ بکات
و به‌شادری له‌م خۆپیشاندانه شارستانیه‌دا بکات . هیوادارین تا بۆتان
ده‌کرێت منداڵان له‌گه‌ل خۆتان بهێنن بۆ به‌شاداری کردن.
چاودێری کوردۆساید/چاک کۆمیته‌ی دانمارک
فیدراسیۆنی کۆمه‌له کوردیه‌کان[فه‌ی کورد]
کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات
قوتابخانه‌ی کوردی له ئیسهۆی
2100 Addressee ,Vestagervej 16, KBH.
Ø
Fredag
17. 12. 2010
KL. 13
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دوو ئەندام پەرلەمانی تری عیراق و
دوو ئەکادیمیست و هونەرمەندان پشتیوانی لە
کەمپین دەکەن.
پاش پشتیوانییەکەی نووسەر، هونەرمەند و
رۆشنبیرانی کوردستان لە کۆنگرەکەی ئامەد، ئیمڕۆ حەسەن جەهاد(ئەندام
پەرلەمانی عیراق)، بورهان جاف(ئەندام پەرلەمانی عیراق)و نەجم
ئەڵوەنی(مامۆستای کۆلیژی زمان، بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی سەلاحەدین،
نوسەرو شاعر)پشتیوانی خۆیان بۆ کەمپینی(ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی
بێتە دامەزراندن)راگەیاند.
بە بۆچوونی: (ئەو داخوازییە مافێکی سرووشتی هەر منداڵێکەو و شایانی
پشتیوانییە)و (بورهان جاف)یش وتی: خۆم خەڵکی گەرمیانم و لەبواری
پەروەردەدا کارم کردووە، بۆیە باش دەزانم کە بێبەشکردنی منداڵ لە
خوێندن بە زمانی دایکی تاوانێکی رەگەزپەرەست و نامرۆییە و کاریگەرییەکی
خراپی هەیە لەسەر گەشەسەندنیان.
(مامۆستا نەجم)یش لە لێدوانەکەیدا رایگەیاند: پشتیوانیکردن لە داخوازیی
کەمپینەکەتان، ئەرکێکی ئینسانی و نیشتمانییە.
هەروا راگەیاندنی حزبی سۆسیالیست لە خانەقین و هونەرمەندان(سیروان
نەوروز، گۆران جەبار، ئازاد میرزا و ساڵح نەجار)بەهەمان شێوە پشتیوانی
خۆیان بۆ کەمپین پیشاندا.
|