٢٦\٨\٢٠١٥
بانگه‌وازی
راگه‌یاندنی گرووپی هاریکاریی رۆژاوا.
پێویستیی دروستبوونی ئه‌م گرووپه:
ئاشکرایه که حکومه‌تی تورکیا له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی
ڕابوردوودا دوو تێشکانی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی. یه‌که‌میان تێشکانی
هێزه‌کانی داعش بوو که به وه‌کاله‌ت شه‌ڕی له‌به‌ره‌کانی دژ به
حکومه‌تی سوریا و دژ به‌کانتۆنه‌کانی رۆژاوا، ده‌کرد. ئه‌م هێزه له‌م
دوایه‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌دا به هه‌ڵهاتن و
پێچؤڵکردنی هه‌ندێك شارۆچکه‌و دێهاتی کانتۆنی کۆبانی نزیك به
پایته‌ختی شاری ڕه‌قه‌ی خه‌لافه‌تی حکومه‌تی ئیسلامی، گورزێکی
گه‌وره‌یان خوارد. دووهه‌میان تێشکانی له هه‌رڵبژاردنه‌کانی مانگی
حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی دیمۆکراتی گه‌ل، هه‌ده‌په،
بوو.
ئه‌م دوو تێشکانه کاره‌سات بوون بۆ ده‌وڵه‌تی تورکیا و شتێكی
چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوون بۆی. دیاره حکومه‌تی تورکیا به‌م تێشکانانه‌ی
ئه‌م دواییه ده‌ستبه‌رداری پلانه جه‌هه‌نه‌مییه‌که‌ی به‌رامبه به
گه‌لی کورد به گشتی و هێزه‌کانی په‌که‌که و کانتۆنه‌کانی رۆژاوا به
تا یبه‌تی، نه‌بوو. هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه ئێستا له به‌جێهێنای پلانی
داهاتویدایه که به هاوکاری ناتۆ به گشتی و ئه‌مه‌ریکا و
ئه‌وه‌نده‌شی که له ئێستادا ئاشکرایه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش،
به‌شداری تیادا کردوه‌و ده‌کات. ئه‌م پلانه‌ش له ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌م
دواییه‌ی شاری سروچك، به له ده‌ستدانی ژیانی ئه‌و هه‌موو گه‌نجه
سۆشیالیست و ئه‌نارکستانه ، کۆتایی هات ، که تا ڕاده‌یك له
ڕوودانیدا حکومه‌تی تورکیا به‌رپرسیار بوو . پاشئه‌وه‌ش هێڕشه دڕنده
یه‌ك به‌دوا یه‌که‌کانی ئه‌م دواییه‌ی بۆ سه‌ر قه‌ندیل و دێهاته‌کانی
بناری قه‌ندیل و کوژارن و بریندارکردنی ده‌یه‌ها که‌سانی بێ‌تاوان و
وێرانکردنی ماڵ و داهاتیان له‌ته‌ك ژینگه‌ی ناوچه‌که‌دا، بوو.
هه‌نگاوی هه‌نووکه‌یی ئێستاشی دروستکردنی زۆنی نه‌فڕینه له ناو
سوریادا که بڕیاره ئه‌و زۆنه به درێژی ٦٠ کیلۆمه‌تر و پانتایی ٤٠
کیلۆمه‌تر، بێت به بیانوی جیاجیای وه‌کو پارێزگاریکردنی خه‌ڵکی سوری و
ئاسایشی ناوخۆی تورکیا، که له ڕاستیدا به گوێره‌ی زۆرێك له
توێژه‌ره‌وانی ئاژانسی ده‌نگوباسه‌کان و شاره‌زایانی سیاسی و
وردبوونه‌وه له بارودۆخی ئێستای ناوچه‌که و دووژمنایه‌تی
به‌رده‌وامی حکومه‌تی تورکیا بۆ کورد له‌وێ و کێشه‌که‌یان، وا
ده‌بینرێت که ئه‌و پلانه‌ش زیاتر بۆ دژی کورده له تورکیا و دژی
خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی رۆژاوایه . هاوکاتیش ده‌نگۆی ئه‌وه
هه‌یه که ئۆ‌ردۆگان بانگه‌شه‌ی دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی،
به پاساوی هێنانی ده‌نگی زیاتر و تاکڕه‌وێتی له حوکمڕانیدا،
بکاته‌وه.
هه‌موو ئه‌و بارودۆخانه‌ی که له سه‌ره‌وه په‌نجه‌ی بۆ ڕاکێشران ،
ئه‌وه‌مان پێڕاده‌گه‌یه‌نێت که پێشه‌وه چوونی کێشه‌ی کورد له تورکیا
و خۆسه‌رییه‌کانی رۆژاوا، له به‌ر‌ده‌م مه‌ترسییه‌کی گه‌لێك
گه‌وره‌دان، که ڕه‌نگه ببێته هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌وه‌شی که تائێستا
له هه‌ردوو ناوچه‌که‌دا به ده‌ستهێنراون. له به‌رامبه‌ر بارودۆخێكی
ئاوادا ڕاوه‌ستان و ته‌ماشاکردنی ، کاری کرده و هه‌ڵوێستێکی دروست
نییه ، بۆیه یارمه‌تی و کۆمه‌ك و هاوکاری کانتۆنه‌کانی ڕۆژاو ا له
ئێستادا کارێکه که ده‌بێت چه‌پ و سۆشیالیست و ئازادیخوازان به جددی
پشتگیری لێبکه‌ن. هه‌ر هه‌بوونی زه‌مینه‌یه‌کی زه‌رووری ئاوابوو که
کۆمه‌ڵێك له ئێمه له کوردانی له‌نده‌ن بانگه‌شه‌ی پێکهێنانی "
گرووپی هاریکاریی رۆژاوا"یان له دانیشتنێکدا که له ڕۆژی ١٣\٨\٢٠١٥دا
، کرد.
كڵێشه یا شێوه‌ی گرووپی هاریکاریی رۆژاوا و کارکردنی:
ئه‌م گرووپه گرووپێکی سیاسی په‌یوه‌ست به به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی
پارته‌کانه‌وه نییه . گرووپێکی ئاسۆیی ناقوچکه‌ییه‌و نه سه‌رۆك و
نه به‌رۆکی نابێت، کاره‌کانی خۆی له کۆبوونه‌وه ده‌ورییه‌کانیدا و
له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به شێوه‌یه‌کی دیمۆکرتیانه
به‌ڕێوه‌ده‌بات و سه‌رجه‌می بڕیاره‌کانی به به‌کارهێنانی دیمۆکراتی
ڕاسته‌وخۆ که ئامرازێکی کاریگه‌ره له سه‌رجه‌می کاره‌کانی و له
به‌ڕێوه‌بردنی کۆبوونه‌وه‌کانیدا، به‌کارده‌هێنێت و به نوسینی ڕاپۆرتی
کۆبونه‌وه‌کان و هه‌موو به‌شداربوانی کۆبونه‌وه‌که‌شه‌وه، که به
شیوه‌یه‌کی خۆبه‌خشی ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه. ڕاپۆرتی کۆبونه‌وه‌کان
پێشئه‌وه‌ی بڵاوبکرێنه‌وه ، له نێوانی ئاماده‌بوانی دانیشتنه‌که‌دا
بۆ وردبوونه‌وه له دروستی بڕیار و لێدوانه‌کانی نێو کۆبونه‌وه‌که ،
تاوتوێ ده‌کرێت و ده‌بێت هه‌موان پێش بڵاوکردنه‌وه‌ی، ڕازی بن. گرووپ
هیچ بڕیارێکی شاراوه‌ی نابێت و ده‌توانرێت ده‌قی ڕاپۆرتی
کۆبوونه‌وه‌کان له لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبوکی گرووپدا یا ماڵپه‌ڕی
ئاینده‌یدا ، ببینرێت.
ئه‌م گرووپه ، گرووپێکی کراوه‌یه و به‌شداریکردن بۆ هه‌موانه به
ڕه‌غمی جیاوازی ڕاوبۆچون و ئینتمای حیزبایه‌تی و دین و مه‌زهه‌ب
ئه‌وه‌نده‌ی به‌شداربوانی کۆبونه‌وه‌کان کار بۆ ئامانجه‌کانی گرووپ
بکه‌ن و گرووپ بۆ سه‌پاندنی ڕۆاو بۆچون و مه‌رامی سیاسی و که‌سی خۆیان
به‌کار نه‌هێنن و به‌دوور بن له ڕوانگه‌ی هه‌ڵاواردن و ڕایسیست و
سێکسیسته‌وه.
هه‌موو که‌س له گرووپدا له ڕاده‌ربڕین و قسه‌کردنیا ئازاده و به
گوێره‌ی توانای خۆی له‌و بوارانه‌ی که گرووپ به‌چاکی ده‌زانێت له
خزمه‌تکردنی رۆژاوادا ، ده‌توانێت هه‌ڵسوڕێت و خزمه‌ت بکات . زۆرکردنێك
له‌سه‌ر که‌س نه له هاتنیدا بۆ کۆبوونه‌وه‌کان و نه له
وازهێنیانیشی له گرووپ، نابێت و هیچ کارێکیش به زۆر ناسه‌پێنرێت
به‌سه‌ر که‌سانی نێو گرووپدا ، بۆیه هاتنه‌پێشه‌وه‌ی هه‌ر که‌سێک له
کردنی هه‌ر کارێک‌دا ، خۆبه‌خشییانه‌یه.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه سه‌ره‌تایه‌کن و هێڵی بنه‌ڕه‌تین سه‌باره‌ت به
کارکردن و هه‌ڵسوڕان له گرووپدا . هه‌ڵبه‌ته زۆر خاڵی دیکه‌ش هه‌ن
که ده‌توانرێت له کۆبونه‌وه‌کاندا باسبکرێت و کڵێشه و ناوه‌رۆکی
گرووپه‌که‌ی پێ به‌رفراوانتر بکرێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش شتێك، یا
به‌رنامه‌یه‌ك لای گرووپ نییه که چه‌سپاو و نه‌گوڕاو بێت.
ئامانجه‌کانی گرووپ:
وه‌کو پێشتر ئاماژه‌مان پێدا ، کار و ئامانجه‌کانی گرووپی هاریکاریی
رۆژاوا ، ته‌واکه‌ری یاخود ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناوه‌که‌یه‌تی ، به
واتایه‌کی دیکه دامه‌زراندی ئه‌م گرووپه له سه‌رجه‌می ئه‌و
بوارانه‌ی که که‌سانی نێو گرپ ده‌توانن پێی هه‌ڵسن بۆ خزه‌مه‌تی
رۆژاوایه هه‌ر له کاری نوسین و وه‌رگێڕان و کۆکردنه‌وه‌ی پاره و
پێداویستی جل وبه‌رگ و خوارده‌مه‌نی و یاری منداڵان و داوده‌رمان و
که‌ره‌سه‌کانی دیکه‌ی چاره‌سه‌رکردن و بواری ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی و
توێژینه‌وه و پیشه‌سازی و به‌شداریکردنی به‌کرده‌وه‌یی له
بیناکردنه‌وه‌ی کۆبانی و خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌کان و و
پاره په‌یدا کردن و زۆرێکی دیکه‌ی له‌م بابه‌تانه . ئه‌مه جگه له
کاری په‌یوه‌ندی به‌ستن به گرووپه‌کانی دیکه‌ی که له بریتانیا و
جیهاندا که بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دروستکراون و هاوکاریکردن
له‌گه‌ڵیاندا. ئێمه باوه‌ڕمان وایه که هه‌موو که‌سێك ده‌توانێت
یارمه‌تی رۆژاوا به جۆرێك له جۆره‌کان که بۆ خۆی بگونجێت و پێی باش
بێت، بکات ، به بۆچونی ئێمه هه‌موو که‌سێك ناتوانێت هه‌موو شتێك بکات
و به‌ڵام هه‌موو که‌سێك ده‌توانێت که‌م تا زۆر شتێك بکات.
ئامانجه‌کانی گرووپ له هاوکاری رۆژاوادا زۆرن و له ئه‌ژماره نایه‌ن
، بۆیه له بانگه‌شه‌یه‌کی ئاوادا ناتوانین هه‌موو ئه‌وانه ڕیزبه‌ند
بکه‌ین ، به‌ڵام له کۆبوونه‌وه‌کانی ئاینده‌یدا ده‌توانین له‌سه‌ریان
قسه بکه‌ین، هاوکاتیش ده‌توانین به گوێره‌ی توانا و قه‌واره‌ی گرووپ
و پێداویستییه‌کانی رۆژاوا و بارودۆخی مه‌وجود که‌مو زیاد ئه‌و
ئامانجانه ده‌ستکاری ، بکه‌ین.
تکایه بۆ زانیارریی پتر له‌سه‌ر گرووپ و په‌یوه‌ندیی
پێوه‌کردنمانه‌وه، له ڕێگای ئه‌م میل ئه‌درێسه‌ی خواره‌وه
ئاگه‌دارمان بکه‌ره‌وه:
rojavahawkare@gmail.com
|