١٠\٨\٢٠١٤
بانگەوازی ژووری ھاوکاری مرۆیی
رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی.
بەرێزان لە ئێستادا ھەرێمی کوردستان سەدان ھەزار ئاوارەی کوردەکانی
رۆژئاوای کوردستان و ئێزیدی و شەبەک و مەسیحی، ھەروەھا تورکمان و
ئاوارەکانی تری لەخۆ گرتووە، بەھۆی ئەو دۆخ و
گوشارە ناھەموارەی ناوچەی
رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و عێراق پییادا تێدەپەڕێت.
بۆیە داواکارین لە رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان و دانیشتوانی
ھەرێمی کوردستان، دەستی کۆمەک و ھاوکاری لەچوارچێوەی بەخشینی خۆراک و
پێداویستیە سەرەتاییەکان بەپێی ئەم بابەتانەی خوارەوە پێشکەش بکەن:
پێداویستەکان:
• ئاوی خواردنەوە.
• خۆراکی قوتوبەند (موعلەب).
• شیری منداڵ و مەمەی منداڵ و دایبی (حەفازە).
• پێداویستی تایبەتی ژنان.
• کێک و سەموون و نان
پسکێت.
شوێنی کۆکردنەوەی کۆمەک: سەنتەری ئاڵا، کۆڵانی پشت بارەگای پێشووی
حیزبی
شیوعی کوردستان، لە بەرامبەر ھوتێل شیراتۆن.
بۆ زانیاریی پتر پەیوەندیی بکەن بە ژمارەی مۆبایلی (٠٧٧٠٧٠١١٤٤١).
______________________________
(ژووری ھاوکاری مرۆیی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی) پێکھاتووە لە
رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکوانانی بواری مافەکانی مرۆڤ و
رۆشنبیران و ھونەرمەندان، بە ئامانجی پاڵپشتی کۆمەکی مرۆیی بۆ ئەو
بارودوخە نەخوازراوەی کە ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، درووست بووە.
niyazabdulla@yahoo.com
|