خەڵکی کوردستان نەک
هەر پێویستییان بە بارزانی و دەسەڵاتە گەندەڵکار و ستەمگەرەکەی
نییە بەڵکە ئەوە ٢٣ ساڵە وەک نووسەنەک
بەو میللەتەوە نووساوە و ئامادەیە هەموو کوردستان لە خوێن
هەڵبکێشێ ئەگەر خۆی یان بنەماڵەکەی لەسەر کورسیی دەسەڵات
لابدەن.. ئەوە تەنیا حیزبەکانن پێویستیان بە بارزانیی هەیە
چونکە بانگەشەی دەستاودەستکردنی دەسەڵات و دژە بنەماڵەیی لە
لای ئەوان تەنیا قسەی پووچن و سەرکردەکانیشیان وەک بارزانی و
بنەماڵەکەی گەندەڵ و دوور لە ئامانجەکانی میللەتن.. واتە هەر
یەکەیان بارزانییەکی گچکە و گرگنن! ئەگەر نا لە پاش
٢٣ ساڵ سەرۆکبوونی کەسێک و پێداگریی
لەسەر درێژکردنەوەی سەرۆکایەتییەکەی هیچ بیانوویەک هەڵناگرێ
مەگەر لە پێنج شەش ملیۆن کەسی خەڵکی کوردستان کەسێکی
وەک
بارزانی تێدا نەبێ و تێکڕایان لە بارزانی بێ ئاستتر و بێ
تواناتر بن!!!
|