۴\١\٢٠١٠
با ڕێباز و ئه‌زموونه
کۆنه‌کان بخه‌ینه لاوه!
زاهیر باهیر
گه‌ر چاوێک به مێژوووی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا به‌تایبه‌ت دوای جه‌نگی
جیهانی دووهه‌م له په‌نجاکانه‌وه تاکو ئه‌م ده‌مه‌ی ئێستا بخشێنین،
بزووتنه‌وه‌یه‌ک، پارتێک که ویستبێتی باری ژیانی خه‌ڵکه‌که‌ی به‌و
شێوه‌یه‌ی که بانگه‌شه‌ی بۆ کردووه ، بگۆڕێت، نه‌یتوانیوه و بگره
زۆربه‌شیان تێشکانێکی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر گه‌له‌که‌یان یا جه‌ماوه‌ره‌که‌یاندا
هێناوه. به‌ڕای من ئه‌مه‌ش بۆ به‌کارهێنانی هه‌مان ڕێباز و ئه‌زموون
ده‌گه‌ڕیته‌وه، که وه‌کو شتێکی په‌خشکراو و بێ بیرلێکردنه‌وه له‌سه‌ر
ئاستی جیهانی باو بووه، به‌کار هاتووه. بڕوانه بزووتنه‌وه‌ی به‌لشه‌ڤیکی،
بزووتنه‌وه و رێبازی گێڤارایانه و ماویانه، بزووتنه‌وه و هه‌وڵ و
کۆششی پارته لیبراڵه‌کانی جیهان به ئه‌وروپاشه‌وه که‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردن
و په‌ڕله‌مانتاریان گرتوته به‌ر، هه‌تا له‌و گۆڕان و ڕیفۆرمانه‌ی که
مه‌به‌ستیان بووه بکرێت و له ئه‌جه‌نده‌ی که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنیاندا
بووه، شتێکی زۆر که‌میان لێ جێبه‌جێ کراوه.
سه‌رنجدان له مێژووی تێشکانیان و شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه کارێکی
هێنده گران نییه، تاکو هۆ و هۆکاره‌کانی ئه‌م تێکشکانه‌یان بزانین،
چونکه زه‌مینه‌ی ئه‌و نوشستدانه‌یان له هه‌ناو و منداڵدانی
دروستبوونیاندا هه‌ڵگرتووه هه‌ر له‌و کاته‌وه گه‌رای خۆی داناوه. ئه‌مه
زۆر به‌ئاشکرا له سه‌رجه‌می بزووتنه‌وه‌کاندا هه‌ر له‌وانه‌ی دوای شه‌سته‌کانه‌وه
چ له خوارووی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، خوارووی ئه‌فریکا هه‌تا به (ANC)یشه‌وه،
ئه‌مه‌ریکای لاتین، بزووتنه‌وه‌که‌ی تیتۆی یوگۆسلاڤیا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،
ماکی ئه‌مه‌یان به ئاشکرا پێوه دیاره. له‌م کات و سه‌رده‌مه‌شدا که
بازاڕی ئازاد و نه‌زمی نوێی جیهانی و جیهانگیریش هه‌موو کونجێکی ئه‌م
جیهانه‌ی گرتۆته‌وه و په‌یوه‌ندی و پرنسپه‌کانی پێکه‌وه‌ژیانی ناو
کۆمۆنێته‌کانی هه‌موو هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی تر سه‌رفرازی و
گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی مرۆییانه بۆیان تاڕاده‌ی ئه‌سته‌م سه‌خت کردووه،
ئه‌مه له‌کاتێکشدا که پێداویستییه‌کانی ژیان له‌پاڵ ڕێزی تاک و دادوه‌رێتی
کۆمه‌ڵایه‌تی و .....هتد خستووه‌ته خانه‌ی یه‌که‌می هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ست
هێنانیان. که‌واته به‌م پێیه بووایه، ده‌بوو هه‌نووکه ئێمه‌ی مرۆڤ
له شوێن و ئاستێێکی دیکه‌دا بووینایه.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌که‌ی سه‌ره‌وه بشکێنین تاکو کۆتایی به زه‌لیلی
و ڕسواییبوونی مرۆڤ بهێنین و له پاڵ ڕیشه‌کێش کردنی زۆر و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی
ئایینی، نه‌ته‌وایه‌تی، ژێنده‌ری، کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی...هتد
دادوه‌رێتی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌ستبهێنین، ده‌بێت ڕیبازی خه‌بات و
تێکۆشانمان بگۆڕین، ده‌ستبه‌رداری ئه‌زموونه کۆنه‌کان ببین، ده‌ست بده‌ینه
گرتنه‌به‌ری ڕێبازی نوێ، بیرکردنه‌وه و پراکتیزه‌کردنی ئه‌و ئه‌زموونه
تازانه‌ی که ئێستاکه له هه‌ندێک شوێندا، گه‌ر له بوار و مه‌یدانێکی
که‌م و ته‌سکیشدا بێت، به‌ڵام بوونی هه‌یه و خۆی سه‌پاندوه .
وه‌کو له‌سه‌ره‌وه باسم کرد، ئه‌زموونی پارته‌کان و کوده‌تاکان و
گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری و پرۆسه‌ی په‌ڕله‌مانتارێتی و.. هتد،
سه‌رجه‌می ئه‌مانه ڕه‌نگه تاڕاده‌یه‌کی زۆرکه‌م، گۆڕانکاریه‌کی که‌میان
کردبێت، به‌ڵام له سنووریکی زۆر ته‌سک و له ژیر فشاری گروپه کۆمه‌ڵایه‌تیکاندا
بووه. ئه‌م پرۆسێسانه و دووباره‌کردنه‌وه‌شیان له کوردوستانیشدا
شتێکی وای بۆ خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی نه‌کرد. ئه‌مه‌ش واتای وایه،
که ئه‌زموونی شاخ و شار، قوتبوونه‌وه‌ی پارت و ڕێکخراوی تر یا بزووتنه‌وه‌یه‌کی
گه‌وره‌ش که چاوی له که‌سێک یان که‌سانێکی ناسراو و به‌ناوبانگ بێت
بۆ بانگهێشه‌کردنی پارتێکی نوێ و دواتریش بۆ چوونه په‌ڕله‌مانه‌وه
هیچی به‌هیچ نه‌کردووه و ناکات.
ئه‌وه‌ی که لێره‌دا گرنگه، ده‌بێت ئێمه بڕوا بکه‌ینه سه‌ر هێزی
خۆمان و پێداویستی و دادوه‌رێتی داخوازییه ڕۆژانه‌ییه‌کانی کۆمۆنێتیه‌کانمان.
تاکو له هێزێکی ڕامیارییه‌وه ببینه هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی فشاردانه‌ر،
دروشمی ڕامیارییانه و پرسی ئاڵا و گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری به‌جێبهێڵین
بۆ ڕامیارکاره‌کان بۆ چه‌له‌حانێی به هیچ کوێ نه‌گه‌یشتووی ناو په‌ڕله‌مانه‌کان.
به‌واتایه‌کی تر ده‌بێت ئێمه ڕۆڵی پارت و کاروباری په‌ڕله‌مانته‌ری
بخه‌ینه لاوه و ده‌ست بکه‌ین به‌دروستکردنی ئه‌نجومه‌نی بچوک بچوک
له سه‌ر ئاستی گه‌ڕه‌که‌کان، دێهاته‌کان، شارۆچکه‌کان بۆ به‌ده‌ستهێناننی
داخوازی ڕۆژانه‌ی کۆمۆنێتییه‌کان له‌و کێشه جیاجیانه‌دا، که ڕووبه‌ڕووی
ده‌بینه‌وه وه‌کو کاره‌با، ئاو، نه‌وت ، به‌نزین، غاز، به‌ز‌ربوونه‌وه
ی نرخی شتومه‌ک، کرێی خان و تا ده‌گاته پرسی په‌روه‌رده و
ڕۆشنبیری،ڕێگه‌وبان، خه‌سته‌خانه و چاره‌سه‌رکردن، ژینگه و ڕاگرتنی
پاک‌وخاوێنی، بیمه‌ی بێ‌کاری و کرێی خانوو، ڕاگرتن و پارێزگاریکردنی
پارکه‌کان و داخوازی دروستکردنی پارکی نوێ، که‌مپه‌ینی گه‌وره بۆ
دروستنه‌کردنی بالاخانه‌ی به‌رز به‌رز و هوتێل و سوپه‌رمارکێت و
چاککردن و فراوانکردنی ئامرازه‌کانی هاتوچۆی گشتی به نرخێکی وا که هه‌موو
که‌س بتوانێت به‌کاری بهێنێت، که‌مکردنه‌وه‌ی سه یاره و لۆری له‌سه‌ر
شه‌قامه‌کان، هاندانی خه‌ڵک له به‌کارهێنانی پاسکیل له‌بری سه‌یاره،
زۆرکردن له میری بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵک به‌تایبه‌تی له دێهاته‌کاندا
له زیادکردن و به‌رهه‌مهێنانی که‌ره‌سه‌کانی خوارده‌مه‌نی پشتبه‌ستن و
به‌کارهێنانی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌کان ، دابینکردنی بیمه و یارمه‌تی
بۆ که‌سانی که‌م ئه‌ندام و ئاسانکردنی هاتوچۆیان چ له ماڵ و ده‌ره‌وه‌دا
چ له فه‌رمانگه و شوێنی کاردا. ئه‌مه لیستێکه کۆتایی نییه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان کۆتای‌یان نییه و نایێت به تایبه‌ت
له کوردوستان و زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی دنیادا.
ئه‌مه‌ی که من باسم لێوه کرد، گۆڕینی سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگه‌که‌یه، به‌ڵام
ئه‌م گۆڕانه له سه‌ره‌وه ده‌ست پێناکات، واته له ڕێگه‌ی گرتنه‌ده‌ستی
ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی و چاوه‌ڕوانکردنی بڕیاڕی په‌ڕله‌مان و نامه‌ونامه‌کاری
فه‌رمانگه‌کان ڕوونادات، به‌ڵکو له خواره‌وه ، له ناو جه‌رگه‌ی
کۆمۆنێتییه‌کانه‌وه ده‌ست پێده‌کات. ده‌سه‌ڵات و ڕێکخستنی کۆموڵگه له‌وانه‌وه
ده‌گوێزرێته‌وه بۆ خودی کۆمۆنێتییه‌کان ، خودی گه‌ڕه‌که‌کان، چونکه
هه‌ر ئه‌وانن که ده‌زانن چیان پێویسته، ده‌رده‌کانیان له هه‌موو ئه‌و
بوارانه‌ی که له لیسته‌که‌ی سه‌ره‌وه‌دا هاتوون چین، هه‌ر خۆشیانن ده‌زانن،
چۆن چاره‌سه‌ریان ده‌که‌ن، نه‌ک ڕامیارکاره‌کان.
ڕاسته ڕه‌نگه ئه‌مه پرۆسه‌یه‌کی دوورودرێژ بێت و بۆ خه‌ڵکێکی زۆریش
گران بێت، که ده‌ستی بۆ به‌رن به پێی تازه‌کیبوونی ئه‌زموونه‌که له‌وێ
و سایکۆلۆجیه‌تی سه‌پێنراوی ئایدیای پارت و پاشکۆبوونی، که لای ئه‌و خه‌ڵکه
وایه تاکه ئامرزاێکه بۆ سه‌رفرازی خه‌ڵکی له به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی
ڕامیارییه‌وه، که ئه‌مه‌ش لای ئه‌وان هه‌ر له ڕێگه‌ی پارته‌وه‌یه،
له‌مانه‌ش گرانتر نه‌بوونی ئه‌م ئه‌زموونه‌یه له سه‌ر ئاستێکی فراوان
چ له ناوچه‌که و چ له‌سه‌ر ئاستی جیهانی. به‌ڵام ئه‌مه واتای ئه‌وه
نییه که ئه‌مه کاری نه‌کرده‌یه ، هه‌ر وه‌کو چینییه‌کان وتویانه "ڕێگه‌یه‌کی
هه‌زار میلی به یه‌ک هه‌نگاو ده‌ست پێده‌کات" دوای ئه‌مه‌ش خۆ ئێمه
له 60 ساڵی ڕابوردووماندا جگه له ماڵوێرانی و نه‌هامه‌تی نه‌بێت
شتێکی ترمان به‌ده‌ست نه‌هێناوه. ده‌با لێره‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ین
و ڕێگه‌یه‌کی تر بگرینه به‌ر، بزانین له‌مه چی به‌ده‌ست ده‌هێنین.
کردنی ئه‌م گۆڕانکاریانه و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه کارێکی
ئاسان نییه و ئاسانیش نابێت، ده‌بێت هه‌ر یه‌که له‌شوێنی خۆیه‌وه ،
له نێو شاری خۆیه‌وه ، له وڵاتی خۆیه‌وه کاری بۆ بکات. ده‌بێت له‌وه‌ش
تێبگه‌ین گۆڕین یا گۆڕانکاری له شته پێویسته‌کان و پێداویستییه‌کانی
ژیاندا ئاسانتره و باشتره له هیچ نه‌کردن و دانیشتن به‌ده‌سته‌وه‌ستانی
له‌به‌رده‌م ده‌رئه‌نجام و سه‌رئه‌نجاماکانیدا، چونکه گۆڕان ڕووده‌دات
و ده‌توانرێت بکرێت. له مێژووی مرۆڤدا، له زۆر شوێندا نموونه‌ی
مێژویانه هه‌یه له بزووتنه‌وه و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکانی مه‌ینه‌تدار و
به‌شخوراودا، که گۆڕانی ڕادیکالانه‌یان له ژیانای خۆیان و کۆمه‌ڵگاکه‌شدا
کردوه. له ئێستادا به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری و تێکدانی ژینگه له‌سه‌ر
ده‌ستی کۆمپانیا گه‌وره‌کان و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، که له پشتیانه‌وه‌یه،
شه‌پۆلی ڕاپه‌ڕین و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین، له زۆر شوێن و زۆر وڵات‌دا ده‌بینین.
ئه‌مه‌ی که من باسی لێوه ده‌که‌م، له زۆربه‌ی شوێنه‌کانی ئه‌وروپا و
گه‌لێک شوێنی تردا بوونی هه‌یه، گه‌ر چی له بوارێکی ته‌سک و به ده‌ستکه‌وتی
گه‌لێک بچوکه‌وه، به‌ڵام ئه‌م ڕێبازه له په‌ره‌سه‌ندندایه‌وه و له
جه‌نگی پاشه‌کشه‌پێکردنی ئه‌و ڕێباز و ئه‌زموونه کۆنانه‌دا که چیدیکه
دادی مرۆڤایه‌تی ناده‌ن، به‌رده‌وامه. چونکه ئه‌م شێوه نوێیه له
کارکردن پێویستی به‌وه نییه، که له‌سه‌ر پرسه ڕامیارییه‌کان ، پرسه
هزرییه‌کان و هتد یه‌کبگریته‌وه، به‌ڵکو پێویستت به‌وه هه‌یه، که
له‌سه‌ر داواکارییه‌کان ، پێداویسته‌کانی ژیانی خه‌ڵکی کار بکه‌یت، که
ئه‌مه‌ش هه‌ر هه‌موو سه‌رجه‌می کۆمۆنبیتی و گه‌ڕه‌که‌کان، دێهاته‌کان،
شاره بچوکه‌کان ده‌گرێته‌وه. ئه‌م کێشانه‌ش ئه‌وه‌نده زۆرن و ئه‌وه‌نده‌ش
به‌رفراوانن، گه‌ر زۆربه له هه‌موویدا یه‌کنه‌گرێته‌وه، ئه‌وه له
گه‌لێکیدا ده‌توانن کاریهاوبه‌ش بکه‌ن، هه‌ر که‌سه‌ش به‌پێی توانای
خۆی هه‌ر که‌سیش به‌پێی ئه‌و کێشه‌یه‌ی که ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، به‌شداری
ده‌کا و کاری بۆ ده‌کات.
من لێره‌دا ته‌نها په‌نجه بۆ به‌شێکی زۆر که‌می ئه‌زموونی ئه‌م لیژنه
یا گروپێکی بچوکی خه‌ڵکانی ئه‌م شاره‌وانییه‌ی که منی لێده‌ژیم و
کاریشی لێده‌که‌م له له‌نده‌ن که پێی ده‌ڵێن"گرۆپی هاوکاری هارینگه‌ی"
*(Haringey Solidarity Group (HSG
ڕاده‌کێشم.
ئه‌م گروپه په‌یوه‌ندی به زیاتر له 200 که‌سه‌وه هه‌یه ، کۆبونه‌وه‌یه‌کی
مانگانه‌ی هه‌یه که له 13 که‌سه‌وه بۆ 30 که‌س زیاتر به‌شداری
تێدا ده‌که‌ن، ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که به‌شداری تێیدا ده‌که‌ن، خه‌ڵکانی
ئه‌نارکیست، مارکسیست و ئازادیخواز ، دژه ڕایسیزم ، دژه سێکسیزم ،
دژه بێ‌کاری و گه‌لێکیشیان که‌سانێکن که له ژیانیاندا سیاسه‌تیان نه‌کردوه،
ڕه‌نگیشه دوو په‌رتووکی ڕامیاریی یا ئابووریی یا فه‌لسه‌فییان نه‌خوێندبێته‌وه،
به‌ڵام زۆر وریان به کێشه‌کانی ژیان. ڕۆژنامه‌یه‌کی وه‌رزانه‌یان هه‌یه
، کار بۆ هه‌موو کێشه‌یه‌ک ده‌که‌ن له‌وانه: که‌مپه‌ینی ژینگه‌پارێزی،
جۆری بیمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، پشتگیریکردنی هه‌موو به‌شێکی کرێکاران
له سه‌ر ئاستی به‌ریتانیا، که له مانگرتندان، که‌مپه‌ین دژی بانکه‌کان
که ده‌یانه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر خانووی دانیشتوواندا بگرێت، له کاتێکدا
که به‌هۆی بێکارییانه‌وه ناتوانن کرێ یاخود قه‌رزی خانووبه‌ره بده‌نه‌وه،
که‌مپه‌ین دژی داخستنی قاوشه‌کانی خه‌سته‌خانه‌کان، په‌رتووکخانه‌ی گه‌ڕه‌کاکان
یاخود که‌مکردنه‌وه‌ی کارمه‌ندان و دوکتۆره‌کان، که‌مپه‌ین بۆ مانه‌وه‌ی
پارکه‌کان و پاره خه‌رجکردن بۆیان له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌که‌مانه‌وه،
که‌مپه‌ینی دژی ناردنه‌وه‌ی خه‌ڵکانی هه‌ڵهاتوو و په‌نابه‌ر، ده‌ستکه‌وتن
و پیشاندانی ئه‌و فلیمانه‌ی یا ئه‌و دۆکۆمێنتانه‌ی که به‌رگری و به‌رهه‌ڵستی
و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی دژی زۆر وسته‌م و نادادوه‌رێتی کۆمه‌ڵایه‌تی
نیشان ده‌ده‌ن، که ئه‌مانه زۆر به‌ده‌گمه‌ن له سینه‌ماکاندا نیشان
ده‌درێن. ئه‌م گروپه زیاتر له ده لیژنه‌ی لێ‌دروست بووه، هه‌ر ئه‌ندامێکی
ئه‌م گروپه له یه‌کێک یا له چه‌نده‌ها له‌و لێژنانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا
کار ده‌کات، بۆیه به‌شی هه‌موو که‌سێک ئیش و کار هه‌یه .
ئه‌م گروپه ئه‌مساڵ له که‌مپه‌ینێکدا بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه و
گرنگیپێدانی پارکه‌کانی ئه‌م شاره‌وانییه، که هه‌ندێکیان به‌ته‌واوی
پشتگوێ خراون، به پیسی ڕا‌ده‌گیرێن، ئاوده‌سته‌کانیان له کار که‌وتوون،
ئه‌و شوێنانه‌ی که بۆ یاری منداڵان ته‌رخان کرابوون له‌گه‌ڵ شوێنی مه‌له‌وانی
منداڵان له هاویندا له که‌ڵک که‌وتوون، جۆگه‌له‌ی(که‌ناڵ) ناو پارکه‌کان
که ئاوی پێدا ده‌ڕوات و ئاوێکی مه‌نگی پیسی تیاقه‌تیس ماوه، باڕ
وقاوه‌خانه‌کانی داڕماون و به‌کارناهێنرێن، به‌کورتییه‌که‌ی بوون به
وێرانه، سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا. ئه‌م گروپه زیاتر له
ماوه‌ی 2 ساڵه که‌مپه‌ین ده‌کات و داوا له شاره‌وانی ده‌کات، که
ژیان بۆ پارکه‌که بگێڕێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر بێسوود بوو. له هه‌مان
کاتێشداکه‌مپه‌ینی داوای پاره له کۆمپانیای لۆته‌ری ئه‌م وڵاته، که
ناوی( که‌مه‌لۆت) Camalot)) ده‌ستی پێ‌کرد. سه‌ر ئه‌نجام ئه‌مساڵ ئه‌و
کۆمپانیایه ملی به‌وه دا، که 4 ملوێن پاوه‌ند له ساڵی ئایه‌نده‌دا
ببه‌خشێت، له هه‌مان کاتیش‌دا شاره‌وانییه‌که‌شمان بڕیاری دا، 2 ملوێن
پاوه‌ندی بخاته سه‌ر. بۆ ئه‌مه‌ش لیژنه‌یه‌ک له کۆمۆنێتییه‌که
پێکده‌هێنهرێت و ئه‌رکی ئه‌و کاروباره ده‌گرێته‌ده‌ست؛ هه‌ر له
کێشانی نه‌خشه‌یه‌کی تازه بۆ پارکه‌که تا ده‌گاته پڕکردنه‌وه‌ی هه‌موو
ئه‌و که‌موکوڕیانه‌ی که باسم کردن، تاکو ژیانی تێ بکه‌وێته‌وه. ئه‌مه
جگه له‌وه‌ی هه‌ندێک خه‌ڵکیش له‌و باڕ وقاوه‌خانه و مه‌له‌وانگه و
یاریگه‌ی منداڵانانه‌دا ده‌خرێنه سه‌رکار. هه‌روه‌ها پێش له‌سه‌ر ئه‌وه
داده‌گیرێت، که هانی خواردنی سه‌وزه و میوه و به‌رووبوومی ڕووه‌کی
و که‌مکردنه‌وه‌ی خواردنی گۆشت له‌وێدا بدرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستکه‌وتنی
ئه‌مانه‌ش به نرخێکی هه‌رزان و گونجاو له پێناو بایاخدان به‌ته‌ندروستی
دانیشتوان. شایانی باسه گه‌ر بڵێم ئه‌م ده‌ستکه‌وته بووه هۆی ئه‌وه‌ی
که بزووتنه‌وه‌یه‌ک له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ پارکه‌کان له سه‌رانسه‌ری
شاری له‌نده‌ن دا دروست ببێت و یه‌که‌م کۆنفرانسی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
له شاره‌وانییه‌که‌ی لای ئێمه له مانگی ئۆکتۆبه‌ری ڕابوردوودا به
به‌شداربوونی خه‌ڵکانێک که له 25 شاره‌وانی ناوشاری (له‌نده‌ن)ه‌وه
هاتبوون به‌سترا. دیسانه‌وه به‌پێویستی ده‌زانم ئه‌وه‌ش بڵیم، که هه‌ر
ئه‌مساڵ له 3 شاره‌وانی تره‌وه هه‌ر له ناو له‌نده‌ن دا، داوایان
له‌م گروپه کردووه که له دروستکردنی گروپی له‌و چه‌شنه‌دا، ڕێنمایی
و هاریکارییان بکرێت.
___________________________________________
* ئه‌م گروپه، گروپێکه له خه‌ڵکانی
دانیشتووی شاره‌وانییه‌که پێکهاتوه و له پێناوی ڕزگاربوون له‌م
سیسته‌مه، که قازانج و سوود و ده‌سه‌ڵاتی خستۆته پێش پێداویستییه
پێویسته‌کانی خه‌ڵکه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ن . ئه‌م گروپه باوه‌ڕی وایه،
که ته‌نها ڕێگایه‌کی کاریگه‌رانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وه‌ش
خۆڕێکخستنه، به‌رگری و به‌رهه‌ڵستیکردنه، تاکو ئه‌و بڕیارانه‌ی که
له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی باڵاده‌سته‌وه ده‌درێن، بگه‌ڕێنه‌وه ژێرده‌ستی خه‌ڵکانی
نێو کۆمۆنیتییه‌که و له شوێنی کاریشدا بگه‌ڕێنه‌وه ژێرده‌ستی کارگه‌ران
خۆیان. هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌مان پشتیوان و به‌شداری هه‌موو که‌مپه‌ینه‌کان
ده‌که‌ن، ئایدیا و پێشنیار بڵاوده‌که‌نه‌وه و یارمه‌تی خولقاندنی نه‌یارییه‌کی
کاریگه‌رانه ده‌ده‌ن، تاکو ئه‌و ده‌سه‌ڵات و توانایه‌ی هه‌بێت.
بۆ زانیاری سه‌باره‌ت به‌م گروپه تکایه دیده‌نی
ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
http://www.haringey.org.uk/content
له‌نده‌ن
31.12.2009
|