به‌ناوی کوردستانی گه‌وره با نزیکه‌ی بیست‌وپێنج میلیۆن ئافره‌ت نه‌خه‌ینه په‌راوێزه‌وه!!!
ح.س.سۆران
هه‌روه‌ک ده‌زانین ، کورده‌واری ناوچه‌ی ده‌سته‌ڵاتی پته‌وی خێلی نێرینه‌یه و له هه‌مو بوارێک دا ، ده‌سته‌ی مێوینه له ژێر پاکوتی نێرینه دا، ورد و خاش بوه . یانی ده‌کرێ بڵێین بیر‌ی کوردیش ، بۆخۆی هه بیرۆکه‌یه‌کی نێرینه‌ییه و ئه‌م شته ، له‌و لای دروشم دان و ئه‌وانه‌وه، کارێکی وای کردوه که نیوه‌ی کۆمه‌ڵی کورده‌واری ، یانی نزیکه‌ی 25 میلیۆن ئافره‌ت ، بکه‌ونه په‌راوێزی ته‌سکه‌وه و هێز و توانای کورد نیوه‌ی به فیڕۆ بچێ . ئه‌م کاره‌ساته‌ش زۆر تر له ژێر ته‌وژم و سێبه‌ری فه‌رهه‌نگی زاڵی عاره‌ب دا خۆلقاوه ، ده‌نا کورد به‌ر له هێرشی ناجوامێرانه‌ی نزیکه‌ی 1400 ساڵ پێشی عاره‌ب ، به‌م له‌ونه "نێرینستان" نه‌بوه . ته‌نانه‌ت له زۆر جێگه ، بۆ وێنه له ناوچه‌ی مه‌نگوڕان ، که ده‌که‌وێته کن مه‌هاباد ، ئه‌گه‌ر پڕکێشی نه‌که‌ین بێژین مێو سالاری بوه ، نێر سالاریش نه‌بوه و تا ئه‌م به‌ینانه‌ش و ره‌نگه هه‌ر ئێستاش ، هۆزه کان هه‌ر به ناوی ژنه‌کانه‌وه ناو ده‌به‌ن ، بۆ وێنه : هۆزی شه‌م ، هۆزی مروه‌ت و ... .
دیاره هۆی ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بوه به کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نێرینه ، به ته‌نیا هێرشی عاره‌ب نه‌بوه و هۆکاری سه‌ره‌کی دیکه‌شی هه‌یه، که داروله‌له( پاڕامێتر) گه‌لی هاوبه‌شی نێوان زوربه‌ی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راستن ، به‌ڵام ته‌وه‌ره‌ی ئه‌م نووسراوه‌یه ، به هیچ کلۆجێک راڤه کردنی ئه‌م کاره‌ساته نیه .
له لایه‌کیشه‌وه ئه‌گه‌ر له من ئه‌م پرسیاره بکه‌ن :" بۆچێ له زوربه‌ی جیهان مرۆڤی نێرینه ( کوڕ و پیاو) ، که‌یخودان ؟" ، وه‌ڵامم ئه‌وه‌یه ، که پیاو به چه‌شنی مام نێوه‌ندی ( نه‌ک ناوه‌ندی) ،هێزی له‌ش و فیزیکی پتره و هه‌ر ئه‌مه بوه‌ته هۆی زلهێزبوونی نێرینه و زاڵ بوونی به‌سه‌ر مێوینه‌دا . ته‌نانه‌ت زوربه‌ی ئه‌وانه‌ش که وتویانه پێغه‌مبه‌رین، هه‌ر پیاو بوون و له ئایینه برایمیه‌کان دا ، ناوی تاقه پێغه‌مبه‌رێکی ژنم نه ژنه‌وتوه و زوربه‌ی یاسادانه‌رانیش ، هه‌ر نێرینه بوون ، بۆیه که‌لامگه‌لی ئاسمانی و یاساگه‌لی مرۆڤ ، زۆرتریان به قازانجی نێرینه‌ن . یانی نێرینه بۆ خۆی هه‌م بڕیویه‌تی و هه‌م دووریویه‌تی .
لێره دا من ده‌مه‌وه‌وێ رووناکی بخه‌مه سه‌ر چه‌ند خاڵی هه‌ڵ قوپاو، که دیارده‌ی زه‌قی نێرینه‌بوونی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیه :
ده‌یان شتی دیکه‌ش هه‌ن ، که بۆ پاراستنی په‌رژینی رێزی مرۆڤ و درێژ نه‌بوونه‌وه‌ی نا پێویستی نووسراوه‌که ، به مسقاڵ به لایان دا ناچم ، به‌ڵام ئیدی له هه‌زاره‌ی سێ دا ، کاتی ئه‌وه هاتوه ، " نێرینستان" ، ببێته " شازستان " یا " مرۆڤستان "،ئه‌ویش به کرده‌وه ، نه‌ک هه‌ر به قسه و باس ، تا له‌وه زیادتر له کاروانی به‌رکه‌وت و سه‌رکه‌وتی جیهانی وه‌پاش نه‌که‌وین .
تکام ئه‌ویه خوێنه‌رانی بیرمه‌ند له‌م نووسراویه‌ی من وا تێ نه‌گه‌ن ، که داوخوازی ئه‌مه ده‌که‌م ، پیاو ژن زه‌لیل بێ ، پێشنیاری من ئه‌وه‌یه که شاز سالاری له گۆڕی دا بێ ، تا به داب و نه‌ریتی "نێرینستانی " ، ئافره‌تانی وه‌ک مادام کووری ، ژاندارک و ئه‌خته‌ر ، نه‌بنه کۆیله‌ی هی وه‌ک چۆچه‌ی گاوان ( نزمترین پلله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی پیاو له کورده‌واری) ، به‌شکو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش خێرا تر به‌ره‌و دوندی پێشکه‌وتن ، به‌رکه‌وێ و زو تر لێی سه‌که‌وێ .
تاران ٥\٦\٢٧٠٨ soransa@hotmail.com
|