به‌ندی عه‌لی
چ شه‌رمستانێکه گوڵم ئه‌م هه‌واره هه‌موو بستێکی هه‌ر بۆنی پیاوی لێ دێ شان و ملی شه‌قامه‌کان سیمای ڕه‌قی په‌یکه‌ری ناوداره‌کانی گۆڕه‌پانی هه‌وای په‌نگی سینه‌ماکان حه‌وزو میحراب و مناره‌و به‌رماڵی مزگه‌وته‌کانی ته‌پڵه‌ک و که‌وچک و پیاڵه‌و سه‌ماوه‌ری چایخانه‌کان کلیل و قوفڵی جامخانه‌و ده‌غیله‌ی بازاڕاکانی کۆشکی بلورینی والی و په‌رژینی دڕکاوی ده‌وری باخه‌کانی ته‌نانه‌ت هه‌ردوو قاپه‌که‌ی قه‌پانه‌که‌ی خانی داد‌و هه‌ر به‌ته‌نیاش ئه‌رخه‌وانی گۆڕستانه‌کانه ، ئه‌ی مێ بۆنکڕوزی .سوتماکی گیانی تۆی لێ دێ
2008 پاییزی
له‌هه‌ر چاوێ درزێ له‌په‌نجه‌ره‌ی میهرو له‌هه‌ر دڵێ مشتێ له‌خه‌رمانی سۆز‌و له‌هه‌ر کۆشێ چه‌ن قولانجێ موحیبه‌ت و له‌هه‌ر لێوێ قومێ له‌شه‌کراوی بزه‌و له‌هه‌ر سنگێ به‌شی هه‌ناسه‌یه‌ک ئومێد له‌هه‌ر ناخێ چڵه مێخه‌کێکی ڕاز‌و ته‌نیا په‌ڕێ له‌باڵی تاووسی نازو له‌هه‌رده‌ستێ په‌نجه‌یه‌کیش بۆ سڕینی شه‌ونمی خه‌م له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵی کوڵمی مناڵێکی لانه‌وازو له‌هه‌ر میحرابێکی زیکرو نوێژی عیشقیش بانگه‌وازێ باهه‌ڵاڵه بێ نازه‌کان نه‌بنه پوشی دم شنه‌ی شه‌ن باپه‌پووله وێڵه‌کانیش نه‌بنه نێچیری باڕه‌شی غه‌دری زه‌مه‌ن.
2008 پاییزی
|