په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٣\٢٠١٧

بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و

نوێکردنەوەی ئەرکی راپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێران!

 

 

مو‌حەمەد ئازاد سەڵواتی


ڕۆژی پێنجشەمە ٢٣ی مارسی ٢٠١٧، لە کۆبوونەوە شۆرای مافەکانی مرۆڤ لە ژنێڤ، لە لایەن نۆينەرایەتی ناوەندی زاگرۆس لە نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاندنەک لەسەر بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و بە تایبەت لە سەر بارودۆخی کورد لەو وڵاتە، خوێندرایەوە کە تێدا داوای سەرنجی شۆرای مافەکانی مرۆڤ بۆ بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و کوردستاندا کرا.


هەروەها لە راگەیاندنەکەدا داوا لە ئەندامانی شۆرا کرا کە پشتگری درێژکرانەوەی ماوەی ئەرکی ڕاپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بکەن.

 


نێوەڕۆکی راگەیاندنەکە بەو جۆرەیە:


راگەیاندن لەسەر بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا!


جەنابی سەرۆک.


ناوی من مو‌حەمەد ئازاد سەڵواتیە. من کوردم و لە ئێرانەوە هاتوون. وەکو هاوڵاتیەکی ئێرانی دەمهەوێ سەرنجی ئەو شۆرایە بۆ لای بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتەکەم ڕادەکێشم.


تا بە ئەۆڕۆ، گۆشارەکان دژ بە کەمایەتیە ئێتنیکی و ئایینیەکان لە ئێراندا درێژەی هەیە. چالاکانی ئاشتیخوازی سەر بە کەمایەتیەکان، دەکەونە بەر ئازار و سزای قۆرسیان بە سەردا دەسەپێندرێ.


‌حکوومەتی ئێران، دوودڵی لە بە کار هێنانی ئەشکەنجە یا لە نێۆبردنی فیزیکیی پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ ناکات.


تا بە ئەۆڕۆ، خوێندن لە خوێندنگەکان بە زمانی فارسی و، سەرەڕای مادەکانی ١٥ و ١٩ی یاسای بنچینەیی ئێران، بە کار هێنانی زمانەکانی دیکە لە خوێندگەکاندا قەدەغەیە.


لە ماوەی ٣٨ ساڵ دەسەڵاتدارێتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، کوردەکان هیشتا وەلا دەنرێن و دەکەونە بەر هەڵاواردن.


لە ٢٠١٦دا، بە سەدان هاوڵاتی کورد، لە سێدارە دران، کوژران و لە بەندکراون. ئەو توند و تیژییانە لە دوایین ڕاپۆرتی ڕاپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕەنگی داوەتەوە. ژمارەی لە سێدارە دراوانی کورد، بە شێوەیەکی بەرچاو بە نیسبەتی سەرانسەری ئێرانەوە زیاترە.


بێدەنگی کۆمەڵگای نێۆنەتەوەیی، ماشینی لەسێدارەدانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی زیاتر هانداوە.


لێرەدا، دەمهەوێ سوپاسی ڕاپۆرتێری تایبەت بکەم بۆ ئەو کارە سەرنجڕاکێشەی، و داوا لە ئەندامانی شۆرا بکەم کە ڕاسپاردەکەی بۆ نۆێ بکەنەوە.

 

 

ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ
info@zagros-centre.org

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک