الاتحاد العام اللاجئین العراقیین INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQI REFUGEES-IFIR
بانگەوازێک بۆ کۆمەک و هاوکاری .
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی گیان لەدەست دانی دوو لاوی کورد بەناوی ( ئازاد ئەحمەد ،رشوار عەلی زادە) بە کارەساتی سەیارە لەشاری بەریتانیا پێ رادەگەیەنیین . دیارە ئەم کارەساتە جەرگ برە یەکەم و دوا کارەسات نی یە کە تووشی پەنابەران دەبێت ،دەیان رووداوی لەم چەشنە نەهامەتی و خەمێکی گەورەی و تراژیدیای بێ وێنە و میوانی ساتەکانی رۆژگاری تاڵی ژیانی پەنابەری پێک دەهێنن . مەرگی ئەم ئازیزانەش کارەساتە بۆ هەرکەسێک بەتایبەتی لەناو خەمی دووری و نامۆیدا ژیان بەرێتە سەر . دیارە لەهەمووی ناخۆشتر مەرگی ئەم ئازیزانەیە لە دووری خیزانو کەسوکاریان کە خەمێکی قوڵ ونەبراوەیە . بۆ گیرانەوەی تروسکای بۆ دەروونی خیزانەکانیان بۆ ئارامی بەرووی شەکەتیان با هەموو پێکەوە کۆمەک بنێرین ، خۆمان ئارام بکەین و خەمی ئەوانیش بە تەرمی ئازیزانیان کەم بکەینەوە . بەریزان ! ئەگەر چی دەزانیین دەست کورتی و نەبوونی بژیوی هەر رۆژەی پەنابەران پێک دەهێنێ بەڵام هەر ئاستێک لەکۆمەک کردن بۆ ناردنەوەی تەرمی ئەم ئازیزانە بۆ کوردستان سووکانای وئارامی دەکاتەوە بە بە ر ئازیزان و خۆشەویستانی ئەم ئازیزانە ،دەستی هاوکاری کۆمەکتان دەگوشین بە هەر ئاستێک لە کۆمەک کردن . دڵنیاتان دەکەین هاوکاری و کۆمەکی ئێوە کارێکی ئینسانی گەورەیە . کۆمەکەکانتان بە م ژمارە حسابە رەوانە بکەن :Mr.S.A.Mahmud AC:80007714 SC:40-17-57 HSBC Bank ئێمە لە ناردنی کۆمەکەکانتان ئاگادار بکەنەوە. دەستان دەگووشین. سکرتاریتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی 10-9-2007 _______________________________________________ POBOX1575،ILFORD IG1 3BZ ،LONDON،UK Tel:0044 7856032991 ، 00447895636633،0041787557786،004799387599، ifir2007@yahoo.com d.jamal@ntlworld.com www.csdiraq.com
|