٢١\٨\٢٠١٥
بانگهێشته‌که‌ی
ماڵه پوورم و پشمینه‌که‌ی مام برایم.

کەبیر شەمسەدینی
له ماڵه پوورم بانگهێشت کرابووین.. شه‌وێ
بچینه ماڵیان، منیش وانەم ده‌خوێند و تا له قوتابخانه ده‌هاتمه‌وه
رۆژم لێ دره‌نگ ده‌بوو. دوایه له رووم هه‌ڵنه‌ده‌هات به ته‌نیا بچم؛
هه‌ر بۆیه دوو سێ جارم به دایکم گوت :"دایه گیان به‌جێم مە‌هێڵه تا
منیش دێمه‌وه پێکه‌وه ده‌چین." به‌ڵام له شێوه‌ی "باشه"گوتنه‌که‌ی،
زانیم زۆر به ئه‌رخه‌یانیی وا ناڵێ، بۆ خۆی دەڕوا و ناچار ده‌بم به
ته‌نیا بچم.
کاتێک له قوتابخانه گه‌ڕامه‌وه و دیم به‌جێماوم، به شه‌رمێکی یه‌جگار
زۆر و هه‌ر به کتێبه‌کانمه‌وه چوومه ماڵه پوورم. ده‌رگای حه‌سارێ
کرابۆوه. میوانه‌کان له وه‌تاغێ دانیشتبوون. چڕه دووکه‌ڵ و قڕه‌مشقاڵێک
بوو له ناندینێ، چاو چاوی نه‌ده‌دی. به خۆم کوت، ده‌چمه ئه‌وێ هه‌تا که‌سێک
دێته ده‌رێ. دوایه به غیره‌تی ئه‌وه‌وه، ده‌چمه وه‌تاغێ نێو
میوانه‌کان. لووربوومه ناندینێ. دیتم ئه‌وه مه‌نجه‌ڵ له‌سه‌ر ئاوره و
قش قش ده‌کوڵێ. مام برایمی مێردی پووریشم به خۆی و گۆچانه‌که‌یه‌وه،
له گوێی ته‌ندوورێ، له‌سه‌ر دۆشه‌گه ڵه‌که‌ی دانیشتووه .جارناجارێکی
له‌تکه ده‌وه‌یێکی ده ته‌ندوورێ داوێ. سیغاری تووتن و په‌ڕی
داگیرساندوه و به لا لێوێوه‌ی گرتوه.
ئه‌من له‌به‌ر دووکه‌ڵی زۆر، داهاتبومه‌وه و به چاوی پرووشه‌وه ده‌مروانیه
مام برایمی . ئه‌ویش که دانیشتبوو، چاوی جوانتری ئه‌من ده‌دی
گوتی:"ڕۆڵه فه‌تاح وه‌ره دانیشه دووکه‌ڵ چاوت عه‌زێت ناکا. منیش له جێ
ده‌گه‌ڕام که لێی دانیشم. حیچی لێ نه‌بوو.
مام برایم کوتی: ”دا له‌و سه‌ر یه‌غدانه‌ی، شتێک بێنه داینێ و له‌سه‌ری
دانیشه."هه‌ر به کۆمه‌کۆم، چوومه لای یه‌غدانێ و پرێسکێک له‌وێ بوو ده‌ستێکم
به کتێبه‌کانمه‌وه بوو و ده‌ستی دیکه‌م دایه پرێسکه‌ی و کێشام که
بیهێنمه خوارێ، چما قه‌ندی شکاو نه‌ڕژا!! سه‌ره قه‌ندێکی تێدابوو به
تلارۆکێ هات و چوو ده ته‌ندوورێوه. تا ئێستا دووکه‌ڵ که‌م بوو، بۆ
چرووکی قه‌ندیشی پێوه زیاد بوو. مام برایم قوولاندی:"حه‌ک ڕۆڵه که‌ی
تێر عومر ده‌بی، دا هه‌ڵێ ئه‌و خاکه‌ندازه‌ی ته‌ندوورێ بێنه با ده‌ری
هێنینه‌وه. ده‌ی هه‌ڵێ، قڕ بووم".
ئه‌منی شه‌رمێون و سه‌ر لێ شێواو، هه‌ر پڕم دا خاکه‌نداز و ڕۆمهێشته
نێو ئاوری، ویستم سه‌ره قه‌نده‌که‌ی بخه‌مه‌سه‌ر. چما ده‌سکه
خاکه‌ندازم ده که‌پۆی مام برایمی نه‌گیراند.! خوێن فیشقه‌ی کرد. مام
برایم، کفری شه‌ددادی ده‌کرد.هه‌ر فشه‌فشی لووتی ده‌هات و ده‌یبۆڵاند.
جا وه‌ره، وه‌ک حاجی وێنسی جیرانمان، له کاتی ئاوا حه‌سته‌م دا ده‌یکوت:
"(غه‌ر بیاروو مه‌حره‌که بار کون)." ئه‌ی هاوار.. جا ئه‌و کاره جوانه‌ی
خۆم چۆن چاکەمەوه؟
ده هزری ئه‌وه‌یدا بووم ،شتێکی بده‌مێ وه‌به‌ر که‌پۆی هه‌ڵدا. که‌لێن و
قوژبنان گه‌ڕام؛ حیچم وه‌ده‌ست نه‌که‌وت. ڕوانیمه بن یه‌غدانێ، بوخچه‌یه‌کی
چکۆڵه‌ی لێ‌بوو. پێچابوویانه‌وه، به‌ڵام گرێ نه‌درابوو. هه‌ر پڕمدایه و
دامه ده‌ست مام برایمی. کوتم: "ها مام برایم.. که‌پۆتی پێ بسڕه‌وه."
مام برایمی چاره‌ڕه‌ش، هه‌ر وه‌به‌ر که‌پۆی هه‌ڵدا؛ جا وه‌ره و بپشمێ.
ئه‌وه‌نده پشمیبوو، به‌زه‌ییم پێیدا ده‌هات. خوێنیش هه‌ر باسی ناکرێ.
دوایه دایکم بۆی گێڕامه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی من بچمه ماڵیان، ئه‌و
پرێسکه‌یه ،پوورم تووتنی بۆ مام برایمی له‌سه‌ر چاک کردبوو.
له بیری ئه‌وه دابووم هه‌ڵێمه‌وه بۆ ماڵه خۆمان و له خێروبێری ئه و
بانگهێشتنه، چاو بنووقێنم گوێم لێ‌بوو مام برایم، هه‌ر به‌ده‌م پشمینه‌وه
جنێوێ ده‌دا، منیش به‌دەم هه‌ڵاتنه‌وه ئه‌وه‌نده‌م
ئاگا لێ‌بوو که دوو جنێوی به دوای یه‌کدا بۆ نه‌ده‌هات و ده‌بوو جارێ
بپشمێ..
uloush@gmail.com
|