بانگه‌واز بۆ یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی دوعا له سویسرا.
ڕێکخراوى ئازادى ژن و که‌مپينى جيهانى له‌دژى ڕه‌شه‌کوژى وبه‌رده‌بارانکردنى ژنان له کوردستان هه‌ڵده‌ستێت به سازکردنى مه‌راسيمى ڕێز لێنان له ساليادى دوعا که له 07.04.2007 له به‌رچاوى ده‌سه‌ڵا ت و له‌لايه‌ن سه‌دان که‌سه‌وه له ناوشارى به‌عشيقه به‌رده‌باران کرا .
ئه‌مانه‌وێت ئه‌م رۆژه بکه‌ينه رۆژى وه‌ستانه‌وه به‌ڕوى هه‌موو زوڵم زۆر‌و نايه‌کسانیه‌ک که دژ به ژنان ئه‌نجام ده‌درێت ، هه‌روها ناساندنى تاوانه‌کانى به‌رده‌باران کردن و کوشتنى ژنان له ژێر به‌هانه‌ی شه‌ره‌فدا و هه‌رجۆره کوشتنێکى تری ژنان له کوردستان .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بانگه‌وزى هه‌موکه‌سانى ئازادى خواز ،حزب و رێکخراوه پێشکه‌وتو خوازه‌کان ده‌که‌ين له سويسرا که به‌شداريى ئه‌م مه‌راسيمه بکه‌ن.تکایه ئاماده‌ی ئه‌م یاده بن بۆ رێز لێنان له دوعا و ته‌واوی قوربانیانی قه‌تڵی ناموسی، هه‌روه‌ها بۆ ڕیسواکردنی ئه‌م ئه‌نفالکردنه‌ی ژنان له کوردستان.
تکايه هه‌ربه‌رێزێک به‌شدارى ئه‌م مه‌راسيمه ده‌کات مۆمێک وگوڵیک له گه‌ل خۆي‌دا بهينێت .
شوینى و کاتى مه‌راسيمه‌که ڕۆژى شه‌مه 5.4.2008 ساعات 15.30 بۆ 16.00 شارى زوريخ لاى ئاوى بێلڤى Bürkliplaz 8001 Zürich
بۆ زانيارى زياتر په‌يوه‌ندى بکه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنى:
078 74 33 572 شارا عه‌زيز 076 377 74 66 سه‌ردار حاميد
ڕێکخراوى ئازادى ژن له عێراق / نوێنه‌رايه‌تى سويسرا که‌مپينى جيهانى له‌دژى ڕه‌شه‌کوژى وبه‌رده‌بارانکردنى ژنان له کۆردستان 31.03.2008
|