٢٨\٧\٢٠١١
با په‌یمانی لۆزان
هه‌ڵوه‌شێته‌وه!

جه‌مالی
عه‌لیالی
نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌ر چوار پارچه، زۆر
جاران هاوکات له دوو پارچه ئه‌گینا له یه‌ک یه‌کی پارچه‌کاندا بۆ گه‌یشتن
به ئازادی و دێمۆکراسی خه‌باتی کردووه. خه‌باتی کورد به‌شی هه‌ره
زۆری به کورتی (سه‌ره‌رای جیاوازیه‌کانی هه‌نووکه‌یی) له وشه‌یه‌ک به
ناوی "خودموختاری" خولاسه ده‌کرێته‌وه، دیاره زۆر جاران واتای ئه‌و
وشه‌یه تێکه‌ڵاوی ڵێڵی و ناڕوونی بووه. . نه‌ته‌وه‌ی کورد به هه‌موو
شێوه‌یه‌ک هاتۆته مه‌یدان، له هاوپه‌یه‌مانی له‌گه‌ل داگیرکه‌ران را
بگره تا به‌رهه‌ڵستکاری لایه‌نێک بو به‌رژه‌وه‌ندی له‌یه‌نێکی تر، له
زیندانی کرانی به کۆمه‌ڵ له ئۆردووگاکان را بگره تا کۆچ و کۆچبه‌ری،
له به زه‌بری کوته‌ک زمانی بێگانه فێربوون را بگره تا هاریکاری بۆ
داڕشتنی فه‌رهه‌نگی داگیرکه‌ران له ڕێگه‌ی کتێب و نامیلکه، له...
هتد. با واز بێنین له‌وه که چ بووه و چ کراوه، له بڕی ئه‌وه با
بزانین ده‌سکه‌وته‌کان چ بوونه. ئه‌وه‌ی که پێوه‌ندی ڕاسته‌و خۆی (نه‌ک
لاوه‌کی) به خودمختاری هه‌بێ، مخابن ده‌بێ بڵێین هیچ! با واز له‌وه‌ش
بێنین بۆچی هیچ؟ به‌ڵکوو له بڕی ئه‌وه با بزانین له کۆێوه ئه‌و نه‌کبه‌تیه
به فه‌رمی ده‌ستی پێ‌کرد.
ئه‌و ڕۆژانه 88 ساڵ به سه‌ر مۆرکردنی په‌یماننامه‌ی لۆزان به سه‌رچوو،
ئه‌و په‌ڕه ڕه‌شه‌ی که وه‌ک داغی ئیبلیس به نێوچاوانی نه‌ته‌وی کورد
نووساو جگه له چاره‌ڕه‌شی که لای گشت کوردێک ئاشکرایه، چیتری بۆ نه‌ته‌وه‌ی
کورد نه‌بوو. هه‌ر ئه‌و په‌لکه ڕه‌شه له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه
ئاوێته‌ی پێ ده‌کرێ و ده‌گوترێ که تازه بریار دراوه که کورده‌کان
مافی خۆیان له‌ناو ئه‌واندا هه‌بێ، واته داگیرکه‌ره‌کان، هه‌ر که‌س به
که‌یفی خۆی چه‌ندی خۆی حه‌ز ده‌کات ئه‌وه‌نده ماف بداته کوردان.
یێکیان ناسنامه‌ی تورکه کێویلکه‌ی پێ به‌خشین، یه‌کیان به نه‌بووی
داناین، یه‌کیان به میوانی په‌نابه‌ر و یێکیان به به‌شێک له خۆی. به‌ڵام
هه‌موویان هه‌ر یه‌که‌و به جۆرێک هاوکات قڵت و بڕی کردین، ئه‌نفالی
کردین، به یێکتری به‌کوژ داین، سه‌ره‌رای گرتووخانه و ته‌بعید... ئه‌و
مێژوویه تاڵه دوابه‌دوای په‌یماننامه‌ی لۆزانه‌وه هه‌تا نووکه هه‌ر
له ئارادایه. هه‌ر ئێستاکه‌ش هه‌ر ئه‌وه داگیرکه‌ره‌کانن که ده‌ڵێن
ئه‌و په‌یمانه هه‌ر له جێی خۆیه‌تی وهه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ت
بۆ ڕووسووری و ته‌ڵه‌که‌بازی له لای کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه.
گه‌لۆ حاڵ ئه‌وه‌یه! ئێستا چی بکه‌ین؟ ئایا پێتان وایه ده‌کرێ ڕێگه‌ی
ئه‌و پاساوه له داگیرکه‌ره‌کان بگرین؟ به ڕای من ده‌کرێ ئه‌و پاساوه
له داگیرکه‌ره‌کانه‌وه بستێنینه‌وه و ئه‌وه‌ش مومکینه به‌ڵام له
ڕێگه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمانه، که واته بۆچی هه‌ڵمه‌تێک
بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمانه پێک نه‌هێنین؟ ئه‌و په‌یمانه
بارگرانایی ته‌کنیکی هه‌یه که‌واته له باری ته‌کنیکیه‌وه ده‌کرێ ڕه‌ش
بکرێته‌وه. من بڕوام ئه‌وه‌یه به‌شی زۆری ئه‌وه‌ی که تا ئێستا کراوه
و چ به‌رهه‌مێکی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌بووه بۆ مێژوو باشه و ده‌بێ "وه‌لابندرێ"
و له بڕی ئه‌وه ده‌بێ کۆمه‌ڵه ئامراز و که‌ره‌سته‌یه‌ک بێنینه کایه‌وه
که تا ئێستا ره‌نگه به خه‌یاڵمان نه‌هاتبێ.
کۆمه‌ڵێک گه‌نجی کورد له "ئیرله‌ندا" ده‌مێکه ئه‌و داخوازییه‌یان به‌رزکردۆته‌وه،
بلا به ده‌نگیانه‌وه بچین و هه‌وڵێکی بۆ بده‌ین! نه‌ته‌وی کورد تا
ئێستا چ ئه‌زموونێکی له‌و ڕێگه‌یه‌دا نیه! بلا تاقی که‌ینه‌وه! خۆ
جگه له سه‌رنه‌که‌وتن که فرچکمان پێ گرتووه چ زه‌ره‌رێک ناکه‌ین!
گه‌نجی ئه‌وڕۆ داهێنه‌ری ئاڵوگۆڕیه، گه‌نجێکه له جیهانی نۆێدا باڵی
گرتووه که‌واته ده‌کرێ پشتی پێ ببستین و متمانه‌مان پێی هه‌بێ. هه‌ر
ئه‌و گه‌نجانه له‌وانه‌یه لاپه‌رێکی فه‌یس بووکیشی بۆ بنه‌خشێنن وپاش
ماوه‌یه‌ک له کۆتاییدا بیکه‌نه به ده‌وسییه‌یه‌ک و راده‌ستی نه‌ک هه‌ر
نه‌ته‌وه یێکگرتووه‌کان به‌ڵکوو فه‌رانسه و ئینگلیزیشی بکه‌ن.
٢٦\٧\٢٠١١
jamal6483443@hotmail.com
|