٩\٨\٢٠١٣
بانگه‌وازی ناوه‌ندی
زاگرۆس بۆ بەشداریی له که‌مپه‌ینی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین.
٢٤
هه‌مین خۆلی کۆبوونه‌وه‌کانی شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
له ڕۆژانی ٩ تا ٢٧ سێپتامبری ٢٠١٣، له بنکه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه،
له شاری ژنێڤ به‌ڕێوه ده‌چێ. یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه،
داکۆکیه لە مافه‌کانی مرۆڤ و چاودێری رێزگرتنی ئەو مافانەیە لە لایان
وڵاتەکانەوە. ئێران یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که ئیستا له ژێر چاودێری ئه‌و
ڕێکخراوه‌یه‌دایه و گۆزارشگەری تایبه‌تی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه، بۆ چاودێری
بار‌و دۆخی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران‌دا دەسنیشان کراوەو و به‌رده‌وام
ڕاپۆرت له‌و باره‌وه پێشکەش بە شورا دەکا.
بۆ ڕاکێشانی سه‌رنجی شورا و ناوەندە جیهانیه‌کانی داکۆکیکاری مافەکانی
مرۆڤ بۆ کێشه‌ی کورد له ئێران‌دا و به مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی
ناڕه‌زایه‌تی دژ به حۆکمی زیندان وئه‌شکه‌نجه‌ی چالاکوانانی کورد له
لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه و بۆ له قاودانی ماشینی له سێداره‌دانی
ئه‌و ڕژیمه دژ به کوردان، که‌مپه‌ینێکی ناڕه‌زایه‌تی دەربڕین لە پێش
بارەگای ی‌و-ئین لە ژنێڤ، له ڕۆژانی ١٦ تا ٢٠ی مانگی سێپتا‌مبر به‌ڕێوه
ده‌چێ.
بۆ به هێز کردنی ئه‌و ده‌نگه ناڕه‌زایه‌تیه و گوڕ و تین به‌خشین به‌و
چالاکیه داوا له هه‌موو تێکۆشه‌ران، دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی گه‌لەکەمان
له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین که هاوکارمان بن و چالاکانه بەشداریی
ئه‌و که‌مپه‌ینه بکه‌ن.
هێندێک لە درۆشمه پێشبینی کراوه‌کان بۆ ئەو خۆپێشاندانە ئەمانەن:
"ئازادی زیندانیانی سیاسی کورد".
" ئازادی ڕۆژنامه نووسان وچالاکانی مافی مرۆڤ".
" ڕاگرتنی ماشینی له سێداره‌دان دژ به کوردان لە ئێران‌دا".
بۆ زانیاریی پتر له سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه چوونی که‌مپه‌ینه‌که و ئه‌گه‌ری
دابینکردنی جێگا و شوێنی مانه‌وه ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌و ژماره
تلفۆنانه بکه‌ن یان به‌و ئادره‌سه ئیمه‌یلمان بۆ بنێرن.
ئازاد سەڵواتی ٧٦٢٣٧٥٧١٧(٠)٤١+
بابان ئەلیاسی ٧٦٤٠٤٥٧٤٦(٠)٤١+
campain@zagros-centre.org
ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌کانی
مرۆڤ
ژنێڤ
٨\٨\٢٠١٣
|