٢٣\٨\٢٠٢٣
با رێگەنەدەین
ئارەزوو محەمەد ئیمامی
بنێردرێتەوە
ئێران!
ئازەزوو
محەمەد ئیمامی پەنابەرێکی کوردە و خەڵکی کرمانشانە، یەکێك بووە لە
هەڵسووڕاوانی گۆڕەپانی داکۆکیی لە ژنان، دوای ئەوەی بە بارمتە لە لایەن
کۆماری ئیسلامی ئێران ئازاد دەکری بە بەهانەی بەشداریی لە
خۆپێشاندانەکاندا هانای بۆ کوردستان هێناوە و وەك پەنابەر لە شاری
سلێمانی نیشتەجێ بووە بەڵام بەداخەوە ماوەیەکە لە لایەن دەزگایەکانی
ئاسایش گوشاری بۆ دەهێنرێ تا رەوانەی ئێرانی بکەنەوە، دوای ئەوەی
دەرکەوت کە ئارەزوو هیچ کیشەیەکی ئاسایشی نییە و بە هۆی کۆششەکانی
فیدراسیۆنەوە لە ٢٣\٢\٢٠٢٣ ناردنەوەکەی راگیرا، جاریکی تر ئەمرۆ لە
کاتی سەردانی بۆ بەریوەبەرایەتی نیشینگەی سلیمانی دەستبەجێ موبایل
پیداویستیەکانی لێ وەردەگیرێ و زیندانیی دەکرێ و وا بریارە ئەمڕۆ
پیچەوانە بە خواستی خۆی رەوانەی ئێرانی بکەنەوە.
ئەم هەنگاوەی دەزگایەکانی ئاسایشی هەرێم لە کاتیکدایە کە کۆماری
ئیسلامی ئێران دەستی بردوە بۆ گرتن و کوشتن و زیندانی کردن و تەنانەت
لەسێدارەدانی هەڵسووڕاوانی ناڕەزایەتیەکان و تا ئێستا بە هەزاران کەسی
لە زیندانەکانی خۆیدا راگرتوە و ئەوانی خستۆتە ژیر هەرەشە
لەسێدارەدانەوە. بێگومان دەزگایەکانی ئاسایش لە دەڤەری سەوزدا، بەم
کارەیان نەك هەر مافەکانی مرۆڤ و پەیمانیە نێودەولەتییەکان لە باەری
مافی پەنابەرانەوە پێشێل دەکا، بەلکو بە کردەوە گیانی ئارەزوو محەمەد
ئیمامی دەخاتە بەردەم زیندانییکردن و هەڕەشەی لەسیدارەدانەوە.
ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی جگە لەوەی کە ژیان و چارەنووسی ئارەزوو محەمەد ئیمامی دەخەینە
ئەستۆی هێزەکانی ئاسایشی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە، هاوکات
داوادەکەین کە ناردنەوەی رابگیرێ و لە زیندان ئازاد بکرێ داواش لە
خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و ریکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دەکەین کە
بۆ ڕاگرتنی ناردنەوەی ئارەزوو محەمەد ئیمامی و ئازادکردنی بە شێوەی
گونجاوی خۆیان هەڵوێست دەرببڕن.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٢٢\٨\٢٠٢٣

|