١٩\١٢\٢٠١٣
بانگه‌واز بۆ
خۆپیشاندان له سویسرا دژ به تیرۆری کاوه گه‌رمیانی.
بۆ
ئاگاداری سەرجەم ئازادیخوازان لەسویسرا.. لە پێناو راوەستنانەوە دژ بە
تیرۆری کاوە گەرمیانی و قەڵەمە نەترس و بوێرەکان.. لەپێناو دادگایکردنی
تیرۆریستان و ئەو کەسانەی لە پشتیانەوەن.. لە پێناو ئازادیی و مافەکانی
خەڵک و لە دژی گەندەڵی وڕاورووتی دەسەڵاتداران.. لە پیناو سەروەریی
یاسا و دادپەروەری کۆمەڵایەتی، له کات و شوێنی ژێره‌وه خۆپیشاندان ده‌که‌ین
دواتر نوێنه‌رانی خۆپیشآنده‌ران ده‌رۆن بۆ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان له سویسرا و یادداشتی خۆپیشانده‌رانیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن،
تا بیگه‌یه‌نێته سه‌ره‌وه‌ی خۆی.
به هیواین که سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی بۆ ئه‌و ئامانجانه له‌گه‌ڵماندان،
بێن و به‌شداریی کرداریی بکه‌ن.
تکایه ئه‌وانه‌ی به‌شداریی ده‌که‌ن هه‌وڵ بده‌ن هه‌ریه‌که‌ی وێنه‌ی شه‌هیدانی
قه‌ڵه‌م یان دروشم به زمانه‌کانی کوردی و بیانی له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن.
کات:
شه‌ممه ١٧\١٢\٢٠١٣،
کاتژمێر ٢ی پاشنیوه‌رڕۆ.
شوێن:
Helvetiaplatz - Bern.
چاودێری کوردۆساید - چاک/ کۆمیته‌ی سویسرا
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان - کۆمیته‌ی سویسرا
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان - بازنه‌ی سویسرا
حیزبی شویعی کوردستان - کۆمیته‌ی سویسرا
یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان - لیژنه‌ی سویسرا
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له سویسرا
١٧\١٢\٢٠١٣
________________________________________________
•
بۆ دیتنی سەرجەمی بابەتەکانی دۆسیەی شەهیدی پێنووس (کاوە گەرمیانی)
لێرە کرتە بکە:
http://www.emrro.com/dosyeykawe.htm
|