په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

با پێکەوە ئەم یاریزانە کوردە بناسین.


سیروان ئەحمەد


لە رۆژگارى ئەمرۆدا وەرزش سەنگ و قورسایى وبایەخێکى زۆرى هەیە و ولاتە پێشکەوتووکانى دونیا هەمیشە لە پێناو پێشخستن و گەشە کردنیدا بێوچان کار دەکەن و بودجەى تایبەتى بۆ تەرخان دەکەن، بەلام بە داخەوە ورزش لە کوردستاندا دوواکەوتووە و هۆکانیشى دەگەرێتەوە بۆ بارودۆخى نالەبارى ناوچەکە بە هۆى خۆکوژى و تەقینەوەو بیرى دوواکەوتووى ئیسلامى سیاسى و بوونى تیرۆریست و ئاژاوەچى و، کەمتەرخەمى وەزارەتى وەرزش و لاوان و، دانانى خەڵکى ناشایستە لە لێژنەى ئۆلەمپى و دامودەزگاکانى وەرزش.


لە دونیاى وەرزشدا ناوى فوتبالیست ژیلوان حەمەد بە چرى باسى لێوە دەکریت و، ئەم یاریزانە کورى بنەماڵەى خێزانێکى نیشتمانپەروەرى ناسراوى شارى رانیەیەو، لە سالانى سەختى تێکۆشانداو لە بەربەرەکانى رژێمى خۆێنرێژى دیکتاتۆرى عێراقدا باوکى چەند جار لە ریزى پێشمەرگەکانى حزبی شیوعی عێراق بریندار بووەو لە پاش پرۆسەى چەپەڵى ئەنفال ولە رێى ئێرانەوە حەمە بچکۆلى باوکى ژیلوان لە گەل دایک و ژیلەى خوشکى گەیشتوونەتە باکۆ پایتەختى ئازربایجانى سۆڤێتى جاران و، لە ناو بەندیخانەدا رۆژى 6 ى نۆڤەبەر (تشرینى دووەم) ى ساڵى 1990 ژیلوان چاوى بۆ ژیان کردووەتەوەو پاشان روویان لە ولاتى سوید کردووەو لە شارى ئۆربرو نیشتەجى بوون.


هەر زوو لە تەمەنى 7 - 8 سالان ژیلوان چووەتە ناو تیپى فۆرواردى ئۆرەبروو، رۆڵێکى کارامەو چالاکى لە پێشخستنى تیپەکە بووەو، وەک هێرشبەر لە ریزى پێشەوە یارى کردووەو، چەندان گۆڵى بۆ تیپەکەى تۆمار کردووەو، چەندین جار جامى پاڵەوانەتى وەرگرتووە.


پاشان ژیلوان حەمەد لە هەڵبژاردەى سوید تایبەت بە تەمەن (17) سال وەک هیرشبەرو یاریزانێکى چوست و چالاک وەرگیراوەو بەشدارى یارییەکانى کردووە و، وەک ئەستێرەیەکى روناک لە گۆرەپان و یاریگاکانى جیهان دەدرەوشێتەوەو،گۆل تۆمار دەکات و، میدیاو بەشەکانى راگەیاندنى سویدى وئەوروپى باسى دەکەن و لە سەرى دەنووسن..


لە سالى 2008 دا چەندین کەرەت بە گەرمى گفتوگۆ لە نێوان تیپى فۆرواردو تیپى ماڵمۆ سەبارەت بە چوونى ژیلوان حەمەد بۆ تیپى ماڵمۆ ئەنجامدراو، لە کۆتاییدا هەردوولا گەیشتنە ئەنجامێکى باش و، بریار درا لە سەرى ساڵى نۆێ، واتە سەرەتاى ساڵى 2008 ژیلوان بۆ تیپى ماڵمۆ کە یەکیکە لە تیپە نایابەکانى سوید یارى بکات.


چوونى ژیلوان لە تیپە پێشووەکەى (فوروارد) کە یەکێکە لە تیپە ناسراوەکانى ولاتى سوید بۆ تیپى فوتبۆڵى ماڵمۆ ئێف ئێف بە باشى بەرێوە چوو، ژیلوان دەتوانێت وەک لاوێک زیاتر لە گەڵ یاریزانانى ماڵمۆ پەرە بە شێوەى یارى و تەکنیکى یارى بدات و، بە باشى بەشدارى راهێنان بکات و، خۆ ئامادەى بۆ بەرەو پێشچوون نیشان بدات.


هەر لەو سونگەیەوەو بە هۆى خیرایى و تەکنیکێکى باش و لێهاتوویى ژیلوان و بەپێى بریارى یەکێتى تۆپى پێى سوید لە تیپى تەمەن (21) سالان وەرگیرا.
پێناسەکەى ژیلوان بە پێى سیستەمى یاریزانانى سوید بەم جۆرەى خوارەوەیە:


ناو : ژیلوان (ژیلوان حەمە بچکۆل حەمەدى ئەللاویردى رانیەیى).
نازناو: ژیللە
لەدایکبووى 6/11/1990 لە بەندیخانەیەکى شارى باکۆ - ئازربایجان.
حەز: خواردنى کوردی و، خواردنەوەى شیرو ڤانتا.
بالا : 172 سانتیمەتر
کێش : 71 کیلۆ


لە ناو یاریگا و یارییەکاندا ژیلوان زۆر خیراو بە پەلەیە و تەکنیکێکى باش بەکار دەهێنى و جۆرى یاریکردنى هەڵمەت بردنەو بە ئاسانى پێش نیارانى دەکەوێت و شووتەکانى زۆر بە هێزن و هەموو کات ترس لە سەر گۆڵى تیپى بەرامبەر دروست دەکات و، هەروا بە جۆرێگى هونەرى (پاس) دەدات و بەشدارى هەست و چالاکى یاریزانان دەکات.


ژیلوان لە گەڵ تیپى تەمەن (17) سالان و، دوواتر لە گەڵ تیپى تەمەن (21) سال چەند جارێک بە مەبەستى راهینان وخۆ ئامادە کردن وفیربوونى ئەزمونى نۆێ سەردانى ئەم ولاتانەى خوارەوەى کردووە: ئەمریکا، ئیسپانیا، پورتوگال، چیک، بەلجیکا، دانیمارک، سیربیا، ئەلمانیا، نەمسا.. هتد.....


دەربارەى ژیلوان تۆشتین مێدین (Torstin Medin) بەرپرسى فوتبۆڵ لە تیپى فۆروارد دەڵێت :


ئێمە لە تیپى پێى فۆروارد پێخۆشحاڵ بووین یەکێک لە یاریزانانى تیپەکەمان بچێتە خولى یانە نایابەکانى ولاتەکەمان، ولاتى سوید و، ئەوەش باشترین نیشانەو بەڵگەیە بۆ ئێمە، کە توانیومانە لاوێک وەک ژیلوان حەمەد پەروەردە بکەین، گەورەترین بەڵگەیە بۆ سەرکردەو راهێنەرى تیپەکەمان، هیوادارین ژیلوان زیاتر بە خۆیدا بچێتەوەو، کەموکوڕییەکان بدۆزێتەوەو، پەرە بە وزەو تواناکانى بدات و، بەرەو پێش بروات.


لە رۆژنامە گەورەکانى سویدو ئەو رۆژنامانەى کە بایەخ بە وەرزش و سپۆرت دەدەن لاپەرەکانیان بۆ فۆتبالیست ژیلوان حەمەد تەرخان دەکەن بە نووسینى ریپۆرتاج و بابەتى جۆراوجۆرو چاوپێکەوتن و، هەروا بەشەکاتى ترى میدیاکان وەک تەلەڤزیۆن و رادیو ئەم یاریزانە بەسەر دەکەنەوەو چەندین وتار و چاوپێکەوتن دەنووسن و ئەنجام دەدەن.


کوردانى دەرەوە، بە تایبەت ئەوانەى ژیلوان دەناسن هیواى پێشکەوتن و سەرکەوتنى بۆ دەخوازن و، حەز دەکەن لە سالانى داهاتوودا لە ریزى تیپە نایابەکانى ئەوروپا بیبینن.
 

sirwan77ahmad@gmail.com