١٧\١\٢٠١٥
بانگهێشتنامە بۆ
کۆنفرانسی هاوپشتی لەگەڵ کۆبانێ و کوردستانی رۆژئاوا.
بەوپەڕی
خۆشحاڵیەوە هەموو پارت و ڕێکخراوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان، دەزگاکانی
ڕاگەیاندن و تۆڕەکانی سۆشیال میدیا بانگهێشت دەکەین بۆ بڵاوکردنەوە و
ڕووماڵکردن و ئامادەبوون لە کۆنفرانسی هاوپشتی لەگەڵ کوبانی و
کوردستانی ڕۆژئاوا لە شاری نۆتینگهامی بەریتانیا.
کەمپینی هاوپشتی کورد لە نۆتینگهام کۆنفرانسی هاوپشتی لەگەڵ کۆبانی و
ڕۆژئاوا ڕێکدەخات بۆ گفتوگۆ و شرۆڤەکردنی هێرشەکانی داعیش لەسەر کوبانی
و ڕۆژئاوای کوردستان و ڕووناکی خستنەسەرسەرهەڵدانی ئەو شۆڕشە
کومەڵایەتیەی کە لە ناوچەکەدا بۆ بەرپەرچدانەوەی داعش وپڕۆژەکانی
دەستیپێکردووە.
ڕۆژی شەممە، ٢٠١٥\١\٣١،
کاتژمێر ١١ بەیانی تا ٥ی پاشنیوەڕۆ، لە زانکۆی نۆتینگهام ترینت.
قسەکەرانی کۆنفرانسەکە: کریس لەزلی، ئەندام پەرلەمانی پارتی کرێکارانی
بەریتانیا، هۆزان
مەحمود چالاکوانی مافەکانی ژنان، دەریک وواڵ ڕێکخەری
نێونەتەوەیی پارتی سەوزی بەریتانیا، ئالان شەمۆ نوێنەری یەکیەتی پارتی
دیموکرات (ی پ د) لە بەریتانیا، ئەردەڵان باران لە کۆنگرەی نەتەوەیی
کورد، ئایشەگوڵ نوێنەری ژنانی ڕۆژ و ئەندام پەرلەمان لە لەندەن.
هاوکات چوار وۆرکشۆپ لەلایەن زاهیر باهیر، لە گروپی ئاشتی بۆ کوردستان،
گۆنا سەعید لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، پیتەر ڕادکلیف لە
وۆرکەر لیبەرتی بەڕێوەدەبرێن بۆ شرۆڤەکردنی بابەتەکانی چۆنیەتی
بەرنگاربوونەوەی داعیش، دەستووری ڕۆژئاوا، ژنان و خەبات
بۆ یەکسانی جەندەری، ڕێکخستنی تۆڕێکی جیهانی بۆ ڕاکێشانی هاوپشتیلەگەڵ
کوبانی و کوردستان.
زۆر سوپاستان دەکەم بۆ ئامادەبوون و بڵاوکردنەوە و رووماڵکردنی ئەم
کۆنفرانسە.
بۆ زانیاریی پتر و رێکخستنی ئامادەبوونتان تکایە پەیوەندیی بە بەندە
(جاسم غەفور)ەوە بکەن، بە:
00447872970807،
jasimghafur@gmail.com
|