١٤\١\٢٠١١
با رۆژی ٢٩ی
کانوونی دووهم (٩ی رێبهندان) بکەین بە رۆژی لابردنی حوکمی
لهسێدارەدان لە ئێران!
ئازادیخوازان!
ڕیکخراو و کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆستهکان!
گیانی زیندانیە سیاسیەکان لە ئێران کەوتووته مەترسییهکی گەورە!
کۆماری ئیسلامی کە لە تەمەنی سیاسی خۆێدا بە کردەوە پیشانی داوە،
پابهند بە ھیچ کۆنوانسیون و رێکەوتننامەییکی نێونەتەوەیی نییە، دیسان
شەپۆلی لهسێدارەدانی لە شارەکانی ئێران دەسپێکردۆتهوه، بڕیاڕەکانی
دەزگای دۆزگەریی حکومەت لەسەر زیندانیان لەگەڵ ھیچ یاساییکی جیھانیدا
یەک ناگرێتەوە!
بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم سیاسەتەی کۆماری ئیسلامی، وێرای یەکبوون و
ھاوکاری ههموو چین و تۆێژەکانی کۆمەڵگا لە ئێران، رێگهیهک بەدی
ناکرێ!
بۆیه ئێمه وهک رێکخراوهکانی پارێزهری مافهکانی مرۆڤ، ڕۆژی ٩ی
ندان ( ٢٩ی ژانویەمان وهک ڕۆژی دهربڕینی ناڕەزایهتی دژ بە ئیعدام لە
ئێران دەستنیشان کردووە و داوا لە ھەموو گەلانی بندەستی ئێران و حیزب و
رێکخراوەکانی ئۆپۆزیسیونی کۆماری ئیسلامی دەکەین کە ببنە پشتیوانی
سەرەکی لە پووچەڵکردنەوەی پیلانی رێژیمی دژی دێمۆکراتی و مرۆڤکۆژی حاکم
بەسەر ئێراندا!
با بە دورشمی
نا بۆ سێدارەدان!
نا بۆ بەردبارانکردنی ژنان!
نا بۆ ئەشکەنجە و زیندان!
رۆژی ٢٩ی کانوونی دووهم (٩ی رێبهندان) ، بکەین بە گۆڕەپانی خەبات
و تێکۆشان بۆ رزگاری ھەموو زیندانیە سیاسیەکان لە ئێران!
رێکخراوی بەرگری مافی مرۆڤی کوردستان (ئهوروپا)
چاودێری کوردۆساید چاک (کۆمیتەی ڕۆژھەڵات)
کۆمەڵەی مافی کورد لە ئهوروپا
|