٢٣\٨\٢٠١١
بانگه‌وازی بزاڤی
ژینگه و یه‌کسانی
بۆ کوردستانیانی
وڵاتی سوید.
ئه‌وه بۆ چه‌نده‌مین جاره که ڕژێمه فاشسته‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا و
ئێران سنووری هه‌رێمی کوردستان ده‌به‌زێنن و زۆر ببێــبه‌زه‌ییانه و
دڕندانه که‌وتوونه‌ته بۆمبابارانی ناوچه‌کانی سه‌رسنوور. ئه‌م کاره
به‌دڕه‌فتاره‌یان بۆته‌هۆی شه‌هیدبوونی ده‌یان پیر و جوان و ژن و منداڵ.
سه‌رگه‌ردانبوونی هه‌زاران خێزان و ته‌فروتووناکردنی ماڕوماڵاتیان،
وێرانکردنی ده‌یان گوند و ئاواره‌بوونی دانیشتوانیان.
له‌کاتێکدا ئه‌م به‌دڕه‌فتارانه‌یان به‌جێده‌هێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌نگێکی
به‌ویژدان، هیچ لایه‌نێکی دیموکراتخواز بێته وه‌ڵام له‌سه‌ریان و هیچ
نه‌بێت سه‌زه‌نشتێکی ئه‌و فاشستڕه‌ویه‌یان بکه‌ن.
ئێستایش...له‌به‌رچاوی هه‌موو میدیا جیهانی.....ده‌وڵه‌تی تورکــی
فاشستــپه‌رست، به‌م مانگی ڕه‌مه‌زانه که لای ڕژێم مانگێکی پیرۆزه و
خۆی به وڵاتێکی ئیسلامی ده‌ناسێنێت....به هه‌موو توانایه‌کی و به‌کارهێنانی
سه‌ختــترین چه‌ک، به‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی که‌وتۆته‌وه هه‌مان هێرش و
شاڵاو به بیانووی ڕاونانی تێکۆشه‌رانی کورد و هێرشبردن بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانیان.
زۆر ئاشکرایشه که کوشتن و ئاواره‌کردنی خه‌ڵکانی بێده‌سه‌ڵات هیچ به‌لایانه‌وه
گرنگ نییه، چونکه له نه‌خشه‌ی گڵاویاندا قڕکردنی گه‌لی کورده، ئیتر
چ چه‌کدار و تێکۆشه‌ر بێت یاخود بێ چه‌ک و بێده‌سه‌ڵات.
جا بۆ ڕیسواکردن و شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌و هێرشه فاشستڕه‌ویانه که به‌رده‌وام
ده‌کرێته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
داوا له هه‌موو کورد و کوردستانییه‌کی شاری سوید ده‌که‌ین به‌شداریی
له خۆپیشاندانی ئه‌و ڕۆژه بکه‌ن که له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێدراوه.
چاوه‌ڕوانی هه‌وڵ و هیمه‌تی کوردایه‌تی و کوردستانــپارێزیتانین..
ئاماده‌یی و به‌شداریتان.. پشتیوانییه له
خۆڕاگری خه‌ڵکی بێده‌سه‌ڵاتی سه‌ر سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان که به‌رده‌وامی
که‌وتوونه‌ته به‌ر هێرش وشاڵاوی دڕنده و بێــبه‌زه‌یی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته
فاشسته‌کانی تورکیا و ئێران.
بژی کورد بژی کوردستان
ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان: شه‌ممه ڕێکه‌وتی 27/8/2011
کاتژمێر: 1300
شوێن: ستکهۆڵم/ Serglestorg
بۆ زیاتر زانین ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م زانیارییانه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
0046704030965
bzav2011@hotnail.se
ده‌سته‌ی باڵای بزاڤی ژینگه و یه‌کسانی
|