په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\١٢\٢٠١١

بانگهێشت بۆ کۆنفڕانسی نوێنەرانی تۆڕی دامەزراوە کوردییەکان

 لە ١٤ تا ١٥ی مانگی یەکی ٢٠١٢ لە هانۆڤەر.



بەڕێزان ئەندامان، میوانان و دۆستانی رێکخراوی تۆڕی دامەزراوە کوردییەکان لە وڵاتی ئەڵمان.


پاش دامەزراندنی تۆڕەکەمان لە دیسەمبری ٢٠٠٩ و هەڵبژاردنی یەکەم دەستەی بەڕێوەبەر، دوو ساڵ بەسەر کار و چالاکی ڕێکخراوەکەماندا تێپەڕ بووە.
تۆڕی دامەزراوە کوردییەکان لە وڵاتی ئەڵمان لە خزمەت بەرژەوەندی گشتی‌دایە و هەوڵ ئەدات بۆ دروست‌کردنی پەیوەندی لە نێوان هەموو رێکخراوە و کۆڕ و کۆمەڵە پێشکەوتنخوازەکان. پێکەوە هەنگاومان‌نا بۆ ئەو مەبەستە، کە ویست و داواکاری تاکی کورد، رێکخراوەکان و کۆڕ و کۆمەڵە پێشکەوتنخوازەکان لە وڵاتی ئەڵمان لە یەک کۆبکەینەوە و بە هێزێکی یەکگرتووەوە هەوڵ بۆ ئامانجەکانیان بدەین.

ئێمە خۆمان بە بەختەوەر ئەزانین لەم رێگەوە ئێوە بانگهێشت بکەین بۆ یەکەم
کۆنفڕانسی نوێنەرانی تۆڕ
لە هانۆڤەر، لە ناوەندی کولتووری پاڤیلۆن(Kulturzentrum Pavillon، Lister Meile 4، 30161 Hannover)

لەم کۆنفڕانسەدا دەستەی بەڕێوەبەری تۆڕ راپۆرتێکتان لە چالاکی و پڕۆژەکانی تۆڕ لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تاوەکوو ئەمڕۆ پێشکەش دەکات. ئێمە دەخوازین پێکەوە لەسەر داهاتووی تۆڕ گفتوگۆ بکەین و دەستەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی تۆڕ هەڵبژێرین. (سەیری پڕۆگرامی رۆژەکە بکە)

دەست پێکردن لە14.01.2012 کاتژمێر 10:30


پرۆگرامی کۆنفڕانسی نوێنەران (nach §6 Absatz 1.1)
بابەتی ١: کردنەوەی کۆنفڕانسی نوێنەران و بەخێرهێنانی بەشداربووان و ئەندامان
بابەتی ٢: هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفڕانس (lt. Satzung §6 Absatz 1.11)
بابەتی ٣: دڵنیابوون لەوەی کە کۆنفڕانس مافی گۆڕانکاری و بڕینەوەی هەیە. (lt. Satzung §6 Absatz 1.5)
بابەتی ٤: خوێندنەوە و ئەرێنی کردنی پڕۆگرامی ڕۆژ
بابەتی ٥: راپۆرتی دەستەی بەڕێوەبەر
بابەتی ٦: راپۆرتی دارایی و بەشی ماڵی
بابەت ٧: کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی دەستەی بەڕێوەبەری تۆڕ (lt. Satzung §6 Absatz 1.3)
بابەت ٨: هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری نوێ
بابەت ٩: بابەتی جۆراوجۆر (وەکوو بیرۆکە و پێشنیار بۆ کاری رێکخراوەکە، پێشنیار بۆ چالاکی و پڕۆژەی نوێ)

ڕێکخراوی تۆڕی دامەزراوەکان وەک هەر رێکخراوێکی‌تر، بە بیرۆکەی نوێ‌، هێز و ماندووبوونی هەر یەکێک لە ئەندامانی گەشە ئەکات. ئێوەش ئەم رێکخراوە بەرەوپێش دەبەن و لە بوارەکانی دارایی، کۆمەڵایەتی و کولتووری بەرپرسایەتی دەگرنە ئەستۆ هەتا داهاتووی رێکخراوەکەمان داهاتوویەکی جێگیر بێت.

ئێمە خۆمان بە بەختەوەر دەزانین، بەخێرهاتنتان بکەین بۆ کۆنفڕانسی نوێنەران.

لەگەڵ رێز و حورمەت
مەحموود حەمە چاوەش
بەرپرسی دەستەی بەڕێوەبەر

تکایە هەتا 07.01.2012 لە هاتنی خۆتان ئاگادارمان بکەنەوە.


تۆڕی دامەزراوە کوردییەکان لە وڵاتی ئەڵمان
www.newkurd.de

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک