په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\١٠\٢٠١٦

بارودۆخى ئاسایشی کەرکوک و
گاڵتەجاڕییەکانى بەرپرسانی ئاسایشی کەرکوک!

 

 

 

گاڵتەجارییەکە لەوەدایە کە بەرپرسانی ئاسایشی کەرکوک لە چەندین کەناڵى ئاسمانییەوە بە شانازییەوە ئاماژەیان بەوە داوە کە چەند رۆژێکە زانیارییان لەسەر (رووداوە خۆیناوییەکەى ئەمڕۆ ٢١\١٠\٢٠١٦ى کەرکوک) هەبووە!!! ئێمە لێرەدا بۆمان هەیە وەک خەڵکى کەرکوکى (قودس و دڵى گیرفانى بەرپرسەکان) ئەو پرسیارە ئاراستەى بەرپرسانی ئاسایشی کەرکوک بکەین؛ ئێوە لە کاتێکدا زانیارییتان لەسەر رووداوەکانى ئەمڕۆى کەرکوک هەبووە و تیرۆریستان توانیویانە چەندین گەڕەک و شۆینى گشتیی ئەو شارە کۆنترۆڵ بکەن و چەندین خەڵکى سڤیل و کارمەندی پۆلیس و هێزەکانی ئاسایش شەهید و بریندار بکەن... جا نەخوازەڵا لە داهاتوودا زانیارییتان لەسەر ئەو چەشنە رووداوانەدا نەبێ ئەوە چى روودەدا؟!؟!؟! وەڵام بۆ بەرپرسانی ئاسایشی شارەکە بەجێدێلین. هیوادارین وەڵامیان لە لا بێ!!!؟؟؟ سەڵاح حەمەئەمین

 

چەند چەکدارێکی داعش لە نێو شاری کەرکوک - ٢١\١٠\٢٠١٦

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک