٢٨\٧\٢٠١٢
بانگەوازی
پشتیوانیی ناودەوڵەتی!

جەمالی عەلیالی
ئەو ڕۆژانە پانتای سیاسی سووریا لە قەیرانی ناوبەین زلهێزەکاندا
پەنددەخواتەوە، بەڵام هەر ئەو وڵاتە بۆتە بە سەنگەری یەکەمی خەباتی
نەتەوەی کورد بۆ ئازادی و دێمۆکراسی. بە هۆی خێرایی بە تەوژمی ڕووداو و
ئاڵووگۆڕەکان پێویستە تاک و سازەی کورد لە زۆر بواراندا هاوکات لە
جەموجۆڵ بێت. ناحەزان و بە تایبەت داگیرکەرانی کوردستان هەوڵی بەرپەرچ
دانەوەی تێکۆشانی نەتەوەی کوردیان بە گوڕتر کردووە و خەریکن بە شێوازی
فرەچەشنە بەرهەمی هەنووکەیی خەباتی نەتەوەی کورد بەرەو هەڵدێر دەبەن.
یەک لە ڕێگەکانیان چەواشەکردنی ناوەڕۆکی بزاوی کوردە و هەر بەو بۆنەوە
پێشنیاری خوارەوە دەخرێتە بەر چاوی خۆێنەر بە هیوای خوڵقاندنی پێشنیاری
گونجاوتر لە لایەن تاک و سازەی کوردی لە گشت پارچەکان.
سەبارەت بە گەلی کوردی سووریا پێویستە نەتەوەی کورد لە ڕێگەی تاک و
سازەکان داوا لە زلهێزەکان و وڵاتانی ڕۆژئاوا بکات تا ئەوان نۆێنەرانی
خۆیان وەکوو چاوەدێر بنێرنە شارەکانی کوردنشینی سووریا بە مەبەستی
چاوەدێری بارودۆخەکە لە نزیکەوە. بەشکوو ئەوسا بە چاوی خۆیان لە
نزیکەوە ببینن و هەستی پێ بکەن چۆن و چەندە ژیرانە مەجلیسی گەل وەک
پێکهاتەیەکی دێمۆکراسی و هەڵبژاردەی خەڵکانی نیشتەجێی ئەو دەڤەرە، بە
ئەرکی خۆی هەڵساوە. بەشکوو بە چاوی خۆیان لە نزیکەوە ببینن و هەستی پێ
بکەن کە چۆن ماف و گیان و ماڵی نەتەنیا گەلی کورد بەڵکوو گشت
خەڵکەکانیتری دانیشتووی کوردستان پارێزراوە، بەشکوو بە چاوی خۆیان لە
نزیکەوە ببینن و هەستی پێ بکەن کە زوورنای پرۆپاگاندەی ناحەزانی ئازادی
و دێمۆکراسی، لە دووژمنی و هەڵەوەری گەوجانە زیاتر، چ نییە.
تاک و سازەی کوردی دەتوانن بۆ ئەو مەبەستە، لە وزارەتخانەکان و
شارەدارییەکانی مێترۆپۆلی ئوروپا داوا بکەن کە شاندی خۆیان بۆ چاوەدێری
دۆخەکە لە نزیکەوە بنێرن، ئەوە ئاشکرایە کە لەو ڕۆژانەدا زۆر وڵات و
دەوڵەت هەیە کە حەز دەکات لانی کەم نٶێنەری کاتی لە ناوچە قەیراناویەکە
هەبێ.
جێبەجێکردنی پێشنیارێکی لەو شێوازە دەتوانێ حەقانییەتی خەباتی نەتەوەی
کورد زیاتر بسەلمێنێ و هاوکات دەتوانێ گاریگەری هەبێ لە سەر
پووچەڵکردنەوەی سیاسەتی دووژمنانەی داگیرکەران و گشت ناحەزانی کوردستان.
٢٦\٧\٢٠١٢
ماڵپهڕی جهمالی عهلیالی
|