بارزانی و تاڵه‌بانی به‌رپرسی یه‌که‌می هه‌ڵه و تاوان و دۆڕانه سیاسیه‌کانن .
قادرنادر
ئێمه میلله‌ته‌ێکین له چرکه‌ی کۆتایی ،به‌تایبه‌تی له تێکشکان و دۆڕانه سیاسیه‌کان به‌خه‌به‌ر دێین ،ئه‌وکات ، به‌رپرسان هه‌ڵه‌کانیان ده‌ژمێرن ، گه‌ل به‌گشتی و ڕؤشنبیرانیش به‌تایبه‌تی ،ترسه‌کانیان ده‌شکێنن و ئازاره کپکراوه‌کانیان هه‌ڵده‌ڕێژن .
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردو هه‌واڵێکم خوێنده‌وه ،که بارزانی ، به‌توندی ڕه‌خنه‌ی له به‌رپرسانی کورد له به‌غدا گرتوه ،چونکه به‌ئه‌رکی خۆیان هه‌ڵنه‌ستاون !! هه‌ربۆیه( هوشیار وبه‌رهه‌م وڕۆژ و فوئاد مه عسوم)ی بۆ گفتوگۆکردنی نارده به‌غدا ، تا هه‌ڵه‌کانیان ڕاست بکه‌نه‌وه !! .
دوباره له‌ده‌ستدانه‌وه‌ی هه‌ڵێکی زێڕینی سیاسی ، که دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس هاته ئاراوه ، ده‌کرا گه‌وره‌ترین کێشه و قوربانیی و ماڵوێرانیمان له‌کۆڵ بکاته‌وه . به‌ڵام 6ساڵه‌ی ره‌فتاره‌سیاسیه‌کانی به‌غدایان و ،ئه‌و پاشه کشه پێکردنه یه‌ک له‌دوای یه‌کانه‌ی ماوه‌یه‌که ،له‌به‌رامبه‌ر حکومه‌ته لاوازه‌که‌ی( مالیکی) ده‌یکه‌ن ،ئه‌وه نیشان ده‌دات ، هه‌ر نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا ،به‌شدارنین له‌هه‌ڵه و تاوانه‌کان ، به‌ڵکو، خودی (بارزانی و تاڵه‌بانی) به‌پله‌ی یه‌که‌م ،دواتر مه‌کته‌ب سیاسیه‌کانی یه‌کێتی وپارتیش به‌شدارن . ئاخر ئه‌وه میکانیزم و کارکردنی چه‌ند ساڵه‌ی ئێوه‌یه ، به‌روبومه‌که‌ی ده‌بینین ، که بودجه‌و داهات و گرێ به‌ستی نه‌وت وکورسی ده‌سه‌ڵات ،له‌بڕی ئه‌رکه نیشتمانیه‌کان بۆته کۆله‌که‌ی خه‌مه‌کانتان . سه‌رباری 17 ساله‌ی به‌گه‌نده‌ڵکردنی داروبه‌ردی ئه‌م نیشتمانه و وه‌رگرتنی ده‌یان ملیاردۆلار له‌حکومه‌تی عێراق و گومرگه‌کانی کوردستان ، کوا به‌ئاستی ئه‌وه ، پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کانتان ؟ مافی خۆمان نیه گاڵته‌شمان به‌و لیژنه‌یه بێت که‌بۆ بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی هه‌ڵتان بژاردون ( به‌شێکی حکومه‌ته ) له‌کاتێکا زۆر خه‌ڵک له‌وباوه‌ڕه‌یه ، ئاواکه‌ی گه‌نده‌ڵی له سه‌روچاوه وه پیسه .
ئه‌ی ده‌ستنیشان کردنی نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا و کوردستان ،مه‌گه‌ر ئێوه هه‌ڵتان نه‌بژاردون ؟ له‌کام بڕیاری چاره‌نوسسازی پرستان به خه‌ڵک کردوه ؟ یان ئێوه هه‌مان ره‌فتاری لوێسی 14ی فه‌ره‌نسیتان نیه که وتی (من ده‌وڵه‌تم و ده‌وله‌تیش خۆمه ) ، کێ توانیویه‌تی گۆرانێک له‌هزری ئیداری و سیاسیتان بکات ،سه‌رباری سه‌دان نوسین و وپێشنیاز که‌له 17 ساله‌ی ده‌سه‌ڵاتتان دخراوه‌ته به‌رده‌ستان ؟ که‌چی به‌رده‌وامن له داڵده‌دانی ئه‌نفالچی وفایلدار ، به حزبی کردنی بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵگا ، په‌روه‌رده‌کردنی توێژێکی مافیایی و گه‌نده‌ڵی ، دابه‌شکردنی کوردستان بۆ ڕۆژهه‌لاتی هه‌ژار و ڕۆژئاوای خؤشگوزه‌ران ،به‌کۆیله‌کردن و تێكشکانی که‌سێتی تاکی کورد له‌ڕێگای ده‌سه‌لات و دۆلار ، لاوازکردنی هه‌ستی کوردایه‌تی ، به‌شداری پێ نه‌کردنی ڕاستی نه‌ته‌وه‌وکه‌مه‌نه‌ته‌وه‌کانی کوردستان ، دۆزه‌خ ژیانی بنه‌ماله‌ی قوربانیانی ( کیمیاباران و ئه‌نفالکراوه‌کان ) ،شه‌فاف نه‌بونی مادی و ئاشکرا‌کردنی داهات و موڵک و مالتان ، تیرۆر‌کردنی ڕۆژنامه‌نوسان ، ئابلۆقه دانی تاکی به‌هه‌ڵوێست و پارته ئۆپزسیۆنه‌کان ،مۆنۆپۆلکردنی داروبه‌ردی کوردستان و دابه‌شکردنی داهات و خاکه‌که‌ی به‌ئاره‌زوی خۆتان به‌سه مریده سه‌وزو زه‌رده‌کانتان ، به‌رده‌وامی و گه‌شه‌کردنی 17 ساله‌ی سه‌رجه‌م ئه‌مانه ،ئه‌وه مان پێده‌ڵێت که ئێوه به‌رپرسی یه‌که‌من له سه‌رجه‌م هه‌ڵه‌و تاوان و دۆڕانه سیاسیه‌کانن . لای هه‌موو پارت وکه‌سه دیموکراسیه‌کانیش ،که سه‌رۆک ، ته‌نانه‌ت ڕاهێنه‌ری تؤپێنیش ، توشی دۆرانی گه‌وره ده‌بێت ، ده‌ست له‌کارده‌کێشێته‌وه. ئاخۆ که‌ی ئێوه ئه‌و بوێریه‌تان تیا دروست ده‌بێت ، تائێمه‌ش بۆ جارێک بڕیارێک له‌ده‌ره‌وه‌ی (بارزانی و تاڵه‌بانی) بده‌ین و بزانین به کۆێ ده‌گه‌ین ؟
|