٢٩\۴\٢٠١٠
بانگهێشتکردن بۆ
بەشداری لە خۆپیشاندان.
کاتژمێری 10ی سەر بەیانی یەکی ئایار رۆژی
جیهانی چینی کریکاران کۆمیتەی محلی سلێمانی حزبی شیوعی خۆپیشاندانێک
ساز دەکات.
داخوازی خۆپیشاندەران بریتی دەبن لە داوای یاساییەکی نوێی کارو
هەموارکردنی هەردوو یاسای خانەنشینء یاسای دابینکردنی کۆمەڵایەتی.
خۆپیشاندانەکە لە گۆرەپانی سەرای شاری سلێمانییەوە دەستپێدەکات بۆ
شەقامی مەلەوی پاشان لە بەردەم پارێزگای سلێمانی کۆتایی دێتء ئەم
چالاکییە لە لایەن پارێزگای سلێمانییەوە مۆڵەتی رەسمی پێدراوە.
لیژنەی مراسمی یەکی ئایار لە محلی سلێمانی حزبی شیوعی داوا دەکەن رۆژی
یەکی ئایار بکرێتە رۆژی دەربرینی داخوازی رەوای کرێکاران بۆ یاسیایەکی
کاری عادیلانەو باشترکردنی بارودۆخی کریکاران.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم چالاکییە پەیوەندیی
بکەن بە :
عوسمان زیندانی 07701955790
فاخیر زاهیر 07701445701
لیژنەی مەراسیم
|