په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٤\٢٠٢١

بارودۆخی پەنەباران لە بەریتانیا و ئەوروپا و

ئاماری گرتن و ژیان لەدەستدانیان لە تورکیا.

 

 
لە کۆبونەوەی لووتکەی وڵاتانی ئەوروپی بریاردرا هاوکاریی دارایی نوێ بدرێ بە تورکیا بۆ رێگەگری لە پەنابەران.

لە رێکەوتنی ٢٥/٣/٢٠٢١ لە کۆبونەوەی لووتکەی ووڵاتانی ئەوروپی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەوروپی ڕەزامەندیان دەربڕی بەپێدانی دارایی نوێ بە تورکیا بۆ مەبەستی لە خۆگرتنی زیاتر لە ( ٣،٦٠٠،٠٠٠ ) سێ ملیۆن و شەش سەد هەزار پەنابەری سوری بۆ ئەو مەبەستەش کۆمیسیۆنی ئەوروپایان ڕاسپارد بە ئامادەکردنی پێشنیارێك لەسەر پێداویستی پێشکەشکردنی دارایی بۆ نزیکی چوار ملیۆن پەنابەری سوری لەسەر خاکی تورکیا. شایەنی باسە پێدانی دارایی نوێ لەلایەن وڵاتانی ئەوروپیەوە ووڵاتانی تریش دەگرێتەوە کە پێشوازیان لە پەنابەرانی سوری کردووە لە خاکەکانیان وەك( عێراق ، ئوردن ، لوبنان ، میسر).

سەرکردەکانی وڵاتانی ئەوروپیش لەبەرامبەردا داوایانکرد دەبێت تورکیا سنورێك بۆ پەڕینەوەی پەنابەران دابنێت و بە تەواوەتی ڕێگری لێبکات و گشت ئەو پەنابەرانەشی گەیشتونەتە یۆنان و وە دورگەکانی یۆنان وە لەداهاتودا دەگەن لەکاتی ڕەتکردنەوەی داوای مافی پەنابەرێتیان وەریانبگرێتەوە هەروەك لە ڕێکەوتنەکەی ساڵی ٢٠١٦ ڕێکەوتوون لەسەری.(ئەنجیلا مێرکڵ)یش ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ تورکیا کرد گوتی" بەبێ تورکیا چارەسەکردنی کێشەی کۆچکردنی پەنابەران قورسە باشترین ڕێگە چارەش پەیوەست بون و بەرەوپێشبردنی ڕێکەوتننامەکەی پێنچ ساڵ پێش ئێستایە".


هەروا گوتیشی" تا ڕادەیەك ئەو ڕێکەوتنامەیە کاریگەری هەبوە لە سەرکەم کردنەوەی پەڕینەوەی پەنابەران و کەم بونەوەی ژیان لەدەسدانی پەنابەران لە دەریا و هەروا بەرەنگاربونەوەی ئەو قاچاخچیانەی بازرگانی بە ژیانی پەنابەرانەوە دەکەن".

سەبارەت بەڕێژەی پەنابەرانی سوری لە جیهاندا نزیکی (٦،٠٠٠،٠٠٠) شەش ملیۆن پەنابەرن کە زۆرینەیان لەم وڵاتانەن:
یەکەم: تورکیا ( ٣،٦٠٠،٠٠٠ ) سێ ملیۆن و شەش سەد هەزار پەنابەر.
دووەم : لوبنان زیاتر لە یەک ملیۆن پەنابەر.
سێیەم : ئەڵمانیا زیاتر لە ( ٧٠٠،٠٠٠ ) حەوت سەد هەزار پەنابەر.
چوارەم : ئوردن ( ٦٦٣،٠٠٠ ) شەش سەد و شەست و سێ هەزار پەنابەر.
پێنجەم : عێراق ( ٢٤٦،٠٠٠ ) دوو سەد و چل و شەش هەزار پەنابەر کە زۆرینەیان لە هەرێمی کوردستانن.
شەشەم : میسر ( ١٣٠،٠٠٠ ) سەد و سی هەزار پەنابەر.
 

ئامادەکردنی :هیوا خدر
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن


 

--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
 

 

لەگەڵ بەردەوامی گەیشتنی پەنابەران بەڕیتانیا یاسای قورستر دەردەکا.

لە رێکەوتی ٢٣/٣/٢٠٢١  ١٨٣  سەدوو هەشتاو سێ پەنابەر بەشەش بەلەم لەیەك ڕۆژدا گەیشتنە بەڕیتانیا لەڕێگای دەریایی مانشەوە.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی بەڕیتانیا جگە لە پشتڕاستکرنەوەی هەواڵەکە ئاماژەی بەوەشدا کە لەهەمان ڕۆژو کاتدا بەرپرسانی ئەمنی دەریایی فەڕەنساش ڕێگریان کردبوو لە پەڕینەوەی  ٥٠  پەنجا پەنابەری تر بۆ بەڕیتانیا هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە ئەمە بۆیەکەم جارە لەم ساڵدا  ١٨٣  پەنابەر لەیەک ڕۆژدا بگەنە بەڕیتانیا لەڕێگایی دەریایی مانش ەوە.

هەروەها بەپێی ئاماری پۆلیسی ئێشکگری دەریایی بەڕیتانیاش: لەسەرەتایی ئەم ساڵەوە تائێستا ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لەڕێگایی دەریایی مانش ەوە گەیشتونەتە بەڕیتانیا بریتیە لە  ٨٥٠  هەشت سەدوو پەنجا پەنابەر کە ئەم ژمارەیە زیاتر لە دوو هیندەی ساڵی پارە کە لەتا هەمان کات  ٣٣٨  سێ سەد و سی و هەشت پەنابەر گەیشتبونە بەڕیتانیا لەڕێگایی دەریایی مانش ەوە

ئەمە لەکاتێکدا حکومەتی بەڕیتانیا بەردەوام ڕێکاری نوێ دەگریتەبەر بۆ ڕێگریکردن و سەختکردنی ڕێگاکانی گەیشتنی پەنابەران بۆ بەڕیتانیا لەڕێگای دەریاوە

سەبارەت بە پێشنیارە یاساییە نۆێیەکانی حکومەتی بەڕیتانیاش تایبەت بە پەنابەران : ئاماژە بەوەدەکات کە ئەو پەنابەرانەی دەگەنە بەڕیتانیا هەلسەنگاندن بۆ کەیس و بارودۆخیان دەکرێت بەمەبەستی مانەوەیان لەبەڕیتانیا لەسەر بنەمایی ئەو ڕێگایانەی لێوەی هاتوون ،ئەگەر دەرکەوت بەڕێگای نایاسایی هاتوون ئەوە بێ بەش دەکرێن لەگشت ئەو مافانەی دەدرێن بەو پەنابەرانەی بە یاسایی هاتوون وە ڕووبەڕوو دیپۆرتکردنەوەش دەکرێنەوە ئەگەر کەیسەکانیشیان لەژێر هەڵسەنگاندیشدا بێت

لەو بارەیەشەوە وەزیری ناوخۆی بەڕیتانیا  بریتی بەتیڵ ئاماژەی بەوەدا ئەو پێشنیارە یاسایانە دەچنە خانەی چاکسازییەوە لە یاسایی کۆچ و کۆچبەران وە زۆر دادپەروەرانەیەو کە ڕێگا بەدەسەڵاتی دادوەریش دەدات کۆتایی بەو قاچاخچیانە بهێنێت کە بازرگانی بە گیانی پەنابەرانەوە دەکەن

ڕێکخراوە ناحکومی و هەڵسوراوانی مافی مرۆڤ و پەنابەرانیش ڕەخنەیان لەم یاسا تازانە گرت و ئاماژەیان بەوەدا کە بە هیچ شێوەیەك ئەمە کاریگەری ناخاتە سەر ئەو قاچاخچیانەی بازرگانی بەژیانی پەنابەرانەوە دەکەن.


ئامادەکردنی :هیوا خدر
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن


 

--------------------------------------------------------------------------------------------------------------



فیدراسیۆن ئاماری گرتن و ژیان لەدەستدانی پەنابەران لە تورکیا بڵاودەکاتەوە.

بەپێی ئاماری فەرمی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا تا رێکەوتی ١٧/٣/٢٠٢١ ژمارەی ئەوپەنابەرانەی وویستویانە لەسنورەکانی تورکیاوە بگەنە ووڵاتانی ئەوروپاو دەستگیر کراون بریتیە لە  ٢٠،١١١ بیست هەزارو سەدوو یانزە هەزار پەنابەر کە لەنیوانیاندا  ٧٦٥  حەوت سەدوو شەست و پێنچ پەنابەریان عیراقیین کە لە پلەی چوارەمی دەستگیرکراوەکاندایە پەنابەرانی ئەفغانیش لەپلەی یەکەمی دەستگیرکراوەکاندان ئەوانی تریش بریتین لە پەنابەرانی وولاتەکانی ئەفغانستان ٧٧٩٨ پەنابەر ، سوریا ٣٧٥٧ پەنابەر ، پاکستان ١١٧٥ پەنابەر ، عێراق ٧٦٥ پەنابەر ، ئۆزبێکستان ٧٤١ پەنابەر ، بەنگلادیش ٧٠٣ پەنابەر ، تورکمانستان ٥١٥ پەنابەر ، ئێران ٥١٠ پەنابەر ، سۆماڵ ٤٠٣ پەنابەر ، فاس ٣٧٤ پەنابەر ، پەنابەرانی ووڵاتانی تریش ٣٣٧٠

سەبارەت بە ژیان لەدەستدانی پەنابەرانیش تا رێکەوتی  ١٧/٣/٢٠٢١  ٩٠  نەوەت پەنابەر لە سنوری دەریایی تورکیا ژیانیان لەدەستداوە کە ئەم ژمارەیە زۆر زیاترە لە ئاست ژیان لەدەستدانی پەنابەران لە ساڵی پاردا لەهەمان کاتدا.تا ڕێکەوتی ١٩/٣/٢٠٢١: ژمارەی ئەو قاچاخچیانەی کە دەستگیرکراون وە بازرگانی بە ژیانی پەنابەرانەوە دەکەن بریتیە لە  ١١٥٠  هەزارو سەد و پەنجا قاچاخچی.

سەبارەت بە وەرگرتنی جۆرەکانی ئیقامەش بۆ مەبەستی مانەوە لە تورکیا تا رێکەوتی ١٧/٣/٢٠٢١ لە کۆی  ١٠١٦٤٢٥  یەک ملیۆن و شانزە هەزارو چوارسەدوو بیست و پێنچ داواکاری جۆرەکانی ئیقامە لە تورکیا  ١٢٥،٤٢٦  سەدوو بیست و پێنچ هەزارو چوارسەدوو بیست و شەش داواکاری جۆرەکانی ئیقامە هاووڵاتیانی عیراقیین کە لە پلەی یەکەمدایە وەزیاتر لە  ٩٠٪  ئەو هاووڵاتیە عێراقیانەی داوای جۆرەکانی ئیقامەیان کردووە بۆ مەبەستی مانەوە لەتورکیا گەنجانن.

شایەنی باسە لەگەڵ کەمکردنەوەی بەربەستەکانی قەدەغەی هاتووچۆ بەهۆی کۆرۆناوە ڕێژەی پەنابەران ڕوو لە زیادبوون دەکات لەماوەی ڕابردووشدا بەڕیوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ڕایگەیاند پێش بینی دەکەین هاتنی پەنابەرانی هەریەك لە ووڵاتانی  عێراق ، ئێران ، ئەفغانستان  لەم ساڵ و ساڵی داهاتوو زۆر زۆر بێت.

 

ئامادەکردنی :هیوا خدر

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی
 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک