په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\١٠\٢٠١٤

    بارانێکی بێ ناسنامە...؟!


شەماڵ عادل سەلیم

لە جووتبوونی بارانێکی بێ ناسنامە
و
شەپۆلێکی شێت و تووڕە،
رووبارێکی
میهرەبانتر لە باران
و
تووڕە تر لەشەپۆڵ
لەدایک بوو..!
*** *** ***
بەم پەڵە هەورە بڵێن:
لە چەرخی خۆکوژییدا
کەس هێندەی من ئەوی خۆشناوێ!!
*** *** ***
بۆ کوێ دەچی، ئەی هەوەسبازی بە سەلیقە...؟!
ئەمرۆ بریارمدا
تابلۆکانم لەگەڵ خۆم بنێژم
هانێ ئەوەش وەسیەتنامەکەم.

 

ماڵپەڕی شەماڵ عادل سەلیم

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک