بارودۆخی
نووسه‌ران و چاپه‌مه‌نییه‌کانی کوردستان له تورکیا و سوریا .
وه‌رگێڕان له ئینگلیسییه‌وه:
مه‌ولوود خانچه‌زه‌رد
***
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له لایه‌ن نووسه‌رێکی کورد؛ به ناوی « م.
ماڵمیسانیج – M. Malmisanij » که هه‌ر ئێستا دانیشتوی وڵاتی سوئێده ،
ئاراسته کراوه. ئه‌و به‌شه له‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه؛ کۆمه‌ڵێک
زانیارییه سه‌باره‌ت به‌و نووسراوه و ووتار و کتێبانه‌ی که به
زمانی کوردی له تورکیا و سوریا و عێڕاق له چاپ دراون و بڵاو کراونه‌ته‌وه.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وانه سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه له تورکیا و سوریا
له ساڵی 2006 ی زایینی دا کۆتایی پێ هاتووه و ته‌واو بووه، به‌ڵام
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه کوردییانه له سه‌ر عێڕاق هێشتا کۆتایی پێ نه‌هاتووه
و له ده‌ستی چاپ دایه. ئه‌م په‌ڕتووکه، یه‌کێک له هه‌وه‌ڵین ئه‌رک
و لێکۆڵینه‌وه مه‌یدانییانه‌یه که تیشک ده‌خاته سه‌ر پانتایی و
بارودۆخی مێژویی و هه‌روه‌ها ژینگه و شوێنه‌واری سیاسی ئێستا. جیا له
که‌سایه‌تییه دیاریکراوه‌کان و ئه‌و کتێبانه‌ی که به زمانی کوردی له
تورکیا و سوریا نووسراون، زانیارییه‌کی به نرخیشه سه‌باره‌ت به
ئاماژه به هێندێک له ئه‌و بنکه و ناوه‌نده بڵاڤۆکانه. له زۆربه‌ی
ئه‌و وڵاتانه‌ی که کورد ( به زاراوه جۆراوجۆر و به‌کارهێنانی ئه‌لف
و بێی نووسینی زمانی کوردی جیاوازییانه‌وه « عه‌ڕه‌بی ، لاتین و
سیریلیک- Cyrillic» )، ئێستا تێ‌یان دا ده‌ژی، له به‌کارهێنانی زمانه‌که‌یان
به‌رگری کراوه. زاراوه‌ی کرمانجی Kurmanci ) ( و کرمانجکی Kırmancki )
( یه‌کێک له‌و زاراوانه‌ن که له تورکیا دا کوردان قسه‌ی پێ ده‌که‌ن
که له ساڵی 1928 ه‌وه بۆ نوسینی ئه‌م زاراوانه پیتی لاتین به‌کارده‌هێنن.
له ماوه‌ی سه‌رده‌می عوسمانییه‌کان دا بڵاڤۆکه کوردییه‌کان به هۆکار
گه‌لێکی ڕامیاری و سیاسی به‌رگریان لێ ده‌کرا. به دامه‌زراندنی سیسته‌می
نوێی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌ی تورک ( 1923 ) و هه‌روه‌ها نه‌خشه و پلانی
ڕێفۆرم و چاکه‌سازی ڕۆژئاوا له ساڵی 1925، زه‌خت و گوشار و به‌رگری
کردن دژی ده‌رچوونی بڵاوڤۆکه کوردییه‌کان به شێوه‌ی جیددی و ڕاسته‌وخۆ
له تورکیا دا هاتنه ئاراوه و جگه له زمانی تورکی، هیچ زمانێکی تر
به فه‌رمی نه‌ناسرا؛ تا ئه‌و جێیه که به شێوه‌ی گشتی له ئه‌نیستیتۆ
فه‌رمییه‌کان، به‌کارهێنانی زمانێکی غه‌یری تورکی قه‌ده‌غه کراو و به
جورم و خه‌یانه‌ت به وڵات ناسرا. ئه‌گه‌ر چی ده‌وڵه‌تی نوێی تورکیا
سیاسه‌تی توانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی دژ به نه‌ته‌وه‌ی کوردی گرته پێش،
به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی له ساڵانی 1960 و 1970 ی
زایینی دا گه‌شه ده‌سێنێت و له‌و کاته دا تاقمێک له ڕووناکبیرانی
کورد هه‌وڵی بڵاوکردنه‌وه و له چاپ دانی کتێب و گۆڤاره کوردییه‌کانیان
دا. له‌و کاته‌وه که ته‌نانه‌ت هه‌بوونی کتێبێکی کوردی وه‌کوو جورمێک
ناسراوه، بنکه و ناوه‌نده چاپه‌مه‌نییه‌کانی تورکیا بێزارن له‌وه‌ی
که به‌رهه‌مێک به زمانی کوردی چاپ و بڵاو که‌نه‌وه. له نێوانی
ساڵانی 1971تا 1980 حکومه‌تی نیزامی تورکیا به‌رگری کرد له بڵاوکردنه‌وه‌ی
چاپه‌مه‌نییه‌کانی کوردی. له ماوه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا، ته‌نانه‌ت
زیندانیان و به‌ندکراوه‌کانیش مافی ئه‌وه‌یان نه‌بوو که ئاخاوتن و
پێوه‌ندییه‌کانییان به زمانی کوردی بێت. ئه‌م بارودۆخه له لایه‌ن په‌رله‌مانی
تورکیاوه له ساڵی 1991 دا به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌کرانی کتێب
و بڵاڤۆکه کوردییه‌کان ، به تایبه‌ت به هێنانه ئارای ته‌رح و نه‌خشه‌ی
هاوئاهه‌نگی یه‌کێتی ئوڕووپا ( بۆ چوونه ناو ڕیزی تورکیا بۆ یه‌کێتی
ئوڕووپا ) له ساڵی 2002 دا گۆڕانی به سه‌ر داهات. هه‌ر چه‌ند له
نێوان ساڵانی 1990 و 1999 دا؛ 212 کتێبی کوردی بڵاو کرانه‌وه، به‌ڵام
هێشتا خوێندن به زمانی زگماکی له تورکیا دا قه‌ده‌غه‌یه. له حاڵی
حازر دا گۆڤار و وه‌رزنامه‌کان له لایه‌ن ئۆڕگان و ڕێخراوه سیاُسییه‌کان
بڵاو ده‌کرێنه‌وه.
ئاخاوتنی کورده‌کان له وڵاتی سوریا به زمانی کورمانجییه. هه‌ر چه‌ند
شێوه‌ی نووسین له سوریا به شێوه‌ی فه‌رمی به ئه‌لف و بێی عه‌ڕه‌بییه،
به‌ڵام نووسه‌رانی کورد بۆ نووسینی کوردی، شێوه نووسینه‌که‌یان به ئه‌لف
و بێی لاتینییه. هه‌وه‌ڵین کتێبی کوردی له سوریا له ساڵی 1925 دا به
زاراوه‌ی کوردی باشوور ( موکری - Mukri ) بڵاو کرایه‌وه. کتێبه
کوردییه‌کان له ساڵی 1930 دا به زاراوه‌ی کورمانجی هاتنه ئاراوه.
هه‌وه‌ڵین گۆڤاری کوردی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریێتی فه‌ڕانسه دا (
له سوریا ) بڵاو کراوه ( 1946- 1920 )، که له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌رگرییه‌ک
سه‌باره‌ت به بڵاوکردنه‌وه‌ی چاپه‌مه‌نییه‌کان به زمانی کوردی نه‌بوو.
له ساڵی 1959 دا که سوریا به سه‌ربه‌خۆیی گه‌یشت، له‌و کاته‌وه
سیاسه‌تی ته‌بعیز و جیاوازی نێوان کورد و عه‌ڕه‌ب له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی
نوێی سوریاوه هاته ئه‌نجام، تا ئه‌و جێیه که به کارهێنانی زمانی
کوردی به شێوه‌گه‌لێکی جۆراوجۆر به‌رگری لێ‌کرا. که یه‌کێک له‌وانه،
هه‌ڕه‌شه ی به‌رگری کردن و قه‌ده‌غه کردنی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌کانی
کوردی بوو. سوریای ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی به‌عس ( 1990-1963) پلانی
داڕشتنی « که‌مه‌ربه‌ندی عه‌ڕه‌بی- Arab-belt » هێنا ئاراوه. سوریا به‌و
کارانه، ده‌یهه‌وێ به توند کردنی گوشار و زه‌بر و زه‌نگ و به‌رگری
کردن له خوێندن و نووسین به زمانی کوردی، کوردان ڕاو بنێت و مه‌جبووریان
کات که خاک و نیشتمانی خۆیان به‌جێ بهێڵن. له‌و کاته دا به هۆی ئه‌م
بارودۆخه نائاساییه‌ی که‌گۆڤاره‌کوردییه‌کان به‌ره‌وڕووی ببوون، ته‌نیا
بڵاوکردنه‌وه‌یان مه‌ترسیدار نه‌بوو؛ به‌ڵکوو زۆر گرانیش ته‌واو ده‌بوون
( خه‌رجی زۆری هه‌ڵده‌گرت ) . ئه‌م ڕه‌وته که‌مێک باش بۆوه ته‌نیا ئه‌و
کاته ی که گڕووپه جۆراوجۆره‌کانی کورد هاتنه سه‌ر ئه‌وه که
چالاکی بڵاوکردنه‌وه‌ی بڵاڤۆکه‌کان بۆ لوبنان بگوێزنه‌وه و دوایش به
نهێنی و قاچاخی به‌رهه‌مه چاپ کراوه‌کان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ناوخۆی
ووڵات. له ساڵی 1990 دا هیچ گۆڕانکارییه‌کی یاسایی و مه‌شروع نه‌بوو
که له‌و وه‌خته دا به باشی و هێمنایه‌تی و به لێبوردویی هه‌ڵس و که‌وت
ده‌گه‌ڵ کورده‌کان بکرێت. له ڕاستی دا هه‌ر دووک بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
کوردی باشوور و باکووری کوردستان و هه‌ر وه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی ژماره‌یه‌ک
له چاپی وه‌رزنامه‌کوردییه‌کان له ئوڕووپا و له‌و ناوچه‌یانه‌دا،
شوێنه‌وارێکی پۆزێتیڤی هه‌بوو بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤار و کتێبه‌کان له
سوریا و لوبنان، که له‌وانه سێ کتێبیان له ساڵی 1970 دا بڵاو بۆوه
و له ساڵی 1990 دا ڕاده‌ی ده‌رچوونی ئه‌م کتێبانه به 111 کتێب گه‌یشت.
دوای ناکۆکییه‌کانی نێوان عه‌ڕه‌به‌کان و کورده‌کان له ساڵی 2004 ، ئه‌م
بارودۆخه دیسان خراپتر بۆوه تا ئه‌و جێیه که سیاسه‌تی کۆنتڕۆڵ و
گوشار بۆ سه‌ر خاوه‌نی بنکه و ناوه‌نده‌کانی چاپ و بڵاوکراوه‌کان
زیاتر کرا. چاپ و بڵاو کردنی کتێبه‌کان که به پێی حوکمێکی یاسایی له
ساڵی 2001 دا هاته ئه‌نجام، کۆنتڕۆڵ ده‌کرێن و له ژێر چاوه‌دێری دان.
ئه‌م حوکمه مودیر و خاوه‌ن بنکه و ناوه‌نده چاپه‌مه‌نییه‌کان مه‌جبوور
ده‌کات که هه‌ر شتێکی که له‌و سه‌رده‌مه دا چاپ ده‌کرێت، نووسه‌ر و
ناوه‌ڕۆکی ئه‌م چاپ کراوانه ده‌بێ به ڕوونی گوزارش بکرێت. بڵاو کردنه‌وه
و ده‌رچوونی هه‌ر چه‌شنه چاپه‌مه‌نییه‌ک ته‌نیا کاتێک ده‌توانێ بێته‌دی
که له‌وه پێش، به پێی داواکارییه‌ک له وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و ڕاگه‌یاندن
له گه‌ڵ سه‌رچاوه و نووسخه خه‌تییه‌کانیان هه‌ماهه‌نگی کرابێت. بۆ
کۆنتڕۆڵی زیاتر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، وه‌زاره‌ت، هه‌روه‌ها پێویستی به
کۆپییه‌کی ئه‌م کتێبانه‌یه که بۆ یه‌که‌م جار بڵاو کراونه‌ته‌وه. وه‌زاره‌تی
ئیتلاعات و ڕاگه‌یاندن به فه‌رمی به‌ڵێنی به تاقمێک له نووسه‌رانی
کوردی دابوو که کتێب و نووسراوه فۆلکلۆره‌کانیان به دوو زمانی کوردی
و عه‌ڕه‌بی بڵاو بکه‌نه‌وه ( کوردییه‌که‌ی ده‌بێ به زمانی عه‌ڕه‌بی
وه‌رگێڕدرابێته‌وه ). نزیکه‌ی ده کتێب هه‌ن که به شێوه‌ی یاسایی له
سوریا بڵاوکراونه‌ته‌وه و به فه‌رمی له کتێب فرۆشییه‌کان ده‌فرۆشرێن.
له تورکیا تا ساڵی 2006 ی زایینی، 254 نووسه‌ر هاتوونه ته مه‌یدانی
خه‌باتی نووسینه‌وه که به زاراوه‌کانی کورمانجی Kurmanci (195) و
کرمانجکی « زازاکی » ( Kırmancki (Zazaki -39 کتێبه‌کانیان نووسیوه که
له‌وانه 195 کتێب به زاراوه‌ی کورمانجی و 39 کتێبیش به زاراوه‌ی
کرمانجکی ( زازاکی ) نووسراون. له ناو ئه‌و 254 نووسه‌ره‌دا؛ ته‌نیا 6
که‌سیان ئافره‌تن، 56 که‌سی تر له‌و نووسه‌رانه هه‌ر ئێستا له
ئوڕووپا ده‌ژین و ژماره‌یه‌کی هه‌ره گرینگ‌یان، نووسه‌رانی ناخۆیین که
له شاره‌کانی ماردین و دیاربه‌کر ڕا هاتوون.له تورکیادا نووسه‌رانی
به‌رهه‌مه‌بڵاوکراوه‌کانیش له سوریا ( 10 که‌س ) و ئه‌مریکا ( 8 ) و
عێڕاق ( 1 ) و ئێرانن ( 1 ). نزیکه‌ی ئه‌م 67 وه‌رگێڕه‌ی که هه‌ن له
زمانی تورکییه‌وه وه‌رده‌گێڕنه‌وه، ئه‌وانه‌ی تر له زمانه‌کانی
ئینگلیسی و عه‌ڕه‌بی و فارسییه‌وه وه‌رده‌گێڕنه‌وه. هێندێک له‌وانه
هاتوون ئه‌و کتێبانه که کۆن و قه‌دیمی و ده‌ستنووسن و به ئه‌لف و
بێی عه‌ڕه‌بی و سیریلیک نووسراون هێناویانه‌ته سه‌ر ئه‌لف و بێی لاتین.
نووسه‌رانی کوردی سوریا زۆربه‌یان ڕووحانی بوون، به‌ڵام له ده‌یه‌ی 90
دا هێندێک له‌نووسه‌رانی ناوخۆیی ( که هه‌شت که‌س له‌وانه نووسه‌ری
ئافره‌تن ) سه‌ریان هه‌ڵدا. سه‌رجه‌می ئه‌م نووسه‌رانه له ساڵی 1925
ه‌وه که له سوریا و لوبنان خه‌ریکی چاپ و بڵاوکردنی کتێبه‌کان بوون،
123 که‌سن که له‌وانه 95 نووسه‌ریان هی ڕۆژئاوای کوردستانن که ته‌نیا
47 که‌سیان ئێستا دانیشتووی سوریان، ته‌نیا 5 که‌س له‌و 28 که‌سه‌ی
پاشماوه‌ی تری ئه‌م 123 که‌سه ( که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ کرد )
نووسه‌ری کورد نین.نووسه‌رانی کورد له سوریا خاوه‌نی ڕێخراوه‌یه‌کی
تایبه‌ت به خۆیان نین؛ به‌ڵام هێندێک له‌وانه ئه‌ندامی ڕێخراوی PEN ی
کوردی له ئاڵمانن. ڕاست کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان و ڕازاندنه‌وه و ته‌ڕڕاحی
و پیتچنینی لاپه‌ڕه‌کان به شێوه‌ی ئاسایی له لایه‌ن که‌سانێکی ناشییه‌وه
به‌ڕێوه‌ده‌چن ( نووسه‌ران و دۆست و هاواڵه‌کانیان ). له‌و ڕووه‌وه
چۆنییه‌تی ئه‌م بڵاڤۆکانه زۆر باش و به‌که‌ڵک نین.
هه‌تا ساڵی2006 ، 654 کتێب به زاراوه‌کانی کورمانجی ( 580 ) و
کرمانجکی ( زازاکی – 74 ) بڵاو بوونه‌ته‌وه که 579 دانه له‌وانه له
نێوان ساڵانی 1990 و 2006 دا سه‌ریان هه‌ڵداوه. له ئه‌نجام دا 103
کتێب بۆ هه‌وه‌ڵین جار له ده‌ره‌وه چاپ و بڵاو بوونه‌ته‌وه که
زیاتریان له سوێد چاپ و بڵاو کراونه‌ته‌وه.نزیکه‌ی 30 دانه له
کتێبه کوردییه‌کان، ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌رده‌می عوسمانییه‌کان که
زیاتریان ده‌ستنووس بوون به ئه‌لف و بێی عه‌ڕه‌بی. هه‌روه‌ها هێندێکیش
وه‌رگێڕدراوی ده‌قی ته‌وڕات هه‌یه. هه‌وه‌ڵین کتێب، ئه‌شعارێک بوو به
زمانی کوردی که له ساڵی 1844 دا له ئیستانبوول له چاپ درا. له
نێوان هه‌ردووک به‌رهه‌مه‌کان و وه‌رگێڕدراوه‌کانی پێشتر کۆمه‌ڵێک کتێب
سه‌رکه‌وتوانه له‌و چه‌شنانه سه‌ریان هه‌ڵداوه که 174 کتێبیان
شێعرن، 69 دانه‌یان ڕۆمانن و هه‌روه‌ها 65 دانه‌شیان کورته چیرۆکن. له
ناو ئه‌م چاپ کراوانه‌دا هێندێک کتێب سه‌باره‌ت به فۆلکلۆر، فه‌رهه‌نگۆک،
مه‌زهه‌بی و منداڵان و هتد هاتونه‌ته دی. پشتیوانی پێویست له لایه‌ن
ئینستیتۆ و ڕێخراوه‌کانی بیانییه‌وه وه‌کوو ئاژانسی هاوکاری گه‌شه‌پێدانی
نێونه‌ته‌وه‌یی سوێد ( SIDA ) کراوه. بنکه و ناوه‌نده‌کانی بڵاو
کردنه‌وه‌ی کوردی له تورکیا هه‌وه‌ڵ جار له لایه‌ن ئۆڕگان و ڕێخراوه‌کانی
سیاسییه‌وه دامه‌زرا. هه‌ر ئێستا ئه‌وان به چاکی ئاماده نین و بۆیان
نه‌ڕه‌خساوه و ته‌نیا تاقمێک کاربه‌ده‌ستیان هه‌یه. به 8 له‌سه‌دی
ماڵیاتی ّبه نرخی زیاتر « 8% of VAT » و 40 له سه‌دی « 40% » دابه‌شکردن
به داشکاندنی نرخ ( ته‌خفیف ) و 10 له سه‌دی « 10%» بۆ وه‌رگێڕ و باج
گرتن له سه‌ر سود و قازانج، شتێکی زۆر سه‌یر نییه که زۆربه‌ی بڵاو
که‌ره‌وه‌کان دوای که‌مێک بڵاوکردنه‌وه وازی لێ بێنن و وێڵی که‌ن. له
ساڵی 2000 زیاتر له 40 بنکه و ناوه‌ندی کوردی له تورکیا پێکهاتوون و
دامه‌زراون، به‌ڵام نزیکه‌ی 50 له سه‌دی «50% » ئه‌و بڵاو کراوانه (
305 کتێب ) له 8 بڵاوکه‌ره‌وه‌وه ده‌رچوون. دیاربه‌کر و ئیستانبوول
بنکه و ناوه‌ندی بڵاوکراوه‌کرانی کوردی و ده‌رچوونی وه‌رزنامه
کوردییه‌کان بووه.چاپی کتێبه‌کوردییه‌کان به شێوه‌ی ئاسایی له
ئیستانبوول له‌وه‌ی که دابه‌ش بکرێت و بگاته ده‌ست خوێنه‌رانی کورد،
زۆر سًخت و گران بۆ خوێنه‌ران ته‌واو ده‌بێت. چاپی زۆربه‌ی کتێبه‌کان
له 100 دانه تێپه‌ڕ نابێت. بۆ چاپی 100 نووسخه بۆ هه‌ر کتێبێکی 100
لاپه‌ڕه‌یی، به‌ینی 500 تا 714 دۆلاری ئه‌مریکا ( USD ) خه‌رج هه‌ڵده‌گرێت.
دابه‌ش کردنی کتێب به شێوه‌ی ئاسایی له نێو کتێب فرۆشه‌کان له ڕیگه‌ی
کۆمپانییه‌کان یان فرۆشیاره‌گه‌ڕۆکه‌کان ئه‌نجام ده‌درێ. هه‌ڵبه‌ت دوای
ساڵی 2003 ش له ڕێگه‌ی پۆسته‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێ. کتێب فرۆشییه‌کان بۆ
فرۆشی کتێبه کوردییه‌کان له تورکیا ده‌بێ له شاره ئه‌سلییه‌کان و
ئه‌و شار و شارۆچکانه‌ی که جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردی تێدایه دابمه‌زرێن.
کاناڵه‌کانی تری دابه‌شکردن، له ڕێگه‌ی کردنه‌وه و دانانی کتێب له
فه‌ستیواڵه کان ( که له شاره گه‌وره‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت ) و هه‌روه‌ها
له ڕێگه‌ی به‌شداری کردن له پێشانگاکانی کتێبه. هێندێک له بڵاوکه‌ره‌وه‌کانی
پێوه‌ندیدار به ڕێخراوه سیاسییه‌کان له پشتیوانییه‌ک که له‌و پێوه‌ندییه‌دا
به وان ده‌کرێت به ئیمتیازێک بۆ ئه‌وان دێته ئه‌ژمار. دۆزینه‌وه‌ی
ڕیگاچاره‌کانی وه‌کوو شه‌وه شێعر و وێژه ئه‌ده‌بییه‌کانیش ده‌توانێ
ڕۆڵی کاریگه‌ر و گرینگی بۆ بڵاو کردنه‌وه و دابه‌ش کردنی کتێبه‌کان هه‌بێت.
بڵاڤۆکه کوردییه‌کان له تورکیا هه‌ر ساڵه‌ی مابه‌ینی 100 تا 1000
کتێبیان لێ ده‌فرۆشرێ. داشکاندنی نرخی فرۆش ( ته‌خفیف ) له مابه‌ینی
30 له سه‌د « 30% » ( له لای دابه‌شکه‌ر ) تا 60 له سه‌د «60 % » (
له لای ئه‌و که‌سه‌ی بڵاوی ده‌کاته‌وه له به‌رامبه‌ر دانی پاره‌ی
حازر ) دایه. هیچ نووسه‌رێکی کورد له باکووری کوردستان ( تورکیا )
نییه که له ڕێگه‌ی نووسینه‌وه پاره وه‌ده‌ست بێنێت و ژیان پێک
بێنێت. به که‌مێک جیاوازییه‌وه، هیچ نووسه‌رێک تا ئێستا مافی نووسین
و لێکۆڵینه‌وه‌ی نه‌بووه به واتای تر بۆ هه‌وڵ و زه‌حمه‌تی نووسینه‌کانی
پوڵ و پاره‌یه‌کی پێ نادرێ. زۆرترین فرۆشی کتێبه‌کان، کتێبه ده‌ستووری
یان ڕێزمان و فه‌رهه‌نگۆکه‌کانن.له چاو کتێبه تورکییه‌کان نرخی کتێبه
کوردییه‌کان نزمترن ( 13% ) ڕێژه‌ی کورده خوێنده‌واره‌کانیش زۆر نزمتر
و له خوارترن له چاو ژمێره‌ی تێکڕای تورکه‌کان. ژماره‌ی خه‌ڵکی نه‌خوێنده‌واری
نیشته‌جێی ئه‌و پارێزگایانه‌ی که جه‌ماوه‌ری کوردی تێدا ده‌ژین له
چاو ژمێره‌ی تێکڕایی تورکان له سه‌رترن. نزیکه‌ی 13 له سه‌دی (13%)
خه‌ڵک، خوێندنی زمانی تورکییان هه‌یه و ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که هه‌شت
ساڵ خوێندنی سه‌ره‌تاییان ته‌واو کردووه 35 له سه‌دی « 35 % » جه‌ماوه‌ر
پێک دێنن. زۆر که‌م له کورده‌کانی تورکیا ده‌توانن به زمانی کوردی
بنووسن و بخوێننه‌وه، زۆربه‌یان بۆ خۆیان فێری بوون.
سه‌رجه‌م کتێبه‌کوردییه‌کان له سوریا و لوبنان 220 کتێبه که له
نێوان ساڵانی 1920 و 2006 دا سه‌ریان هه‌ڵداوه. ته‌نیا 51 دانه له‌و
کتێبانه له نێوان ساڵانی 1925 و 1989 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه که
پاشماوه‌ی له نێوان ساڵانی 1990 و 2006 دا چاپ کراون که زۆربه‌ی هه‌ره
سه‌رووی ئه‌و کتێبانه؛ بریتین له 112 کتێبی شێعر، 20 دانه کورته
چیرۆک، 14 دانه فۆلکلۆر، 13 دانه کتێبی منداڵان و 11 دانه په‌ڕتووکی
سه‌ره‌تایی ئه‌لف و بێ. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک کتێبی دیکه هاتوونه ده‌رێ
له بابه‌ت : ژیاننامه، ڕۆمان، بیۆگڕافی، مێژوویی، ئایینی و مه‌زهه‌بی
، فه‌رهه‌نگۆک، ڕێزمان و فێرکاری سه‌ره‌کییه‌کان. زۆربه‌ی چاپ کراوه‌کانی
کوردی له سوریا به هۆی قه‌ده‌غه بوونیان به شێوه‌ی نا یاسایی و
قاچاخ بڵاو کراونه‌ته‌وه. کتێبه کوردییه‌کان نه نێوی ئه‌و که‌سه‌ی
بڵاوی ده‌کاته‌وه و نه نێوی ئه‌و بنکه و ناوه‌ندانه‌ی که له‌وێ دا
چاپ و بڵاو ده‌بنه‌وه به سه‌ره‌وه‌یه. زۆرتری ئه‌و کتێبانه له «
به‌یرووت » بڵاو ده‌بێته‌وه. بنکه و ناوه‌نده چاپه‌مه‌نییه‌کان ده‌بٌێ
له ده‌مێشق و ئالێپپوو دابمه‌زرێ. چاپی ئۆفسێت بۆ هه‌ر کتێبێکی 200
لاپه‌ڕه‌یی به چاپ کردنی 200دانه، مابه‌ینی 308 و 385 دۆلاری ئه‌مریکا
خه‌رج هه‌ڵده‌گرێت. له چاپ دان به شێوه‌ی ئاسایی له 40 تا 2000 دانه
جیاوازی هه‌یه. فرۆش و بڵاو کردنه‌وه‌ی کتێبه‌کان له سوریا پێویستی
به ئیزن دانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و ڕاگه‌یاندنه. بۆیه له ساڵی
1990 دا هێندێک له کتێب فرۆشه‌کان که کتێبی کوردیان بوو به دزی
کتێبه کوردییه‌کانیان به 40 تا 50 له سه‌دی نرخ داشکان ( ته‌خفیف )«
40-50 % » بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی پاره‌ی حازر ده‌ده‌ن ( نه‌غد پوڵه‌که‌ی ده‌ده‌ن
) و 10 تا 20 له سه‌دیش « 10-20 % » به قه‌رز یان ئه‌مانه‌ت ده‌فرۆشتن.
ڕێگه‌چاره‌ی تریش هه‌بوون بۆ بڵاو کردنه‌وه که بریتین له بڵاو کردنه‌وه
له ڕێگه‌ی نووسه‌ران و دۆست و هاواڵانیان و گڕووپی هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی
یان پارت و حیزبه کوردییه‌کان. به هۆی ئه‌م ته‌گه‌رانه‌وه، فرۆشی
کتێبه‌کوردییه‌کان که له ساڵی 2005 دا ده‌رده‌چوون، نزیکه‌ی 1.5
دۆلاری ئه‌مریکا بوو، بۆ به‌راورد کردن، مێژه‌ی تێکڕایی نرخی هه‌ر
کتێبێک که به زمانی عه‌ڕه‌بی بڵاو ده‌بێته‌وه 5.70 دۆلاره. ورده
کتێبه‌کوردییه‌کان به نهێنی له لایه‌ن پارته کوردییه‌کان یان شه‌خسییه‌کان
له ئالێپپوو و قامیشلی وه‌ڕێده‌خرێن. ژماره‌ی خوێنده‌واری له نێو
کورده‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان زۆر له سه‌رێ نییه، ئَه‌گه‌رچی ته‌نیا
زاراوه‌ی کورمانجی له ڕۆژئاوای کوردستان به کار ده‌هێندرێ، به‌ڵام
زۆر نین ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که ده توانن به ئه‌لف و بێی کوردی لاتین
بنووسن و بخوێننه‌وه. خوێنده‌واره‌کان له سوریا کتێبه‌کان به زمانی
کوردی نازانن و پێویستیان به فه‌رهه‌نگۆکی عه‌ڕه‌بی – کوردی هه‌یه.
کتێبخانه‌کان له تورکیا سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای قه‌ده‌غه
کردن، حه‌ز له دانانی کتێبه کوردییه‌کان له‌و ناوه دا ناکه‌ن؛ جگه
له کتێبخانه‌ی زانستگای بۆسپۆرووس ( که هه‌ندێک کتێبی فه‌رهه‌نگۆک و
ڕێزمانی کوردی هه‌یه ) و هه‌روه‌ها شاره‌وانی وارتوو که خوازیاری
هێنانی ئه‌و کتێبانه‌ن به هۆی کرانه‌وه‌ی کتێبخانه‌یه‌کی نوێ له‌و
شوێنه‌دا. کتێبخانه‌ی میللی ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می قه‌ده‌غه‌کرانیش
دا هه‌ڵگری کتێبه کوردییه‌کان بووه؛ ئه‌و کتێبخانه‌یه 170 کتێبی
کوردی هه‌یه که له ناوخۆ و ده‌ره‌وه بڵاو بوونه‌ته‌وه.کاتێک که
هیچ کتێبخانه‌یه‌کی کوردی له تورکیا نییه، چه‌ندین کتێبخانه له
لایه‌ن ئه‌نستیتۆ و ڕێخراوه کوردییه‌کان له ئوڕووپا و ئه‌مریکا
پێکهاتوون. ئێنترنێت ئامێرێکی باشه بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی کتێب و ڕۆژنامه
و گۆڤاره کوردییه‌کان و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانهه‌وێ
سایت و وێبلاگی خۆیان درووست بکه‌ن که هه‌ندێک له‌و که‌سانه له سایت
و وێبلاگه تایبه‌تییه‌کانیان، به‌رهه‌می نووسه‌ران و بڵاڤۆکه‌کان و وت
ووێژی به‌ڕۆژ و وتاره‌کان و شێعره‌کانیان و هه‌روه‌ها کتێب گه‌لێک به
شێوازی پێ دی ئێف (( PDF)) ده‌خه‌نه سه‌ر. هه‌بوونی بڵاو کردنه‌وه‌ی
کتێبه کوردییه‌کان له تورکیا هێشتا تووشی زۆرێک له کێشه‌کانه. هه‌ر
چه‌ند حوکمی قه‌ده‌غه‌کران و سانسۆر کردنی زمانی کوردی تا ڕاده‌یه‌ک هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه،
به‌ڵام له گه‌ڵ که‌م بوونی ئیمکاناتی ماڵی و بڵاو کردنه‌وه‌ی بێ ده‌رامه‌ت
و بێ که‌ڵک و که‌م بوونی ڕاده‌ی فرۆشی کتێب و بڵاڤۆکه‌کان به‌ره‌وڕوویه.
ئۆڕگان و بنکه و ناوه‌ندگه‌لێکی فه‌رهه‌نگی و بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌کان،
گۆڤار و کتێبه‌کان به‌زمانی کوردی دامه‌زراوه، ئه‌و بنکانه له لایه‌ن
حیزبه سیاسییه‌کانه‌وه یارمه‌تی ده‌درێن، به‌ڵام جاروبار بۆ نووسه‌ران
؛ به تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی که نایانهه‌وێ ڕێڕه‌وی ڕێبازی ئه‌و
حیزبه بن، ( ئه‌م یارمه‌تیانه ) ڕاگیر ده‌کرێن و نادرێن .
نووسه‌ره کورده‌کان له سوریا ته‌نیا دوای ساڵی 0200 توانیان ده‌ستیان
به بڵاوکردنه‌وه ( به شێوه‌ی ئینتێرنێتی ) ڕابگات، کاتێک که
ئینتێرنێت له وڵات هاته ئاراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕاستییه که ڕێژه‌ی
سه‌دی به‌کارهێنه‌رانی ئینتێرنێت له خوارێیه ( نزیکه‌ی 4.3 % ).
نووسه‌ره کورده‌کان، بڵاوکردنه‌وه به شێوه‌ی ئینتێرنێتیان زۆر له
لا گرینگه، له‌و کاته‌وه که ئه‌وان ده‌توانن نووسراوه کوردییه‌کان
له حیزبه‌کانی تری کوردستان و وڵاتانی تر بخوێننه‌وه و به‌رهه‌مه‌کانیان
به کامپیوتێر بڵاو بکه‌نه‌وه. لێکۆڵینه‌وه و کتێب و وتاره‌کان له
سه‌ر شاشه‌ی وێبلاگ و سایته‌کان دا به زمانی کوردی هاتووه. گرینگ
ترین کێشه‌ی بڵاڤۆکه‌کوردییه‌کان له ڕۆژئاوای کوردستان ( سوریا ) ئه‌م
گیروگرفت و ته‌گه‌رانه‌ن که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه درووست ده‌کرێن.
ئه‌و ته‌گه‌ره‌و گیروگرفت و سانسۆرکردنانه له سوریا، نووسه‌ره‌کان مه‌جبوور
ده‌کا که ڕێگه‌چاره و ئاڵتێڕناتیوێک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بدۆزنه‌وه،
ته‌نانه‌ت جار‌و باریش مه‌جبوورن شێوه‌ی نایاسایی بۆ ئه‌م گرفته بدۆزنه‌وه،
به واتای تر به نهێنی بڵاوی بکه‌نه‌وه. له سوریا به پێی سیاسه‌تێک
که دژی بڵاوکردنه‌وه له ئارادایه، مه‌نتقی و ژیربێژییه که
ڕوناکبیرانی کورد په‌نا به ئینتێرنێت به‌رن تا ژماره‌ی په‌ڕتووکی
بڵاڤۆکی وێب سایته‌کان به زمانی کوردی زیاد بکه‌ن و ڕه‌وتی کتێبی
نووسه‌ره‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان ( سوریا ) ڕوو له زیاد بوون بکات...
.
هه‌ر به‌سپاسه‌وه....
بۆکان
سه‌رچاوه‌کان :
English / http://www.efrin.net
Or
http://www.npage.org
له گۆڤاری « مه‌هاباد » دا بڵاو کراوه‌ته‌وه
|