دڵشـــادی عــومــه‌ركــاکی دڵۆپه‌کانی خۆشنووديه ده‌بارێ يان گرێ کوێره‌کانی دڵه ده‌بارێ باران بارينه.. يان دڵ کوتانه گوڵ له‌خوێنا ده‌گه‌وزێ.. يان شه‌وی ده‌ست لێک به‌ردانه..؟ باران باران بارينه.. باران به مه‌کره‌وه ده‌بارێ دڵم مه‌شکێنه.. گوڵم.. باران ده‌بارێ باوه‌شێ گه‌رمم کاته‌وه دڵێ دڵم باته‌وه گوڵم باران بارينه،.. ده‌ترسێم ئاو بمانشواته‌وه تۆفان بمانبا ڕه‌نگمان نه‌مێنێ ئاو.. دڵڕه‌قه.. گوڵم باران تۆفانێکه..بێ ئامانه باران بارينه ..دڵـــم. دڵم به‌ره‌وه.. ده‌ترسێم..به‌م بارانه‌وه بمرين گڕێ فريامان نه‌که‌وێ گڕێ دڵمان نه‌داته‌وه به‌باران چاومان بسڕين باران بـارينــــــــــــــــه گوڵـــــــــــم.
|