٢٤\١\٢٠٢٣
بارانە مرۆڤ.

فه‌رهاد مازێ
له ناو مردن هاوارده‌کا ژیان
له ژیان هاوارده‌کا مردن
له نێوان ژیان و مردن گیری خواردوه
له ژیان بخه‌وی
له مردن ناژی
ده‌بێ له ژیان و مردن بگه‌ی
مردن له‌بیرکه
ژیان ده‌با مردن
رێمه‌ده بمری
بمری که‌س قسه‌ت له‌گه‌ڵ ناکا
بمری که‌س خوشیناوێی
بمری له ده‌رگای ماڵه‌که‌ت ناده‌ی
بمری که‌س ده‌رگات لێناکاته‌وه
که‌س ده‌رگا له مردوو ناکاته‌وه
مردوو له ده‌رگا نادا
ناگه‌ڕێته‌وه مردوو
مردوو بێ نیشتمانه
نیشتمانی نییه مردوو
مردوو باران ته‌ڕی ناکا
ته‌ڕنابێ مردوو به باران
به باران تهڕنابی مردوو
پشت له مردنکه و روو له ژیان
ژیان جوانه له باران
له باران جوانه ژیان
له ئاشتی هاوار ده‌کا جه‌نگ
له ناو جه‌نگ هاوار ده‌کا ئاشتی
له نێوان ئاشتی و جه‌نگ گیری خواردوه
بڕۆی بۆ جه‌نگ ناگه‌ڕێیه‌وه
هه‌رگیز ئاشتی نابینی
جه‌نگ و ئاشتی گڕ و ئاون
له ئاو و ئاگر بگه
گه‌ر ئاشتیخوازی ده‌رگا له جه‌نگ ناکه‌یه‌وه
جه‌نگ ده‌تبا و ناگه‌ڕێیه‌وه
ده‌ستت ده‌که‌وێته ناو خوێن
ئاشتی دۆقهت له‌گه‌ڵ ناکا
ئه‌وه‌ی گیانلهبه ره راده‌کا لێت
ئاشتی ناتبوورێ
دووربه له جه‌نگ
ئاشتی خۆشیناوێی
جه‌نگ له ده‌رگات نه‌دا
ئاشتی ده‌رگا له جه‌نگ ناکاته‌وه
جه‌نگ وێرانه‌یه له ئاشتی ناگا
جه‌نگ مردنه مرۆڤ هانای بۆ ده‌با
هانا بۆ مردن مه‌به
مردن ده‌تبا
بڕۆی ناگه‌ڕێیه‌وه
له مردن ناژی
بۆ مردن ناژی
پشت له جهنگکه و روو له ئاشتی
ژیان جوانه له ئاشتی
ئاشتی پڕ له ژیانه
مرۆڤ سروشتی بارانی هه‌یه
لام روون نییه ونازانم باران بۆ ئاسمان جێدێڵێ
ژیان ده‌دا و خۆی له ناو ئێمه جێدێڵێ
بارانه ژیان من باسی مرۆڤ ده‌که‌م
ئه‌و مرۆڤه‌ی سروشتی بارانی هه‌یه
ژیان ده‌به‌خشێ و نه‌مریی جێدێڵێ
ئه‌و مرۆڤه‌ی هێنده‌ی باران جوانه
ئه‌و مرۆڤه‌ی وه‌ک باران ژیانه
ژیان و بارانه
باران ده‌ژی نامرێ ژیان
رووم له مرۆڤ و بارانه
له ده‌رگا ده مرۆڤه باران
مرۆڤه ژیان له ده‌رگا ده
له ده‌رگا ده بارانه مرۆڤ
ژیانه مرۆڤ له ده‌رگا ده
ماسی و ده‌ریا
کۆتر و په‌پووڵه
مامز و چیا
ئاسمان و ئه‌ستێره
گوڵ و زه‌وی بێ تۆ ده‌مرن
له ده‌رگا ده و له ده‌رگا ده..
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|