٢٨\٧\٢٠١١ بارزانیش گۆڕا.
عه‌لی مه‌حمود
* مه‌به‌ستم
له‌م ئادره‌سه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه نییه بارزانیش په‌یوه‌ندی به بازنه‌یه‌کی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه کردبێت‌و فۆڕمی ئه‌ندامێتی پڕکردبێته‌وه،
چونکه له‌حیزبایه‌تیدا سه‌رکرده‌کان به خۆیان‌و ماڵ‌و مناڵ‌و عێل‌و
عه‌شیره‌ته‌وه سروشتیان وایه، که فۆڕمیان بۆ پارتێک پڕکرده‌وه، یان
به ویراسه ئینتمایه‌کیان به‌میرات بۆ مایه‌وه، ئیتر گۆڕان‌و فڕیدان‌و
داکه‌ندنی ئه‌و پارته حه‌رامه، عه‌بایه‌که‌و خوا خستوییه‌تییه سه‌رشانیان‌و
داکه‌ندنی کفره، گه‌لۆ کێ ده‌ڵێت بارزانیش وه‌ک هه‌مو خه‌ڵکانی دیکه
ناگۆڕێت، من ناڵێم جامانه‌ی سور‌و جلی کوردی فڕێ داوه، له‌جیاتیان
جامانه‌ی ره‌ش یان چاکه‌ت‌و پانتۆڵی ئیتاڵی پۆشیوه، نا ئه‌مانه نییه،
به‌ڵکه ئه‌وه‌تا به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی موشه‌جعینی پارته‌که‌ی که
زۆربه‌یان لایه‌نگری ریاڵ مه‌دریدن، ئه‌و ئاڵای به‌رشه‌لۆنه به‌رزده‌کاته‌وه،
قه‌یچێکه له‌ده‌ره‌وه به‌رشه‌لۆنه بێت له‌ناو کوردستانیش ریاڵ!
سیاسه‌تی هه‌ندێ له‌سه‌رکرده‌کانی کورد هه‌روا بووه، هه‌میشه سه‌ربانێک‌و
دوو هه‌وا! له‌ده‌ره‌وه دیموکراتن، له‌ناوه‌وه‌ش تێڵا به‌ده‌ست‌و ته‌ور
له‌شان.
* له‌کۆبوونه‌وه‌ی
سێ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌که‌ی کوردستان (یه‌کگرتوی ئیسلامی، گۆڕان، کۆمه‌ڵی
ئیسلامی) کۆبوونه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ لایه‌نی حیزبه حوکمڕانه‌کان (یه‌کێتی
نیشتیمانی‌و پارتی دیموکراتی) هه‌ڵپه‌سێردراوه تا ئه‌وکاته‌ی سزا
دارایی‌و سیاسییه‌کان هه‌ڵده‌گیرێن)، (هەر سێ پارتەکەی ئۆپۆزسیۆن
لەهەرێمی کوردستان(بزوتنەوەی گۆڕان‌و یەکگرتوی ئیسلامی‌و کۆمەڵی
ئیسلامی) سکاڵا لەسەر حکومەتی هەرێم تۆماردەکەن بۆ گێڕانەوەی
بودجەکانیان کە چەند مانگێک لەمەوبەر بەهۆی نەبوونی یاسایەک
لەپەرلەمان بڕدراوە". ئێمه له‌ساڵی 1994ه‌وه باجی شه‌ڕی داهات‌و
بودجه ده‌ده‌ین، ئه‌رێ گه‌لۆ ئه‌مانه ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵاتن یان
ئۆپۆزسیۆنی بودجه، باشه بودجه ئه‌گه‌ر بڕابێت، پاره له‌خه‌زێنه نه‌مابێت،
ئه‌م که‌ناڵه ئاسمانیانه چۆن به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌م ماسته موه‌که‌ی
ناوی به‌س به ویکلێکس ئاشکرا ده‌کرێت!
*
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا "له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی براده‌رانی سه‌رکردایه‌تی
گۆڕان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی‌و قسه‌و باسمان هه‌یه، هه‌روه‌ک سوعبه‌ت‌و
گاڵته‌شمان هه‌یه". خۆتان گاڵته ده‌که‌ن‌و له‌سه‌ر جاده‌ش کوڕی خه‌ڵک
به کوشت ده‌ده‌ن، له‌سه‌ر مێزی خواردنه‌وه هاوبیرن‌و له‌سه‌ر مێزی به‌رژه‌وه‌ندییه
تایبه‌تییه‌کانیش دوژمن.
*
"سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی: لیژنه‌که‌یان له‌دوای فه‌رمانه‌که‌ی
سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه ده‌ستبه‌کاربووه‌و تائێستا توانیویانه (9600) مه‌تر
دووجا زه‌وی بگه‌ڕێننه‌وه بۆ شاره‌وانی‌و ده‌ستی به‌سه‌ردابگرن"، به
شاخ‌و شار، کیۆمه‌ترو دۆنم، دابه‌شی ده‌که‌ن، به مه‌تریش وه‌ری ده‌گرنه‌وه!.
* جه‌عفه‌ر
ئیمینکی "بوونی چه‌ند ئه‌ندامێکی مه‌کته‌ب سیاسی هه‌ردوولا له‌ده‌ره‌وه‌ی
هه‌رێم، وه‌ڵامه‌که‌مانی بۆ ئۆپۆزسیۆن دواخستوه"، گه‌رمای هاوین هه‌مو
به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆنی بۆ هانده‌ران راو ناوه، زستان‌و به‌هار
له‌کوردستانن، هاوینیش له‌هانده‌ران، بۆ خۆیان ئاساییه له‌ده‌ره‌وه
بن، به‌ڵام به دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید ده‌ڵێن هه‌ڵاتوه، نازانم مه‌کته‌بی
سیاسی له‌که‌یه‌که‌وه ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووه ئێستا چاوه‌ڕوانی ئه‌وان بن!
ئه‌م کۆترانه بۆ مراوه‌غه، له‌هه‌ڵۆو داڵه‌کان مه‌ترسیدارترن .
* د.
فوئاد پلک زامه‌و زۆر هاوڕێشمه، تێلی بۆم کرد وتی : (ع. ک) وه‌ک
پسپۆڕی یاسایی توێژه‌ر له‌سه‌ر که‌رکوک له‌که‌ناڵی عه‌ره‌بی قسه ده‌کات،
ناوبراو نه که‌رکوکییه‌و نه‌کتێبێکیشی له‌باره‌یه‌وه به ته‌واوی
خوێندۆته‌وه، به هه‌موشی دوو جار شاره‌که‌ی نه‌بینیوه، ئه‌م پسپۆڕه
به‌رامبه‌ر به تورکمان‌و عه‌ره‌به‌کان ده‌توت زمانی به‌ستراوه‌ته‌وه،
ئه‌رێ برا خۆ که‌رکوکمان لێ زیاد نییه بۆ رسوای ده‌که‌یت، باوه‌ڕ بکه‌ن
خوا خێری کاکه قه‌یس قه‌ره‌داغی بنوسێت ئه‌و نه‌بووایه ئه‌م پسپۆڕه
فاشیله له‌سیاسیه فاشیله‌کان زیاتر ئه‌و شاره‌ی رسوا ده‌کرد.
ماڵپه‌ڕی عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
|