١٣\٩\٢٠١٩
''بارهەڵگریی زێڕ''
لە بەشی پێشبڕکێی
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" نمایش دەکرێ.
مەنسوور جیهانی
فیلمی
سینەمایی "بارهەڵگریی زێڕ" لە دەرهێنانی "توورەج ئەسڵانی" لە بەشی
پێشبڕکێی "سینەمای جیهان" لە حەوتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک"
نمایش دەکرێت.
فیلمی سینەمایی "بارهەڵگریی زێڕ" لە دەرهێنانی سینەماکاری
ناوداری کورد "توورەج ئەسڵانی"، لە نووسینی "توورەج ئەسڵانی" و "هادی
نادی" و لە بەرهەمهێنانی "مەنسوور سۆهراب پوور" لە نوێترین بەشداریی
نێونەتەوەیی خۆیدا بە نوێنەرایەتی لە سینەمای ئێران و بە ئامادەبوونی "توورەج
ئەسڵانی" و "پەیام ئەحمەدی نیا" ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە لە دوو سانسی
جیاوازدا لەوانە: کاتژمێر ٧ی ئێوارێی رۆژی چوارشەمە ١١ی سێپتەمبەری
٢٠١٩ و هەروەها لە کاتژمێر ١ی دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەمە ١٢ی سێپتەمبەری
٢٠١٩ لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان" لە حەوتەمین خولی
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" لە شاری دهۆک لە هەرێمی
کوردستان نمایش دەکرێت.
"بارهەڵگریی زێڕ" بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئەم ڕووداوە سینەماییە لەگەڵ
فیلم گەلێک لە وڵاتانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، سوید، ئاڵبانیا،
کرۆواسی، کۆزۆڤۆ، جۆرجیا، هەنگاریا، تورکیا، هۆڵەندا، شیلی، ئاڕژانتین،
ئۆکڕاینیا، سووریا، لۆبنان و نیپال ڕکابەریی دەکات.
فیلمی سینەمایی "بارهەڵگریی زێڕ" کە لە لایەن کۆمپانیای بڵاوکەرەوەی
نێودەوڵەتی "ئاڕت هوود" لە ئاستی دنیادا بڵاودەبێتەوە، لە یەکەمین
بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی "ڕەوتە نوێیەکان"
لە بیست و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بووسان" Busan لە
شاری بووسان لە وڵاتی کۆریای باشوور نمایشکرا.
"توورەج ئەسڵانی" کە وەکوو بەڕێوەبەریی وێنەگرتن ساڵانێکی زۆرە
ئەزموونی زێڕینی لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرە نێودەوڵەتییەکان هەیە و
کۆمەڵێک خەڵاتی گرینگی جیهانی بەدەستهێناوە، بە فیلمی سینەمایی "بارهەڵگریی
زێڕ" بە شێوەی جیدی هاتۆتە ناو بواریی دەرهێنانەوه.
حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" لە چوارچێوەی فیلمە
بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و فیلمە دیکۆمێنتارییەکان لە چەندین
بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی پێشبڕکێی "سینەمای
جیهان"، بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی"، بەشی "ڕوانینێک بە سینەمای
جیهان"، بەشی "پانۆڕامای سینەمای کوردی"، بەشی "نمایشی تایبەت" و ...
لە ڕۆژانی ٩ تا ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دهۆک و
هەروەها هۆڵە سینەماییەکانی "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک لە هەرێمی
کوردستان بەڕێوەدەچێت.
بۆ زانیاریی پتر:
www.duhokiff.com/index.php/wc-feature-films/wc-competition/item/1445-gold-runner
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندی گشتیی فیلمی سینەمایی
"بارهەڵگریی زێڕ"
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|